عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - سکاڵانامەی یەرمیا
 - 1
 - ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت
کاتێک سکاڵای خۆم بۆ تۆ دەهێنم.
لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە حوکمەکانی تۆ دەدوێم:
بۆچی ڕێگای بەدکاران سەرکەوتووە؟
بۆچی هەموو ناپاکەکان ئاسوودەن؟ - 2
 - ئەوانت چاند و ڕەگیان داکوتا،
گەشەیان کرد و بەریان دا.
تۆ هەردەم لەسەر زاری ئەوانیت
بەڵام لە دڵیان دووریت. - 3
 - بەڵام ئەی یەزدان، تۆ دەمناسیت،
دەمبینیت و لەلای خۆت دڵی من تاقی دەکەیتەوە.
وەک مەڕ بۆ سەربڕین جیایان بکەوە!
بۆ ڕۆژی کوشتن تەرخانیان بکە! - 4
 - هەتا کەی زەوی بگریێ و
گیای هەموو کێڵگەکان وشک بێت؟
لەبەر خراپەی دانیشتووانەکەی
ئاژەڵ و باڵندە لەناوچوون،
چونکە گوتیان: «خودا کۆتایی ئێمە نابینێت.» - وەڵامی خودا
 - 5
 - «ئەگەر لە ڕاکردن لەگەڵ پیادەکان ماندوو بیت،
ئەی چۆن پێشبڕکێ لەگەڵ ئەسپەکان دەکەیت؟
ئەگەر لەسەر خاکێکی سەلامەت ساتمە دەکەیت و دەکەویت،
ئەی لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون چی دەکەیت؟ - 6
 - براکانت و بنەماڵەکەشت،
ئەوانیش ناپاکییان لەگەڵ کردیت،
ئەوانیش پڕ بەدەم بەدواتدا هاواریان کرد.
لێیان دڵنیا مەبە، هەرچەندە باسی چاکەشیان بۆ کردیت. - 7
 - «واز لە ماڵی خۆم دەهێنم،
میراتی خۆم ڕەت دەکەمەوە،
ئەویندارەکەی خۆم
دەخەمە چنگی دوژمەنەکانیەوە. - 8
 - میراتەکەم لێم دەبێتە
شێرێک لە دارستان،
بەسەرمدا دەنەڕێنێت،
لەبەر ئەوە دژایەتی دەکەم. - 9
 - ئایا میراتەکەم مەلی گۆشتخۆری خاڵدارە،
کە مەلە گۆشتخۆرەکانی دیکە چواردەوریان داوە و هێرشیان کردووەتە سەری؟
بڕۆن هەموو ئاژەڵە کێوییەکان کۆبکەنەوە،
بیانهێنن بۆ خواردن. - 10
 - زۆر شوان ڕەزەمێوەکەی من تێکدەدەن،
کێڵگەکەی من پێپەست دەکەن.
کێڵگە ئارەزووبەخشەکەی من
دەکەنە چۆڵەوانییەکی کاول. - 11
 - دەیکەنە کاولگە،
کاولگە شیوەن بۆ من دەگێڕێت.
هەموو زەوی کاول دەبێت،
چونکە کەس نییە گرنگی پێبدات. - 12
 - لەسەر هەموو گردۆڵکەکانی چۆڵەوانی
تاڵانکەران دێن،
چونکە شمشێری یەزدان
لەوپەڕی زەوییەوە هەتا ئەم پەڕی دەخوات،
ئاشتی بۆ هیچ کەسێک نابێت. - 13
 - گەنم دەچێنن و دڕک دەدورنەوە،
ماندوو دەبن و قازانج ناکەن.
ئیتر شەرمەزار دەبن لە بەروبوومەکەتان،
لە گڕی تووڕەیی یەزدان.» - 14
 - یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەو نەتەوە بەدکارانەی دراوسێم کە دەستیان لە میراتەکەم دا کە دامە ئیسرائیلی گەلەکەم، ئەوەتا لە خاکەکەدا ڕیشەکێشیان دەکەم و بنەماڵەی یەهوداش لە ناوەڕاستیان ڕیشەکێش دەکەم.
 - 15
 - لەدوای ئەوەی ڕیشەکێشیان دەکەم، دەگەڕێمەوە بەزەییم پێیاندا دێتەوە، هەریەکە بۆ میراتەکەی خۆی و بۆ خاکەکەی خۆی دەگەڕێنمەوە.
 - 16
 - لە ڕابردوو گەلەکەی منیان فێرکرد سوێند بە ناوی بەعل بخۆن، بەڵام ئەگەر ئێستا بە تەواوی فێری نەریتی گەلەکەی من ببن، ئەگەر سوێندیان بە ناوی من خوارد و گوتیان: ”بە یەزدانی زیندوو،“ ئەوا لەنێو گەلەکەم بنیاد دەنرێن.
 - 17
 - بەڵام هەر نەتەوەیەک ئەگەر گوێ نەگرێت، من لە ڕەگەوە ڕیشەکێشی دەکەم و لەناوی دەبەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
 

