عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئه‌لیهوش به‌رده‌وام بوو و گوتی:
2
«ئایا ئه‌مه‌ به‌ ڕاست داده‌نێیت؟
گوتت: ”ڕاستییه‌كه‌ی لای منه‌، نه‌ك لای خودا.“
3
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێی ده‌پرسیت: ”چ سوودێكی بۆم هه‌یه‌،
قازانجی چیم كرد له‌ نه‌كردنی گوناه؟“
4
«من حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ڵامی تۆ بده‌مه‌وه‌،
وه‌ڵامی تۆ و هاوڕێیه‌كانیشت ده‌ده‌مه‌وه‌.
5
ته‌ماشای ئاسمان بكه‌ و ببینه‌،
تێبینی هه‌وره‌كان بكه‌ له‌ تۆ به‌رزترن.
6
ئه‌گه‌ر گوناهه‌ بكه‌یت چیت لێكردووه‌ و
ئه‌گه‌ر یاخیبوونه‌كانت زۆر بكه‌یت چیت پێكردووه‌؟
7
ئه‌گه‌ر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوه‌،
یان چی له‌ ده‌ستت وه‌رده‌گرێت؟
8
خراپه‌كه‌ت بۆ مرۆڤێك ده‌بێت كه‌ وه‌ك خۆته‌ و
ڕاستودروستیشت بۆ ئاده‌میزاده‌.
9
«خه‌ڵك له‌تاوی زۆرداری هاوار ده‌كه‌ن،
له‌به‌ر سته‌مكاران هاواری فریاكه‌وتن ده‌كه‌ن.
10
ناڵێن: ”كوا خودای به‌دیهێنه‌رم،
ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ودا زه‌بوور ده‌دات،
11
ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات زیاتر له‌ ئاژه‌ڵه‌كانی زه‌وی و
له‌ باڵنده‌كانی ئاسمان داناترمان ده‌كات؟“
12
كاتێك خه‌ڵك له‌ ده‌ست لووتبه‌رزی خراپه‌كاران هاوار ده‌كه‌ن،
وه‌ڵام ناداته‌وه‌.
13
خودا گوێ له‌ داواكاری پووچیان ناگرێت،
تواناداره‌كه‌ ته‌ماشای ناكات.
14
ئیتر چۆن گوێ له‌ تۆ بگرێت
ئه‌گه‌ر بڵێیت كه‌ نایبینیت،
داواكارییه‌كه‌ت له‌به‌رده‌میه‌تی و
ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌و بكه‌یت،
15
هه‌روه‌ها تووڕه‌ییه‌كه‌ی هه‌رگیز سزا نادات و
گوێ نادات به‌ زۆری خراپه‌كاری.
16
به‌م جۆره‌ ئه‌یوب له‌ هیچ ده‌می كردووه‌ته‌وه‌ و
به‌بێ زانین قسه‌ی زل ده‌كات.»