عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- فه‌رمانی كوشتنی عیسا
- 1
- ئیتر پیلاتۆس عیسای برد و دایه به‌ر قامچی.
- 2
- سه‌ربازه‌كان تاجێكیان له دڕك چنی و خستیانه سه‌ر سه‌ری و كه‌وایه‌كی ئه‌رخه‌وانییان له‌به‌ركرد.
- 3
- لێی ده‌چوونه پێشه‌وه، ده‌یانگوت: «سڵاو، ئه‌ی پاشای جوله‌كه!» و زلله‌یان لێی ده‌دا.
- 4
- دیسان پیلاتۆس هاته ده‌ره‌وه و پێی گوتن: «بۆتانی ده‌هێنمه ده‌ره‌وه تاكو بزانن هیچ خراپه‌یه‌كی تێدا نابینم!»
- 5
- عیسا به تاجی دڕكاوی و جلی ئه‌رخه‌وانییه‌وه هاته ده‌ره‌وه، پیلاتۆس پێی گوتن: «ئه‌وه پیاوه‌كه‌یه!»
- 6
- كاتێك كاهینانی باڵا و پاسه‌وانان بینییان، هاواریان كرد: «له خاچی بده! له خاچی بده!» پیلاتۆس وه‌ڵامی دانه‌وه: «ئێوه بیبه‌ن و له خاچی بده‌ن، چونكه خراپه‌ی تێدا نابینم.»
- 7
- ڕابه‌رانی جوله‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: «ته‌وراتمان هه‌یه. به‌گوێره‌ی ته‌ورات ده‌بێت بمرێت، چونكه خۆی كردووه‌ته كوڕی خودا.»
- 8
- كاتێك پیلاتۆس گوێی له‌م قسه‌یه بوو زیاتر ترسا.
- 9
- گه‌ڕایه‌وه ناو كۆشكه‌كه و به عیسای گوت: «خه‌ڵكی كوێی؟» به‌ڵام عیسا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه.
- 10
- پیلاتۆس پێی گوت: «قسه‌م بۆ ناكه‌یت؟ ئایا نازانیت ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه كه ئازادت بكه‌م یان له خاچت بده‌م؟»
- 11
- عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: «هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر منه‌وه نییه، مه‌گه‌ر له سه‌ره‌وه پێت نه‌درابێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ی منی داوه‌ته ده‌ست تۆ گوناهه‌كه‌ی گه‌وره‌تره.»
- 12
- ئیتر پیلاتۆس هه‌وڵی ده‌دا ئازادی بكات، به‌ڵام ڕابه‌رانی جوله‌كه هاواریان ده‌كرد: «ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئازاد بكه‌یت، دۆستی قه‌یسه‌ر نیت. هه‌ركه‌سێك خۆی بكاته پاشا، له دژی قه‌یسه‌ر ده‌دوێت.»
- 13
- كاتێك پیلاتۆس گوێی له‌م قسانه بوو، عیسای برده ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر كورسی دادوه‌ری دانیشت، له شوێنێك پێی ده‌گوترێ به‌ردڕێژكراو، به عیبریش گه‌باسا.
- 14
- ڕۆژی ئاماده‌كاری جه‌ژنی په‌سخه بوو، نزیكه‌ی كاتژمێر دوازده[a] بوو، به جوله‌كه‌كانی گوت: «ئه‌وه‌تا پاشاكه‌تان.»
- 15
- ئه‌وانیش هاواریان كرد: «بیبه! بیبه! له خاچی بده!» پیلاتۆس لێی پرسین: «پاشاكه‌تان له خاچ بده‌م؟» كاهینانی باڵا وه‌ڵامیان دایه‌وه: «جگه له قه‌یسه‌ر پاشامان نییه.»
- 16
- ئیتر پیلاتۆس دایه ده‌ستیان تاكو له خاچ بدرێت.
ئه‌وانیش عیسایان برد. - له‌خاچدان
- 17
- عیساش خاچه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگرت و چوو به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی كه پێی ده‌گوترێ شوێنی كاسه‌سه‌ر، به عیبریش پێی ده‌گوترێ گولگۆسا.
- 18
- له‌وێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه له خاچیان دا، هه‌ریه‌كه له لایه‌كییه‌وه، عیساش له‌ناوه‌ڕاستیان.
- 19
- پیلاتۆسیش له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌ك نووسی: «عیسای ناسیره‌یی، پاشای جوله‌كه.» له‌سه‌ر خاچه‌كه دایكوتا.
- 20
- جوله‌كه‌یه‌كی زۆر نووسراوه‌كه‌یان خوێنده‌وه كه به عیبری و لاتینی و یۆنانی نووسرابوو، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی عیسای تێدا له خاچ درابوو له شاره‌وه نزیك بوو.
- 21
- كاهینانی باڵای جوله‌كه به پیلاتۆسیان گوت: «مه‌نووسه: پاشای جوله‌كه، به‌ڵام بنووسه: ”خۆی گوتی من پاشای جوله‌كه‌م.“»
- 22
- پیلاتۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئه‌وه‌ی نووسیومه، نووسیومه.»
- 23
- كاتێك سه‌ربازه‌كان عیسایان له خاچ دا، جله‌كانیان برد و كردیانه چوار پارچه، بۆ هه‌ر سه‌ربازێك پارچه‌یه‌ك. كراسه‌كه‌شیان برد، كراسه‌كه بێ دروومان بوو، له‌سه‌رڕا یه‌ك پارچه چنرابوو.
- 24
- له‌به‌ر ئه‌وه به یه‌كتریان گوت: «با نه‌یدڕێنین. با تیروپشكی له‌سه‌ر بكه‌ین بزانین بۆ كێ ده‌بێت.»
ئه‌مه‌ش ڕوویدا تاكو نووسراوه پیرۆزه‌كه بێته دی كه فه‌رموویه‌تی:
{جلوبه‌رگه‌كه‌ی منیان له‌نێو خۆیان بهشكرد و
تیروپشكیان له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م كرد.}[b]
جا سه‌ربازه‌كان ئه‌مه‌یان كرد. - 25
- له‌لای خاچه‌كه‌ی عیسا، دایكی و پووری و مریه‌می ژنی كلۆپا و مریه‌می مه‌جده‌لی ڕاوه‌ستابوون.
- 26
- كاتێك عیسا دایكی بینی و ئه‌و قوتابییه‌ش كه خۆشی ده‌ویست له‌لای ڕاوه‌ستاوه، به دایكی فه‌رموو: «ژنه‌كه، ئه‌وه‌تا كوڕی تۆ.»
- 27
- به قوتابییه‌كه‌شی فه‌رموو: «ئه‌وه‌تا دایكی تۆ.» ئیتر له‌و كاته‌وه قوتابییه‌كه بردییه‌وه ماڵی خۆی.
- مردنی عیسا
- 28
- پاشان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیسا زانی كه هه‌موو شتێك ته‌واو بووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه پیرۆزه‌كه[c] بێته دی، فه‌رمووی: «تینوومه.»
- 29
- گۆزه‌یه‌كی پڕ له سركه دانرابوو، ئیسفه‌نجێكی پڕ له سركه‌یان خسته سه‌ر لقه زوفایه‌ك و به‌رزیان كرده‌وه بۆ ده‌می.
- 30
- كاتێك عیسا تامی سركه‌كه‌ی كرد، فه‌رمووی: «ته‌واو بوو.» له‌دوای ئه‌وه سه‌ری دانه‌واند و گیانی سپارد.
- 31
- پاشان ڕابه‌رانی جوله‌كه داوایان له پیلاتۆس كرد قاچی له‌خاچدراوان بشكێنرێن و ته‌رمه‌كانیان هه‌ڵبگیردرێن، چونكه ڕۆژی ئاماده‌كاری بوو، ئه‌و شه‌ممه‌یه ڕۆژێكی گه‌وره بوو، تاكو ته‌رمه‌كان له شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر خاچ نه‌مێنن.
- 32
- ئینجا سه‌ربازه‌كان هاتن و هه‌ردوو قاچی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌وی دیكه‌یان شكاند كه له‌گه‌ڵ عیسادا له خاچ درابوون.
- 33
- به‌ڵام كاتێك هاتنه لای عیسا بینییان وا مردووه، قاچییان نه‌شكاند.
- 34
- به‌ڵام یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان ڕمێكی له كه‌له‌كه‌ی دا، ده‌ستبه‌جێ خوێن و ئاو ده‌رچوو.
- 35
- ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مه‌ی بینی شایه‌تی دا، شایه‌تییه‌كه‌شی ڕاسته. خۆی ده‌زانێت كه ڕاست ده‌ڵێت، تاكو ئێوه باوه‌ڕ بهێنن.
- 36
- ئه‌مه ڕوویدا تاكو نووسراوه پیرۆزه‌كه بێته دی: {هیچ ئێسكێكی ئه‌و ناشكێنرێت!}[d]
- 37
- هه‌روه‌ها نووسراوێكی پیرۆزی دیكه‌ش ده‌فه‌رموێ: {ته‌ماشای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕمیان لێداوه.}[e]
- ناشتنی عیسا
- 38
- پاش ئه‌وه یوسفی خه‌ڵكی ڕامه كه له ترسی ڕابه‌رانی جوله‌كه به نهێنی قوتابی عیسا بوو، داوای له پیلاتۆس كرد تاكو ته‌رمی عیسا ببات، پیلاتۆسیش ڕێی دا. ئه‌ویش هات و ته‌رمه‌كه‌ی برد.
- 39
- نیقۆدیمۆسیش هات، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار به شه‌و هاته لای عیسا. له‌گه‌ڵ خۆی نزیكه‌ی سی لیتر[f] موڕ[g] ی تێكه‌ڵاو به ئه‌لوای[h] هێنا.
- 40
- جا ته‌رمه‌كه‌ی عیسایان برد و به كه‌تان له‌گه‌ڵ بۆن پێچایانه‌وه، وه‌ك نه‌ریتی جوله‌كه‌یه له كفن كردن.
- 41
- له‌و شوێنه‌ی عیسای تێدا له خاچ درا باخچه‌یه‌كی لێ‌بوو، له باخچهكهشدا گۆڕێكی نوێی لێ‌بوو كه‌سی تێدا نه‌نێژرابوو.
- 42
- له‌به‌ر ڕۆژی ئاماده‌كاری جوله‌كه‌كان عیسایان له‌وێ دانا[i] ، چونكه گۆڕه‌كه نزیك بوو.
- a. 19:14 یۆنانی: كاتژمێری شه‌شه‌م.
- b. 19:24 \+xt زه‌بووره‌كان 22:18\+xt*
- c. 19:28 بڕوانه\+xt زه‌بووره‌كان 69:21\+xt*
- d. 19:36 \+xt ده‌رچوون 12:46 و زه‌بووره‌كان 34:20.\+xt*
- e. 19:37 \+xt زه‌كه‌ریا 12:10\+xt*.
- f. 19:39 یۆنانی: سه‌د لترا نزیكه‌ی سی لیتری سه‌رده‌می ئێستامان ده‌كات.
- g. 19:39 بڕوانه \+xt مه‌تا 2:11\+xt*.
- h. 19:39 ئه‌لوا: ڕووه‌كێكی دڕكاوییه وه‌ك (سه‌باڕ)، شله‌یه‌كی تێدایه بۆ پێست باشه. بڕوانه\+xt زه‌بووره‌كان 45:8\+xt* هتد.
- i. 19:42 له كه‌لتوری جوله‌كه مردوو له شوێنێكی وه‌ك ئه‌شكه‌وت دانراوه و ده‌رگای له‌سه‌ر داخراوه. بڕوانه \+xt مه‌تا 27:60\+xt*.