عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- تێربوونی پێنج هه‌زار كه‌س
- 1
- دوای ئه‌مه عیسا چوو بۆ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل، كه ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌رییه‌یه،
- 2
- ئاپۆره‌یه‌ك له خه‌ڵك دوای كه‌وتبوون، چونكه ئه‌و په‌رجووانه‌یان بینیبوو كه له نه‌خۆشه‌كاندا ده‌یكرد.
- 3
- ئینجا عیسا چووه سه‌ر شاخ و له‌وێ له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دانیشت.
- 4
- جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوله‌كه‌ش نزیك بوو.
- 5
- عیساش چاوی هه‌ڵبڕی و خه‌ڵكێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر زۆری بینی ده‌هاتنه لای، به فیلیپۆسی فه‌رموو: «له‌كوێ نان بكڕین و ئه‌مانه نان بده‌ین؟»
- 6
- ئه‌مه‌ی گوت بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بكاته‌وه، چونكه خۆی ده‌یزانی ده‌بێت چی بكات.
- 7
- فیلیپۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: «بایی دوو سه‌د دیناریش[a] نان به‌شیان ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان كه‌مێكی به‌ركه‌وێت.»
- 8
- یه‌كێك له قوتابییه‌كانی كه ئه‌ندراوسی برای شیمۆن په‌ترۆس بوو پێی گوت:
- 9
- «كوڕێك لێره‌یه پێنج نانی جۆ و دوو ماسی پێیه. به‌ڵام ئه‌وه‌نده چییه بۆ ئه‌م هه‌مووه؟»
- 10
- عیسا فه‌رمووی: «خه‌ڵكه‌كه دابنیشێنن.» ئه‌و شوێنه گیایه‌كی زۆری لێ‌بوو، جا پیاوه‌كان كه پێنج هه‌زار ده‌بوون دانیشتن.
- 11
- عیساش نانه‌كانی وه‌رگرت و سوپاسی خودای كرد، به‌سه‌ر دانیشتووان دابه‌شی كرد، بۆ ماسییه‌كانیش ئاوای كرد، ئه‌وه‌نده‌ی ویستیان.
- 12
- كاتێك تێربوون، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: «ئه‌و په‌لكه‌نانه‌ی ماوه‌ته‌وه كۆی بكه‌نه‌وه تاكو هیچ به‌فیڕۆ نه‌ڕوات.»
- 13
- ئه‌وانیش كۆیان كرده‌وه و دوازده سه‌به‌ته‌یان پڕكرد له‌و په‌لكه‌نانه‌ی ئه‌و پێنج نانه جۆیه‌ی له نانخۆران مابووه‌وه.
- 14
- له‌به‌ر ئه‌وه كه خه‌ڵكه‌كه بینییان عیسا چ په‌رجووێكی كرد، گوتیان: «به ڕاستی ئه‌مه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه[b] كه بۆ جیهان دێت.»
- 15
- عیسا زانی ئه‌وان به نیازن بێن و بیگرن تاكو بیكه‌نه پاشا، دیسان به ته‌نها چووه سه‌ر شاخ.
- عیسا به‌سه‌ر ئاودا ده‌ڕوات
- 16
- كاتێك ئێواره داهات قوتابییه‌كانی بۆ لای ده‌ریاچه‌كه چوونه خواره‌وه،
- 17
- سواری به‌له‌مێك بوون و به ده‌ریاچه‌دا بۆ كه‌فه‌رناحوم كه‌وتنه‌ڕێ. تاریك داهات و عیسا هه‌ر نه‌گه‌یشته لایان.
- 18
- ڕه‌شه‌با هه‌ڵیكرد و ده‌ریاچه هه‌ڵچوو.
- 19
- كه نزیكه‌ی بیست و پێنج تاكو سی تیرهاوێژ[c] سه‌وڵیان لێدابوو، عیسایان بینی به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕوات و له به‌له‌مه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، جا ترسان.
- 20
- به‌ڵام پێی فه‌رموون: «منم، مه‌ترسن!»
- 21
- كه ڕازی بوون سواری به‌له‌مه‌كه‌ی بكه‌ن، ده‌ستبه‌جێ به‌له‌مه‌كه گه‌یشته ئه‌و كه‌ناره‌ی بۆی ده‌چوون.
- 22
- بۆ به‌یانی، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه ڕاوه‌ستابوون بینییان له به‌له‌مێك زیاتر له‌وێ نه‌بوو، عیساش له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری به‌له‌م نه‌بوو، به‌ڵكو قوتابییه‌كانی به ته‌نها به‌ڕێكه‌وتبوون.
- 23
- به‌له‌می دیكه‌ش له شاری ته‌به‌رییه‌وه هاتنه نزیك ئه‌و شوێنه‌ی نانه‌كه‌یان لێی خوارد كه عیسای خاوه‌ن شكۆ سوپاسی خودای كرد.
- 24
- كاتێك خه‌ڵكه‌كه بینییان نه عیسا له‌وێیه و نه قوتابییه‌كانی، سواری به‌له‌مه‌كان بوون و چوونه كه‌فه‌رناحوم، له عیسا ده‌گه‌ڕان.
- منم نانی ژیان
- 25
- كه له‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه دۆزییانه‌وه، لێیان پرسی: «ڕابی، كه‌ی گه‌یشتییه ئێره؟»
- 26
- عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه: «ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئێوه به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پهرجووهكانتان بینی، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نانه‌كه‌تان خوارد و تێر بوون.
- 27
- بۆ خۆراكێك ئیش مه‌كه‌ن كه له‌ناوده‌چێت، به‌ڵكو بۆ خۆراكێك كه بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی كوڕی مرۆڤ ده‌تانداتێ، چونكه ئه‌مه خودای باوك مۆری لێداوه.»
- 28
- له‌به‌ر ئه‌وه لێیان پرسی: «چی بكه‌ین تاكو كاره‌كانی خودا بكه‌ین؟»
- 29
- عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه: «كاری خودا ئه‌مه‌یه: باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی ناردوویه‌تی.»
- 30
- ئه‌وانیش لێیان پرسی: «چ په‌رجووێك ده‌كه‌یت تاكو بیبینین و باوه‌ڕت پێ بكه‌ین؟ چی ده‌كه‌یت؟
- 31
- باوباپیرانمان له چۆڵه‌وانی مه‌نیان[d] خوارد، وه‌ك نووسراوه: {له ئاسمانه‌وه نانی دانێ تاكو بیخۆن.}[e] »
- 32
- عیساش پێی فه‌رموون: «ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: مو‌سا نه‌بوو نانه‌كه‌ی له ئاسمانه‌وه دانێ، به‌ڵكو باوكمه له ئاسمانه‌وه نانی ڕاستیتان ده‌داتێ،
- 33
- چونكه نانی خودا ئه‌وه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه و ژیان ده‌به‌خشێته جیهان.»
- 34
- له‌به‌ر ئه‌وه پێیان گوت: «گه‌وره‌م، هه‌موو كاتێك ئه‌و نانه‌مان بده‌رێ.»
- 35
- عیساش پێی فه‌رموون: «منم نانی ژیان. ئه‌وه‌ی بێته لام هه‌رگیز برسی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ بهێنێت هه‌رگیز تینووی نابێت.
- 36
- به‌ڵام پێم گوتن، منتان بینیوه و باوه‌ڕیش ناهێنن.
- 37
- هه‌ركه‌سێك باوكم ده‌یداته من دێته لام، ئه‌وه‌ش بێته لام، هه‌رگیز دهریناكهم.
- 38
- من له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوم، نه‌ك تاكو به خواستی خۆم بكه‌م، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌ی ناردوومی.
- 39
- ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌وه‌یه كه ناردوومی، هه‌ركه‌سێكی پێداوم له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، به‌ڵكو له ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه.
- 40
- خواستی باوكم ئه‌مه‌یه: هه‌ركه‌سێك ته‌ماشای كوڕه‌كه بكات و باوه‌ڕی پێ بهێنێت ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێت، منیش له ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه.»
- 41
- جوله‌كه‌ش بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر ده‌كرد، چونكه فه‌رمووی: «منم ئه‌و نانه‌ی له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه.»
- 42
- گوتیان: «ئه‌مه عیسای كوڕی یوسف نییه، كه دایك و باوكی ده‌ناسین؟ ئێستا چۆن ده‌ڵێت ”له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوم“؟»
- 43
- عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی گوتن: «له‌ناو خۆتاندا بۆڵه‌بۆڵ مه‌كه‌ن.
- 44
- كه‌س ناتوانێت بێته لام ئه‌گه‌ر باوك ڕاینه‌كێشێت، ئه‌وه‌ی ناردوومی، منیش له ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه.
- 45
- له په‌ڕتووكی پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه: {هه‌موو له خوداوه فێر ده‌بن.}[f] جا ئه‌وه‌ی له باوكه‌وه بیستبێتی و فێربووبێت دێته لام.
- 46
- كه‌س باوكی نه‌بینیوه جگه له‌وه‌ی له خوداوه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌ی له خوداوه‌یه باوكی بینیوه.
- 47
- ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنێت ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه.
- 48
- منم نانی ژیان.
- 49
- باوباپیرانتان له چۆڵه‌وانیدا مه‌نیان خوارد و مردن.
- 50
- به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و نانه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه، تاكو ئه‌وه‌ی لێی بخوات نه‌مرێت.
- 51
- منم ئه‌و نانه زیندووه‌ی كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م نانه بخوات بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌ژیێت. ئه‌و نانه‌ش كه بۆ ژیانی جیهان ده‌یبه‌خشم، جه‌سته‌مه.»
- 52
- جوله‌كه‌كان له‌ناو خۆیان ده‌مه‌قاڵه‌یان بوو و ده‌یانگوت: «ئه‌مه چۆن ده‌توانێ جه‌سته‌ی خۆیمان بداتێ بیخۆین؟»
- 53
- له‌به‌ر ئه‌وه عیسا پێی فه‌رموون: «ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی كوڕی مرۆڤ نه‌خۆن و خوێنی نه‌خۆنه‌وه، ژیان له ناختاندا نابێت.
- 54
- ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه، منیش له ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه،
- 55
- چونكه جه‌سته‌م خۆراكی ڕاسته‌قینه‌یه و خوێنیشم خواردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه.
- 56
- ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه به منه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و منیش به‌وه‌وه.
- 57
- وه‌ك باوكی زیندوو ناردوومی، منیش به‌و باوكه زیندووم، ئاواش ئه‌وه‌ی له جه‌سته‌ی من بخوات به‌هۆی منه‌وه ده‌ژیێت.
- 58
- ئه‌مه ئه‌و نانه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی باوباپیران خواردیان و مردن. ئه‌وه‌ی له‌م نانه بخوات هه‌تاهه‌تایه ده‌ژیێت.»
- 59
- ئه‌مانه‌ی له كه‌نیشتێكدا فه‌رموو، له كه‌فه‌رناحوم خه‌ڵكی فێر ده‌كرد.
- قوتابییه‌كان گومان ده‌كه‌ن
- 60
- له‌به‌ر ئه‌وه زۆر له قوتابییه‌كانی كه گوێیان لێ‌بوو، گوتیان: «ئه‌م قسه‌یه گرانه! كێ ده‌توانێت وه‌ریبگرێت؟»
- 61
- عیسا له دڵی خۆیدا زانی قوتابییه‌كانی به‌هۆی ئه‌مه‌وه بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن، پێی فه‌رموون: «ئایا ئه‌مه بۆ ئێوه ده‌بێته كۆسپ؟
- 62
- ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببینن كوڕی مرۆڤ به‌رزبێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی یه‌كه‌م جار لێی بوو؟!
- 63
- ڕۆحی پیرۆز ژیان ده‌دات، به‌ڵام جه‌سته به كه‌ڵك نایه‌ت. ئه‌و قسانه‌ی پێم گوتن ڕۆح و ژیانن.
- 64
- به‌ڵام هه‌ندێكتان باوه‌ڕ ناكه‌ن،» كه عیسا له سه‌ره‌تاوه ئه‌وانه‌ی ده‌ناسی كه باوه‌ڕ ناهێنن، هه‌روه‌ها كێیه ئه‌وه‌ی به گرتنی ده‌دات.
- 65
- ئینجا فه‌رمووی: «له‌به‌ر ئه‌وه پێم گوتن، كه‌س ناتوانێ بێت بۆ لام، مه‌گه‌ر باوك ڕێگه‌ی پێدابێت.»
- 66
- له‌و كاته‌وه زۆر له قوتابییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه و ئیتر له‌گه‌ڵی نه‌ده‌گه‌ڕان.
- 67
- له‌به‌ر ئه‌وه عیسا به دوازده‌كه‌ی[g] فه‌رموو: «ئه‌ی ئێوه ناتانه‌وێ بڕۆن؟»
- 68
- شیمۆن په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: «گه‌وره‌م، بچینه لای كێ؟ وته‌كانی ژیانی هه‌تاهه‌تایی له‌لای تۆیه.
- 69
- ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێنا و زانیمان كه تۆ پیرۆزه‌كه‌ی خودایت.»
- 70
- عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه: «ئایا من ئێوه‌ی دوازدهم هه‌ڵنه‌بژاردووه؟ به‌ڵام یه‌كێك له ئێوه ئیبلیسه!»
- 71
- ئه‌و باسی یه‌هوزای شیمۆنی ئه‌سخه‌ریوتی ده‌كرد، چونكه به‌ته‌مابوو به گرتنی بدات كه یه‌كێكه له دوازده قوتابییه‌كه.
- a. 6:7 دینارێك كرێی ڕۆژانه‌ی كرێكارێك بوو.
- b. 6:14 پێغه‌مبه‌ره‌كه: ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه كه مو‌سا باسی ده‌كات. واته عیسا. بڕوانه دواوتار 18:15، \+xt یۆحه‌نا 1:45\+xt*.
- c. 6:19 ده‌كاته نزیكه‌ی پێنج هه‌تا شه‌ش كیلۆمه‌تر.
- d. 6:31 مه‌ن: ئه‌و خۆراكه‌یه كه خودا له سه‌رده‌می مو‌سا له ئاسمانه‌وه بۆ گه‌لی ئیسرائیلی باراند. بڕوانه \+xt ده‌رچوون 16:4\+xt*.
- e. 6:31 \+xt ده‌رچوون 16:4 و زه‌بووره‌كان 78:24،25.\+xt*
- f. 6:45 \+xt ئیشایا 54:13\+xt*
- g. 6:67 دوازده قوتابییه‌كه‌ی عیسا.