عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- چۆن زێڕ ڕه‌ونه‌قی خۆی له‌ده‌ستدات،
زێڕی بێگه‌رد گۆڕا!
به‌رده‌كانی پیرۆزگا په‌رشوبڵاو بوونه‌وه
له‌سه‌ر سووچی هه‌موو شه‌قامێك. - 2
- چۆن كوڕه به‌هاداره‌كانی سییۆن،
ئه‌وانه‌ی به زێڕی بێگه‌رد ده‌كێشران،
ئێستا به گۆزه‌ی گڵ دانران،
ده‌ستكردی ده‌ستی گۆزهكهر! - 3
- ته‌نانه‌ت چهقهڵهكانیش گوانیان ده‌ده‌نه توولهكانیان
بۆ ئه‌وه‌ی شیریان پێبده‌ن،
به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی من دڵڕه‌قه
وه‌ك وشترمرغ له چۆڵه‌وانی. - 4
- له‌به‌ر تینووێتی
شیره‌خۆره زمانی به مه‌ڵاشوویه‌وه نووسا.
منداڵه‌كان داوای نان ده‌كه‌ن،
به‌ڵام كه‌س نییه بۆیان بشكێنێت. - 5
- ئه‌وانه‌ی خواردنی خۆشیان ده‌خوارد
له شه‌قامه‌كاندا وێران بوون،
ئه‌وانه‌ی له‌ناو جلوبه‌رگی ئه‌رخه‌وانی به‌خێو ده‌كران
له‌سه‌ر زبڵدانه‌كان پاڵ ده‌ده‌نه‌وه. - 6
- سزای تاوانی گه‌له‌كه‌م گه‌وره‌تر بوو
له سزای گوناهه‌كه‌ی سه‌دۆم،
ئه‌وه‌ی له چركه‌یه‌كدا سه‌ره‌وژێر بوو
بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بكرێت. - 7
- میره‌كانیان له به‌فر بێگه‌ردتر بوون،
له شیر سپی‌تر بوون،
جه‌سته‌یان له یاقووت[a] سوورتر بوو،
وه‌ك یاقووتی شین[b] بوون. - 8
- به‌ڵام ئێستا ڕه‌نگیان له ڕه‌ژوو ڕه‌شتره،
له شه‌قامه‌كاندا ناناسرێنه‌وه.
پێستیان به ئێسكیانه‌وه نووسا
وه‌ك ته‌خته‌دار وشك هه‌ڵگه‌ڕا. - 9
- ئه‌وانه‌ی به شمشێر كوژران باشتر بوون
له‌وانه‌ی به قاتوقڕی مردن.
ئه‌وانه به برسیێتی ئازاریان چێشت
چونكه خواردن له كێڵگه نه‌بوو. - 10
- دایكه میهره‌بانه‌كان
به ده‌ستی خۆیان منداڵه‌كانیان لێنا،
بوونه خۆراكیان
كاتێك گه‌له‌كه‌م له‌ناوچوو. - 11
- یه‌زدان تووڕه‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت،
هه‌ڵچوونی به جۆشی خۆی هه‌ڵده‌ڕێژێت.
ئاگرێكی له سییۆن به‌رپا كرد
بناغه‌كانی سووتاند. - 12
- پاشاكانی زه‌وی و هه‌موو دانیشتووانی جیهان
باوه‌ڕیان نه‌كرد
كه دوژمن و ناحه‌ز
دێنه ناو ده‌روازه‌كانی ئۆرشه‌لیمه‌وه. - 13
- به‌ڵام ڕوویدا، له‌به‌ر گوناهی پێغه‌مبه‌ره‌كانی[c] و
تاوانی كاهینه‌كانی،
ئه‌وانه‌ی له‌ناوه‌ڕاستیدا
خوێنی ڕاستودروستان ده‌ڕێژن. - 14
- به شه‌قامه‌كاندا وێڵ بوون
وه‌ك كوێر.
خۆیان به خوێن گڵاوكرد،
كه‌س ناتوانێت ده‌ست له جله‌كانیان بدات. - 15
- خه‌ڵك هاواریان لێ ده‌كه‌ن: «ئه‌ی گڵاوه‌كان، دووربكه‌ونه‌وه!
دووربكه‌ونه‌وه! دووربكه‌ونه‌وه، ده‌ستمان لێ مه‌ده‌ن!»
كاتێك ڕایان‌كرد و وێڵ بوون،
له‌ناو گه‌لاندا گوتیان،
«جارێكی دیكه ناتوانن لێره نیشته‌جێ بن.» - 16
- یه‌زدان خۆی په‌رته‌وازه‌ی كردن،
ئیتر چاودێرییان ناكات.
خه‌ڵك ڕێزیان له كاهینه‌كان نه‌گرت،
له‌گه‌ڵ پیره‌كان میهره‌بان نه‌بوون. - 17
- سه‌رباری ئه‌مه‌ش، ئێمه چاومان كزبوو
بێهووده له چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی،
له قوللهكانمان چاوه‌ڕێ بووین
بۆ گه‌لێك كه ناتوانێت ڕزگارمان بكات. - 18
- ته‌ڵه‌یان بۆ هه‌نگاوه‌كانمان ناوه‌ته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕهپانهكانماندا هاتوچۆ نه‌كه‌ین.
كۆتاییمان نزیك بووه‌وه، چه‌ند ڕۆژێكمان ماوه،
چونكه كۆتاییمان هات. - 19
- ئه‌وانه‌ی ڕاویان ده‌ناین سووكتر بوون
له ههڵۆكانی ئاسمان،
به‌سه‌ر چیاكاندا شوێنمان كه‌وتن،
له چۆڵه‌وانیدا بۆسه‌یان بۆمان نایه‌وه. - 20
- پاشای ده‌ستنیشانكراوی یه‌زدان، ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی ژیانمانه،
له بۆسهكانیان گیرا،
ئه‌وه‌ی گوتمان، له سێبه‌ری ئه‌ودا
له‌نێو گه‌لان ده‌ژین. - 21
- ئه‌ی كچی ئه‌دۆم، دڵخۆش و دڵشادبه،
ئه‌ی دانیشتووانی خاكی عوچ.
به‌ڵام جامه‌كه به‌سه‌ر تۆشدا تێده‌په‌ڕێت،
سه‌رخۆش ده‌بیت و ڕووت ده‌بیته‌وه. - 22
- ئه‌ی سییۆنی كچ، سزای تاوانه‌كه‌ت ته‌واو ده‌بێت،
ڕاپێچكراوییهكهت درێژ ناكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌دۆمی كچ، سزای تاوانه‌كه‌ی تۆ ده‌دات،
گوناهه‌كه‌ت ئاشكرا ده‌كات.
- a. 4:7 یاقووت: گه‌وهه‌ری سووری تێر.
- b. 4:7 یاقووتی شین: ده‌شێت وه‌ك لاجیوه‌رد بێت.
- c. 4:13 مه‌به‌ستی له‌وانه‌یه كه خۆیان وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌ناساند و له ڕاستیشدا پێغه‌مبه‌ر نه‌بوون. بڕوانه ئیرمیا 5:31؛ 6:13.