عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- من مێوی ڕاسته‌قینه‌م
- 1
- «منم مێوی ڕاسته‌قینه، باوكیشم ڕه‌زه‌وانه‌كه‌یه.
- 2
- هه‌ر لقێك له مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات.
- 3
- ئێوه ئێستا به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆم كردن پاكن.
- 4
- به منه‌وه په‌یوه‌ست بن و منیش به ئێوه‌وه. چۆن لق به‌ته‌نها ناتوانێت به‌رهه‌م بدات ئه‌گه‌ر به دار مێوهكهوه په‌یوه‌ست نه‌بێت، ئێوه‌ش ئاوان، ئه‌گه‌ر به منه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بن.
- 5
- «منم مێوه‌كه و ئێوه‌ش لقه‌كانن. ئه‌وه‌ی به منه‌وه په‌یوه‌ست بێت و منیش به‌وه‌وه، ئه‌وا به‌رهه‌می زۆر ده‌گرێت، چونكه به‌بێ من ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن.
- 6
- ئه‌وه‌ی به منه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بێت وه‌ك لق فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه، وشك ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه، فڕێده‌درێته ناو ئاگر و ده‌سووتێت.
- 7
- ئه‌گه‌ر به منه‌وه په‌یوه‌ست بن و وته‌كانم له ناختان بچه‌سپێت، هه‌رچییه‌كتان ده‌وێ داوای بكه‌ن بۆتان ده‌بێت.
- 8
- باوكم به‌مه شكۆدار ده‌بێت، كه به‌رهه‌می زۆر بهێنن، به‌م شێوه‌یه ده‌بنه قوتابی من.
- 9
- «هه‌روه‌ك چۆن باوك منی خۆشویستووه، ئاوا ئێوه‌م خۆشویستووه، جا به خۆشه‌ویستییه‌كه‌مه‌وه په‌یوه‌ست بن.
- 10
- ئه‌گه‌ر ئێوه كار به ڕاسپارده‌كانم ده‌كه‌ن، به خۆشه‌ویستییه‌كه‌مه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن، هه‌روه‌ك من كارم به ڕاسپارده‌كانی باوكم كردووه و به خۆشه‌ویستییه‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بم.
- 11
- ئه‌م شتانه‌م پێ گوتن تاكو خۆشی منتان تێدابێت و خۆشیتان پڕ و ته‌واو بێت.
- 12
- ڕاسپارده‌ی من ئه‌مه‌یه: یه‌كتریتان خۆشبوێ وه‌ك خۆشم‌ویستن.
- 13
- كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه گه‌وره‌تری نییه كه یه‌كێك ژیانی خۆی بۆ دۆسته‌كانی دابنێت.
- 14
- ئێوه دۆستی منن، ئه‌گه‌ر كار به‌وه بكه‌ن كه ڕاتانده‌سپێرم.
- 15
- ئیتر به كۆیله ناوتان نابه‌م، چونكه كۆیله نازانێت گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام ناوی دۆستم لێنان چونكه هه‌رچییه‌كم له باوكمه‌وه بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن.
- 16
- ئێوه منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ك به ناوی منه‌وه داوا بكه‌ن باوك بتانداتێ.
- 17
- به‌مانه ڕاتانده‌سپێرم تاكو یه‌كتریتان خۆشبوێ.
- ڕقی جیهان
- 18
- «ئه‌گه‌ر جیهان ڕقی لێتان ده‌بێته‌وه، ئه‌وه بزانن پێش ئێوه ڕقی له من بووه‌ته‌وه.
- 19
- ئه‌گه‌ر ئێوه هی جیهان بوونایه، ئه‌وا جیهان وه‌كو هی خۆی خۆشی ده‌ویستن. ئێستا ئێوه هی جیهان نین به‌ڵام من له جیهان هه‌ڵمبژاردوون، له‌به‌ر ئه‌وه جیهان ڕقی لێتانه.
- 20
- بیهێننه‌وه بیرتان چیم پێ گوتن: ”كۆیله له گه‌وره‌كه‌ی گه‌وره‌تر نییه.“[a] ئه‌گه‌ر منیان چه‌وساندبێته‌وه، ئێوه‌ش ده‌چه‌وسێننه‌وه. ئه‌گه‌ر وشه‌ی منیان پاراستووه، هی ئێوه‌ش ده‌پارێزن.
- 21
- به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌تان له‌به‌ر ناوی من پێ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی ناردوومی ئه‌وان نایناسن.
- 22
- ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه و قسه‌م بۆ نه‌كردنایه، گوناهیان نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا بیانوویان نییه بۆ گوناهه‌كه‌یان[b] .
- 23
- ئه‌وه‌ی ڕقی له من بێته‌وه، ڕقی له باوكیشمه.
- 24
- ئه‌گه‌ر له‌نێوانیاندا ئه‌و كارانه‌م نه‌كردبووایه كه كه‌سی دیكه نه‌یكردووه، گوناهیان نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا بینییان و ڕقیان له من و له باوكم بووه‌ته‌وه.
- 25
- به‌ڵام ئه‌مه ڕوویدا تاكو ئه‌و وته‌یه بێته دی كه له ته‌وراته‌كه‌یاندا نووسراوه: {به‌بێ هۆ ڕقیان لێم بووه‌وه.}[c]
- 26
- «جا كاتێك یارمه‌تیده‌ره‌كه دێت، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكه‌وه بۆتانی ده‌نێرم، كه ڕۆحی ڕاستییه كه له باوكه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌و شایه‌تیم بۆ ده‌دات.
- 27
- ئێوه‌ش شایه‌تی ده‌ده‌ن، چونكه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ منن.
- a. 15:20 \+xt یۆحه‌نا 13:16\+xt*
- b. 15:22 مه‌به‌ستی له گوناهی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عیسایه وه‌ك مه‌سیح.
- c. 15:25 \+xt زه‌بووره‌كان 35:19؛ 69:4\+xt*