عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - ئەیوب قسە دەکات
 - 1
 - دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە.
 - 2
 - ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی:
 - 3
 - «با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم،
ئەو شەوەش کە گوترا: ”کوڕێک لەدایک بوو!“ - 4
 - با ئەو ڕۆژە تاریک بێت،
نە خودا لە سەرەوە بایەخی پێ بدات و
نە ڕۆژی بەسەردا هەڵبێت. - 5
 - با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت،
با هەور دایبگرێت،
با ڕۆژ تاریک دابێت و بیتۆقێنێت. - 6
 - ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت،
لەناو ڕۆژانی ساڵ دڵخۆش نەبێت
نەیەتە ناو ژمارەی مانگەکان. - 7
 - با ئەو شەوە نەزۆک بێت،
هاواری خۆشی تێدا نەبێت. - 8
 - بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن،
ئەوانەی ئامادەن لیڤیاتان بەئاگا بهێنن. - 9
 - با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن،
چاوەڕوانی ڕووناکی بێت و نەیەت،
با گزنگی بەیان نەبینێت، - 10
 - چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست و
چەرمەسەری لە چاوەکانم نەشاردەوە. - 11
 - «بۆ لە بار دایکم نەچووم،
کە لەدایک بووم، بۆ ڕۆحم بەدەستەوە نەدا؟ - 12
 - بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم،
بۆ مەمک هەبوو تاکو شیر بدرێم؟ - 13
 - چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم،
ئەو کاتە بە ئاسوودەیی دەخەوتم، - 14
 - لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی،
ئەوانەی ئەو کۆشکانەیان بۆ خۆیان بنیاد نا کە ئێستا بوونەتە کەلاوە، - 15
 - یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە،
ئەوانەی ماڵەکانیان لە زیو پڕکردووە، - 16
 - یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم،
وەک کۆرپەیەک ڕووناکی نەبینیوە. - 17
 - لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن
لەوێ ماندووان پشوو دەدەن، - 18
 - دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن،
گوێیان لە دەنگی سەرکار نابێت، - 19
 - لەوێ بچووک وەک گەورە وایە،
کۆیلەش ئازادە لە دەستی گەورەکەی. - 20
 - «بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران و
ژیانیش بۆ ئەوەی تاڵاوی تێدایە، - 21
 - ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە،
لە گەنجینە زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن، - 22
 - هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن،
دڵشادن کە گۆڕێک دەبیننەوە؟ - 23
 - بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێک
کە ڕێگای شاردراوەتەوە،
خوداش بە چواردەوریدا پەرژینی لێ داوە؟ - 24
 - لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم،
هەنسکیشم وەک ئاو دەڕژێت. - 25
 - ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام،
ئەوەی لێی دەترسام بەسەرم هات. - 26
 - ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم،
پشووم نەدا و ئاژاوە هات.» 

