عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینی
بە گۆچانی تووڕەیی ئەو. - 2
 - منی بە پێش خۆی دا و
منی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک. - 3
 - بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوە
بە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ. - 4
 - گۆشت و پێستی منی پیرکرد،
ئێسکەکانی شکاندم. - 5
 - دەوری گرتم و گەمارۆی دام
بە ژەهر و ناخۆشی. - 6
 - ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بم
وەک ئەوانەی لەمێژە مردوون. - 7
 - لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم،
زنجیرەکانی منی قورس کرد. - 8
 - هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم،
بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت. - 9
 - بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت،
ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد. - 10
 - وەک ورچێک بۆم لە بۆسەدایە،
وەک شێرێک خۆی مات دەکات، - 11
 - منی لەڕێ لادا و پارچەپارچەی کردم،
منی وێران کرد. - 12
 - کەوانەکەی ڕاکێشا
منی کردە نیشانەی تیرەکانی. - 13
 - تیرەکانی تیردانەکەی
لە دڵم چەقاند. - 14
 - هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن،
بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن. - 15
 - تێری کردم لە تاڵی،
زەقنەبووتی دەرخوارد دام. - 16
 - بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد،
منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە. - 17
 - من لە ئاشتی بێبەش کراوم،
سەرکەوتنم لەبیرچووەوە. - 18
 - ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما،
هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.» - 19
 - دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم،
وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون. - 20
 - بە باشی بەبیرم دێتەوە،
لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە. - 21
 - بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و
لەبەر ئەوە هیوام هەیە: - 22
 - بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین،
چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت. - 23
 - ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛
دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە. - 24
 - بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە،
لەبەر ئەوە هیوام بەوە.» - 25
 - یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە،
بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات. - 26
 - باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات
بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان. - 27
 - باشە پیاو نیر هەڵبگرێت
هەر لە تەمەنی منداڵییەوە. - 28
 - با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت،
چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە. - 29
 - با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ،
لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت. - 30
 - با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات،
با تێربێت لە ڕیسوایی. - 31
 - چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە
لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە. - 32
 - لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات،
بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. - 33
 - ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و
دڵتەنگی ناکات. - 34
 - تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی
لەژێر پێ، - 35
 - یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی
لەبەردەم خودای هەرەبەرز، - 36
 - یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری،
ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟ - 37
 - کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ،
ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟ - 38
 - ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە
بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟ - 39
 - بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات
کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟ - 40
 - با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و
بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان. - 41
 - با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە
بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین: - 42
 - «ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین،
تۆش لێمان خۆش نەبوویت. - 43
 - «خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین،
بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت. - 44
 - بە هەور خۆت داپۆشی
بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات. - 45
 - ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراو
لەنێو گەلان. - 46
 - «هەموو دوژمنانمان
دەمیان لێمان کردەوە. - 47
 - ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا،
لەناوچوون و وێرانی.» - 48
 - چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن
لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون. - 49
 - چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستن
بەبێ پسانەوە، - 50
 - تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوە
تەماشای خوارەوە بکات و ببینێت. - 51
 - ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەدات
لەبەر ئازاری کچانی شارەکەم. - 52
 - ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆ
وەک چۆلەکە ڕاویان کردم. - 53
 - بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ،
بەردیان تێمگرت. - 54
 - نوقومی ئاو بووم،
گوتم: «خەریکە بمرم.» - 55
 - ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوە
بە ناوی تۆوە نزا دەکەم. - 56
 - گوێت لە دەنگم بوو:
«گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.» - 57
 - ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە،
فەرمووت: «مەترسە!» - 58
 - ئەی پەروەردگار، بەرگریت لە کێشەی من کرد،
ژیانی منت کڕییەوە. - 59
 - ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی.
دادوەری کێشەکەم بکە! - 60
 - هەموو تۆڵەسەندنەوەکەی ئەوانت بینی،
هەموو پیلانەکانیان لە دژی من. - 61
 - ئەی یەزدان، گوێت لە ڕیسواکردنەکەیان بوو،
هەموو پیلانەکانیان لە دژی من؛ - 62
 - ئەوەی دوژمنەکانم بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من
باسی دەکەن و دەیچرپێنن. - 63
 - تەماشایان بکە! هەستان و دانیشتنیان،
بە گۆرانییەکانیان گاڵتەم پێ دەکەن. - 64
 - ئەی یەزدان، سزایان بدە،
بەپێی کردەوەکانی دەستیان. - 65
 - پێچە لەسەر دڵیان دابنێ،
با نەفرەتت لەسەریان بێت! - 66
 - بە تووڕەییەوە ڕاویان بنێ و لەناویان ببە
لەژێر ئاسمانی یەزداندا. 

