عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌ی یه‌زدان، به‌بیرت بێته‌وه چیمان به‌سه‌رهات،
ته‌ماشا بكه و ڕیسواییهكهمان ببینه. - 2
- میراتهكهمان بۆ نامۆكان بوو،
ماڵمان بۆ بێگانه. - 3
- هه‌تیو و بێ باوك بوون،
دایكانمان وه‌ك بێوه‌ژنن. - 4
- ده‌بێ ئه‌و ئاوه بكڕین كه ده‌یخۆینه‌وه
داره‌كانمان به نرخ بۆمان دێت. - 5
- ئه‌وانه‌ی ڕاومان ده‌نێن زۆر نزیك بوونه‌وه،
ماندوو ده‌بین و حه‌وانه‌وه‌مان نییه. - 6
- ده‌ستمان له میسری و ئاشورییه‌كان پانكرده‌وه
بۆ به‌ده‌ستهێنانی نانی پێویست. - 7
- باوكانمان گوناهیان كرد، نه‌مان،
ئێمه‌ش سزاكه‌یان وه‌رده‌گرین. - 8
- كۆیله‌كان فه‌رمانڕه‌وایه‌تیمان ده‌كه‌ن،
كه‌س نییه له ده‌ستیان ڕزگارمان بكات. - 9
- به‌هۆی شمشێر له چۆڵه‌وانی ژیانمان له مه‌ترسیدایه
هه‌تا بژێوی په‌یدا ده‌كه‌ین. - 10
- پێستمان وه‌ك ته‌نوور سووتاوه،
له‌به‌ر برسیێتی برژاوین. - 11
- له سییۆن ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر ژنان،
پاكیزهكانیش له شارۆچكه‌كانی یه‌هودا. - 12
- میران به ده‌ستیانه‌وه هه‌ڵده‌واسرێن،
ڕێز له پیران ناگیرێت. - 13
- لاوانیان ده‌هاڕدرێن،
منداڵان له‌ژێر باره‌داردا به‌لادادێن. - 14
- پیران ده‌ستیان له ده‌روازه هه‌ڵده‌گرن،
لاوانیش وازیان له گۆرانی هێنا. - 15
- خۆشی دڵمان نه‌ما،
شاییمان بوو به شیوه‌ن. - 16
- تاجی سه‌رمان كه‌وت.
قوڕبه‌سه‌رمان، چونكه گوناهمان كرد! - 17
- له‌به‌ر ئه‌م شتانه دڵمان داهێزرا،
له‌به‌ر ئه‌م ڕووداوانه به‌رچاومان تاریك بوو، - 18
- له‌به‌ر كێوی سییۆن، وێران بوو،
چه‌قه‌ڵ هاتوچۆی تێدا ده‌كه‌ن. - 19
- ئه‌ی یه‌زدان، تۆ بۆ هه‌تاهه‌تایه حوكم ده‌كه‌یت،
ته‌ختی تۆ نه‌وه دوای نه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. - 20
- بۆچی به‌رده‌وام له‌بیرمان ده‌كه‌یت؟
بۆچی كاتێكی درێژ به‌جێمان ده‌هێڵیت؟ - 21
- ئه‌ی یه‌زدان، بمانگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خۆت، هه‌تا بگه‌ڕێینه‌وه،
وه‌ك جاران ڕۆژانمان نوێ بكه‌ره‌وه، - 22
- یان تۆ زۆر لێمان تووڕه بوویت و
به ته‌واوی ئێمه‌ت ڕه‌تكردووه‌ته‌وه؟