عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕێساكان بۆ كاهین
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو: «له‌گه‌ڵ كاهینه‌كان بدوێ كه نه‌وه‌ی هارونن و پێیان بڵێ: ”نابێت به‌پێی ڕێوڕه‌سم كه‌ستان به مردووێكی هۆزه‌كه‌ی خۆی گڵاو بكات،
- 2
- ته‌نها بۆ ئه‌وانه نه‌بێت كه زۆر نزیكن لێی، دایكی و باوكی و كوڕی و كچی و برای و
- 3
- خوشكه پاكیزه‌كه‌ی كه لێی نزیكه، ئه‌وه‌ی شووی نه‌كردووه، ده‌شێت له پێناویدا گڵاو بێت.
- 4
- نابێت خۆی گڵاو بكات به‌وانه‌ی له ڕێگه‌ی ژنهێنانه‌وه بوونه‌ته خزمی ئه‌و.
- 5
- «”كاهینه‌كان نابێت سه‌ریان سفر بكه‌ن و هه‌ردوو لای ڕیشیان بتاشن و خۆیان بریندار بكه‌ن.
- 6
- ده‌بێت بۆ خوداكه‌یان پیرۆز بن و ناوی خودایان نه‌زڕێنن، چونكه قوربانییه به ئاگره‌كان وه‌ك نانی خودایان بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، جا ده‌بێت پیرۆز بن.
- 7
- «”نابێت كاهینه‌كان ئافره‌تی له‌شفرۆشی بێ ئابڕوو[a] و ته‌ڵاقدراو بخوازن، چونكه كاهین پیرۆزكراوه بۆ خوداكه‌ی،
- 8
- جا به پیرۆزی دابنێن، چونكه نانی خوداتان پێشكه‌ش ده‌كات، پیرۆزكراو ده‌بێت له‌لاتان، چونكه من پیرۆزم. من یه‌زدانم ئه‌وه‌ی پیرۆزتان ده‌كات.
- 9
- «”ئه‌گه‌ر كچی كاهین به له‌شفرۆشی گڵاو بوو، ئه‌وا باوكی گڵاو كردووه، ده‌بێت كچه‌كه به ئاگر بسووتێنرێت.
- 10
- «”سه‌رۆكی كاهینان، ئه‌وه‌ی له‌نێو براكانی زه‌یتی ده‌ستنیشانكردنی به سه‌ریدا كراوه و ئه‌رك پێ سپێردراوه بۆ له‌به‌ركردنی جله‌كانی كاهینیێتی، پێویسته سه‌ری ڕووت نه‌كات و جله‌كانی له‌به‌ر خۆی دانه‌دڕێت.
- 11
- پێویسته نه‌یه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی لاشه‌ی مردووی لێیه، نابێت خۆی بۆ دایك و باوكیشی گڵاو بكات.
- 12
- نابێت له پیرۆزگا ده‌ربچێت، نه‌وه‌ك پیرۆزگای خوداكه‌ی گڵاو بكات، چونكه به زه‌یتی ده‌ستنیشانكردنی خودا نهزركراوه، من یه‌زدانم.
- 13
- «”ئه‌م ده‌بێت كچێكی پاكیزه بخوازێت.
- 14
- نابێت بێوه‌ژن و ته‌ڵاقدراو و بێ ئابڕووی له‌شفرۆش بخوازێت، به‌ڵكو ده‌بێت كچێكی پاكیزه له خزمه‌كانی بخوازێت،
- 15
- بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌كه‌ی له‌نێو گه‌له‌كه‌ی گڵاو ناكات. من یه‌زدانم، ئه‌وم پیرۆز كردووه.“»
- 16
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 17
- «له‌گه‌ڵ هارون بدوێ و بڵێ: ”ئه‌گه‌ر پیاوێك له وه‌چه‌ی تۆ له نه‌وه‌كانیان كه‌موكوڕییه‌كی تێدابوو، با نه‌یه‌ته پێشه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی نانی خوداكه‌ی.
- 18
- هه‌ر پیاوێك كه‌موكوڕی تێدابێت، نابێت بێته پێشه‌وه، نه پیاوی نابینا و نه شه‌ل و نه ده‌موچاو خوار و نه شێوه تێكچوو،
- 19
- نه پیاوی پێ شكاو یان ده‌ست شكاو،
- 20
- نه قه‌مبوور، نه كورته‌باڵا، نه ئه‌وه‌ی كه كه‌موكوڕی له چاویدا هه‌یه، نه زام و برینێكی به‌رده‌وام، نه گونی قۆڕ بێت.
- 21
- هه‌ر پیاوێك له نه‌وه‌ی هارونی كاهین كه‌موكوڕی تێدابێت، نابێت بێته پێشه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانییه به ئاگره‌كان بۆ یه‌زدان؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕی تێدایه، پێویسته نه‌یه‌ته پێشه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی نانی خوداكه‌ی.
- 22
- ده‌توانێت له نانی خوداكه‌ی بخوات، له پێشكه‌شكراوه پیرۆزه‌كه و له خواردنه ههرهپیرۆزهكانیش؛
- 23
- به‌ڵام نابێت بێته لای په‌رده‌كه و له قوربانگاكهش نزیك بكه‌وێته‌وه، چونكه كه‌موكوڕی تێدایه، نه‌وه‌ك پیرۆزگام گڵاو بكات، چونكه من یه‌زدانم، كه پیرۆزیان ده‌كه‌م.“»
- 24
- ئینجا مو‌سا له‌گه‌ڵ هارون و كوڕه‌كانی و هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا دوا.
- a. 21:7 له زمانی عیبری به واتای گڵاو هاتووه، لێره و له ئایه‌تی 14.