عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سزادان بۆ گوناه 
1
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
2
«به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”هه‌ركه‌سێك له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل و له‌و نامۆیانه‌ی له‌ ئیسرائیلن، ئه‌گه‌ر له‌ منداڵه‌كانی به‌ مۆله‌خی[a] به‌خشی، ده‌بێت بكوژرێت. ده‌بێت خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌ردبارانی بكه‌ن.
3
منیش ڕووم له‌و كه‌سه‌ وه‌رده‌گێڕم و له‌ گه‌له‌كه‌ی ڕیشه‌كێشی ده‌كه‌م، چونكه‌ له‌ منداڵه‌كانی خۆی به‌ مۆله‌خی به‌خشی، بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزگاكه‌م گڵاو بكات و ناوی پیرۆزم بزڕێنێت.
4
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ چاوپۆشییان له‌و كه‌سه‌ كرد، كاتێك یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی خۆی به‌ مۆله‌خ به‌خشی، ئینجا نه‌یانكوشت،
5
ئه‌وا من ڕووی خۆم له‌و كه‌سه‌ و له‌ ماڵه‌كه‌ی وه‌رده‌گێڕم و خۆی و هه‌موو ئه‌و به‌دكارانه‌ی به‌دوایه‌وه‌ له‌شفرۆشییان كردووه‌ به‌دوای مۆله‌خدا، له‌نێو گه‌له‌كه‌یان ده‌یانبڕمه‌وه‌.
6
«”من ڕووم له‌و كه‌سه‌ وه‌رده‌گێڕم كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای نێوانگر[b] و ڕۆح ئاماده‌كار هه‌تا به‌دوایاندا له‌شفرۆشی بكات، ئه‌وا من ئه‌و كه‌سه‌ له‌ گه‌له‌كه‌ی ڕیشه‌كێش ده‌كه‌م.
7
«”خۆتان ته‌رخان بكه‌ن و پیرۆز بن، چونكه‌ من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم،
8
فه‌رزه‌كانم به‌جێبهێنن و جێبه‌جێیان بكه‌ن، من یه‌زدانم كه‌ پیرۆزتان ده‌كات.
9
«”هه‌ركه‌سێك نه‌فره‌ت له‌ باوكی یان دایكی بكات، ده‌بێت بكوژرێت، نه‌فره‌تی له‌ باوكی یان دایكی كردووه‌، خوێنی له‌ ئه‌ستۆی خۆیه‌تی.
10
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك داوێنپیسی له‌گه‌ڵ ژنی كه‌سێكی دیكه‌دا كرد، كه‌ ژنی نزیكه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وا پیاوه‌كه‌ و ژنه‌كه‌ش ده‌بێت بكوژرێن.
11
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ باوه‌ژنی خۆی جووت بوو، ئه‌وا ناموسی باوكی بردووه‌، هه‌ردووكیان ده‌بێت بكوژرێن، خوێنیان له‌ ئه‌ستۆی خۆیانه‌.
12
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنی كوڕه‌كه‌ی جووت بوو، ئه‌وا هه‌ردووكیان ده‌بێت بكوژرێن، ئه‌وپه‌ڕی به‌دڕه‌وشتییان كردووه‌، خوێنیان له‌ ئه‌ستۆی خۆیانه‌.
13
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك وه‌ك ژن له‌گه‌ڵ نێرێك ڕاكشا بوو، ئه‌وا هه‌ردووكیان شتێكی قێزه‌ونیان كردووه‌ و ده‌بێت بكوژرێن، خوێنیان له‌ ئه‌ستۆی خۆیانه‌.
14
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ دایكه‌كه‌ی بخوازێت، ئه‌وه‌ به‌دكارییه‌، پیاوه‌كه‌ و هه‌ردوو ژنه‌كه‌ ده‌بێت به‌ ئاگر بسووتێنرێن، هه‌تا به‌دكاری له‌نێوتاندا نه‌بێت.
15
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێكدا جووت بوو، ده‌بێت پیاوه‌كه‌ بكوژرێت و ئاژه‌ڵه‌كه‌ش بكوژرێت.
16
«”ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ ئاژه‌ڵێك نزیك بووه‌وه‌ بۆ جووتبوون، ئه‌وا ئافره‌ته‌كه‌ و ئاژه‌ڵه‌كه‌ش بكوژن، خوێنیان له‌ ئه‌ستۆی خۆیانه‌.
17
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك خوشكی خۆی هێنا، كچی باوكی یان كچی دایكی و له‌گه‌ڵ یه‌ك جووت بوون، ئه‌وا ڕیسواییه‌، ده‌بێت له‌به‌رچاوی گه‌له‌كه‌یان ببڕدرێته‌وه‌، ناموسی خوشكی خۆی بردووه‌، تاوانی خۆی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
18
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنێك جووت بوو له‌ ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانه‌ی، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ردووكیان له‌ گه‌له‌كه‌یان ببڕدرێنه‌وه‌، چونكه‌ پیاوه‌كه‌ خوێنلێچوونی ئافره‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌ و ئافره‌ته‌كه‌ش خوێنلێچوونی خۆی ئاشكرا كردووه‌.
19
«”له‌گه‌ڵ خوشكی باوكت یان خوشكی دایكت جووت مه‌به‌، ئه‌وه‌ی وا بكات، ئه‌وا هه‌ردووكیان تاوانی خۆیان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن، چونكه‌ ناموسی كه‌سوكاری خۆی بردووه‌.
20
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ مامۆژنی خۆی جووت بوو، ئه‌وا ناموسی مامی خۆی بردووه‌، هه‌ردووكیان تاوانیان له‌ ئه‌ستۆ ده‌بێت، ده‌بێت به‌ وه‌جاخكوێری بمرن.
21
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك براژنی خۆی هێنا ئه‌وا گڵاوییه‌، ناموسی براكه‌ی بردووه‌، ده‌بێت هه‌ردووكیان وه‌جاخكوێر بن.
22
«”هه‌موو فه‌رزه‌كانم به‌جێبهێنن و یاساكانم په‌یڕه‌و بكه‌ن و جێبه‌جێیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاكه‌ نه‌تانڕشێنێته‌وه‌ كه‌ بۆ نیشته‌جێبوون ده‌تانهێنمه‌ ناوی.
23
به‌ ڕێی نه‌ریتی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا مه‌ڕۆن كه‌ من له‌پێشتانه‌وه‌ ده‌ریانده‌كه‌م، چونكه‌ هه‌موو ئه‌م شتانه‌یان كرد، جا ڕقم لێیان بووه‌وه‌.
24
به‌ڵام به‌ ئێوه‌م فه‌رموو كه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌نی خاكه‌كه‌یان، من ده‌یده‌مه‌ ئێوه‌ هه‌تا ببنه‌ میراتگری، خاكێك شیر و هه‌نگوینی لێ بڕژێت، من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم كه‌ له‌نێو گه‌لان جیای كردنه‌وه‌.
25
«”له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێوه‌ش ئاژه‌ڵی پاك و گڵاو له‌ یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها باڵنده‌ی گڵاو و پاكیش، جا خۆتان گڵاو مه‌كه‌ن به‌ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ و هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌خشێت، له‌وانه‌ی بۆم جیا كردنه‌وه‌، گوتم، گڵاون.
26
ده‌بێت بۆ من پیرۆز بن، چونكه‌ من پیرۆزم، من یه‌زدانم، ئێوه‌م له‌نێو گه‌لان جیا كرده‌وه‌ هه‌تا بۆ من بن.
27
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك نێوانگر یان ڕۆح ئاماده‌كار بوو، ده‌بێت بكوژرێت، به‌ردبارانیان بكه‌ن، خوێنیان له‌ ئه‌ستۆی خۆیانه‌.“»
  1. a. 20‏:2 خوداوه‌ندێكی كه‌نعانییه‌ بتپه‌رسته‌كان بووه‌، بۆ په‌رستنی هه‌ستاون به‌ تێپه‌ڕاندنی منداڵه‌كانیان به‌ناو ئاگردا. بڕوانه‌ \+xt دووه‌م پوخته‌ی مێژوو 28‏:3‏\+xt*.
  2. b. 20‏:6 نێوانگر: لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 27 به‌و واتایه‌ دێت، كه‌سێكه‌ كه‌ گوایه‌ هۆی په‌یوه‌ندی ڕێكخه‌ره‌ له‌نێوان خه‌ڵكی مردوو و زیندوو. بڕوانه‌\+xt یه‌كه‌م ساموئێل 28‏:3‏،7‏،9.‏\+xt*‏