عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
قسەی پێنجەمی ئەیوب 
1
ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
2
«زۆرم لەمانە گوێ لێ بووە،
هەموو دڵنەواییەکەتان بریندارکەرن!
3
ئایا قسەی پووچ کۆتایی هەیە؟
یان چی دەتوروژێنێت هەتا وەڵام بدەیتەوە؟
4
منیش وەک ئێوە قسەم دەکرد،
ئەگەر ئێوە لە جێی من بوونایە؛
قسەم بۆ دەگێڕانەوە و
سەرم لە ئاستتان دەلەقاند.
5
بەڵام بە دەم هانم دەدان و
جوڵەی لێوەکانم ڕایدەگرتن.
6
«ئەگەر قسە بکەم لە خەمۆکیەکەم کەم نابێتەوە،
ئەگەر بێدەنگیش بم لێم دوور ناکەوێتەوە.
7
ئەی خودایە، بێگومان تۆ بێزارت کردووم،
هەموو کەسوکارەکەی منت لەناوبردووە.
8
سستت کردم، سستییەکەم بووە شایەت،
لاوازییەکەم لێم هەستاوە، بەرەوڕوو شایەتیم لەسەر دەدات.
9
تووڕەییەکەی پەلاماری دام و منی چەوساندەوە،
ددانەکانی لێم جیڕکردەوە،
دوژمنەکەم چاوی تێبڕیوم.
10
خەڵک دەمیان لێ داچەقاندووم،
بە گاڵتەپێکردنەوە زللەیان لێدەدام،
پێکەوە گەلەکۆمەیان لێکردم.
11
خودا منی دایە دەست زۆردار و
فڕێیدامە نێو دەستی خراپەکارەوە.
12
من ئاسوودە بووم و ئەو جێی لەق کردم،
پشتەملی گرتم و وردوخاشی کردم.
منی کرد بە نیشانی خۆی؛
13
تیرهاوێژەکانی دەوریان دام.
جەرگی بڕیم و دڵی نەسووتا،
زراوی منی بەسەر زەویدا ڕشت.
14
جار لەدوای جار شەقم دەکات،
وەک جەنگاوەرێک هێرش دەکاتە سەرم.
15
«جلوبەرگی گوشم[a] بە پێستمەوە دووری و
خۆڵەمێشم بە سەری خۆمدا کرد.
16
دەموچاوم لەبەر گریان سوور هەڵگەڕا و
ڕەشی بەسەر پێڵوی چاومدا هات.
17
لەگەڵ ئەوەی زۆرداری لە دەستی مندا نییە و
نوێژەکەم بێگەردە.
18
«ئەی زەوی، خوێنەکەم دامەپۆشە،
با جێیەک نەبێت بۆ هاوارم!
19
ئەوەتا لە ئێستاوە شایەتەکەم لە ئاسمانە،
پارێزگارەکەم لە بەرزاییەکانە،
20
ئەو هاوڕێمە و داکۆکیم لێ دەکات.
کاتێک لەبەردەم خودا چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،[b]
21
ئەو لە پێناوی پیاوێک لە خودا دەپاڕێتەوە،
وەک پاڕانەوەی کەسێک بۆ هاوڕێکەی.
22
«تەمەنم کورتە و بەسەردەچێت،
لە ڕێگایەکدا دیلم کە لێی ناگەڕێمەوە.
  1. a. 16‏:15 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.‏
  2. b. 16‏:20 لە هەندێک وەرگێڕانەکان دەگوترێت: هاوڕێیەکانم گاڵتە پێم دەکەن.‏