عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌لیهوش به‌رده‌وام بوو و گوتی:
- 2
- «ئایا ئه‌مه به ڕاست داده‌نێیت؟
گوتت: ”ڕاستییه‌كه‌ی لای منه، نه‌ك لای خودا.“ - 3
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێی ده‌پرسیت: ”چ سوودێكی بۆم هه‌یه،
قازانجی چیم كرد له نه‌كردنی گوناه؟“ - 4
- «من حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ڵامی تۆ بده‌مه‌وه،
وه‌ڵامی تۆ و هاوڕێیهكانیشت ده‌ده‌مه‌وه. - 5
- ته‌ماشای ئاسمان بكه و ببینه،
تێبینی هه‌وره‌كان بكه له تۆ به‌رزترن. - 6
- ئه‌گه‌ر گوناهه بكه‌یت چیت لێكردووه و
ئه‌گه‌ر یاخیبوونهكانت زۆر بكه‌یت چیت پێكردووه؟ - 7
- ئه‌گه‌ر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوه،
یان چی له ده‌ستت وه‌رده‌گرێت؟ - 8
- خراپه‌كه‌ت بۆ مرۆڤێك ده‌بێت كه وه‌ك خۆته و
ڕاستودروستیشت بۆ ئاده‌میزاده. - 9
- «خه‌ڵك له‌تاوی زۆرداری هاوار ده‌كه‌ن،
له‌به‌ر سته‌مكاران هاواری فریاكه‌وتن ده‌كه‌ن. - 10
- ناڵێن: ”كوا خودای به‌دیهێنه‌رم،
ئه‌وه‌ی له شه‌ودا زه‌بوور ده‌دات، - 11
- ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات زیاتر له ئاژه‌ڵه‌كانی زه‌وی و
له باڵنده‌كانی ئاسمان داناترمان ده‌كات؟“ - 12
- كاتێك خه‌ڵك له ده‌ست لووتبه‌رزی خراپه‌كاران هاوار ده‌كه‌ن،
وه‌ڵام ناداته‌وه. - 13
- خودا گوێ له داواكاری پووچیان ناگرێت،
توانادارهكه ته‌ماشای ناكات. - 14
- ئیتر چۆن گوێ له تۆ بگرێت
ئه‌گه‌ر بڵێیت كه نایبینیت،
داواكارییه‌كه‌ت له‌به‌رده‌میه‌تی و
ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌و بكه‌یت، - 15
- هه‌روه‌ها تووڕه‌ییه‌كه‌ی هه‌رگیز سزا نادات و
گوێ نادات به زۆری خراپه‌كاری. - 16
- به‌م جۆره ئه‌یوب له هیچ ده‌می كردووه‌ته‌وه و
به‌بێ زانین قسه‌ی زل ده‌كات.»