عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سكاڵانامهی یه‌رمیا
- 1
- ئه‌ی یه‌زدان، تۆ ڕاستودروستیت
كاتێك سكاڵای خۆم بۆ تۆ ده‌هێنم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌باره‌ت به حوكمه‌كانی تۆ ده‌دوێم:
بۆچی ڕێگای به‌دكاران سه‌ركه‌وتووه؟
بۆچی هه‌موو ناپاكه‌كان ئاسووده‌ن؟ - 2
- ئه‌وانت چاند و ڕه‌گیان داكوتا،
گه‌شه‌یان كرد و به‌ریان دا.
تۆ هه‌رده‌م له‌سه‌ر زاری ئه‌وانیت
به‌ڵام له دڵیان دووریت. - 3
- به‌ڵام ئه‌ی یه‌زدان، تۆ ده‌مناسیت،
ده‌مبینیت و له‌لای خۆت دڵی من تاقی ده‌كه‌یته‌وه.
وه‌ك مه‌ڕ بۆ سه‌ربڕین جیایان بكه‌وه!
بۆ ڕۆژی كوشتن ته‌رخانیان بكه! - 4
- هه‌تا كه‌ی زه‌وی بگریێ و
گیای هه‌موو كێڵگه‌كان وشك بێت؟
له‌به‌ر خراپه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی
ئاژه‌ڵ و باڵنده له‌ناوچوون،
چونكه گوتیان: «خودا كۆتایی ئێمه نابینێت.» - وه‌ڵامی خودا
- 5
- «ئه‌گه‌ر له ڕاكردن له‌گه‌ڵ پیاده‌كان ماندوو بیت،
ئه‌ی چۆن پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ ئه‌سپه‌كان ده‌كه‌یت؟
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خاكێكی سه‌لامه‌ت ساتمه ده‌كه‌یت و ده‌كه‌ویت،
ئه‌ی له ده‌وه‌نه‌كانی ڕووباری ئوردون چی ده‌كه‌یت؟ - 6
- چونكه براكانت و بنهماڵهكهشت،
ئه‌وانیش ناپاكییان له‌گه‌ڵ كردیت،
ئه‌وانیش پڕ به‌ده‌م به‌دواتدا هاواریان كرد.
لێیان دڵنیا مه‌به، هه‌رچه‌نده باسی چاكه‌شیان بۆ كردیت. - 7
- «واز له ماڵی خۆم ده‌هێنم،
میراتی خۆم ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه،
ئه‌وینداره‌كه‌ی خۆم
ده‌خه‌مه چنگی دوژمهنهكانیهوه. - 8
- میراتهكهم لێم ده‌بێته
شێرێك له دارستان،
به‌سه‌رمدا ده‌نه‌ڕێنێت،
له‌به‌ر ئه‌وه دژایه‌تی ده‌كه‌م. - 9
- میراتهكهم مه‌لی گۆشتخۆری خاڵداره،
مه‌له گۆشتخۆره‌كانی دیكه چوارده‌وریان داوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری؟
بڕۆن هه‌موو ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه،
بیانهێنن بۆ خواردن. - 10
- زۆر شوان ڕهزهمێوهكهی من تێكده‌ده‌ن،
كێڵگه‌كه‌ی من پێپه‌ست ده‌كه‌ن.
كێڵگه ئارهزووبهخشهكهی من
ده‌كه‌نه چۆڵه‌وانییه‌كی كاول. - 11
- ده‌یكه‌نه كاولگه،
كاولگه شیوه‌ن بۆ من ده‌گێڕێت.
هه‌موو زه‌وی كاول ده‌بێت،
چونكه كه‌س نییه گرنگی پێبدات. - 12
- له‌سه‌ر هه‌موو گردۆڵكه‌كانی چۆڵه‌وانی
تاڵانكهران دێن،
چونكه شمشێری یه‌زدان
له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه هه‌تا ئه‌م په‌ڕی ده‌خوات،
ئاشتی بۆ هیچ كه‌سێك نابێت. - 13
- گه‌نم ده‌چێنن و دڕك ده‌دورنه‌وه،
ماندوو ده‌بن و قازانج ناكه‌ن.
ئیتر شه‌رمه‌زار ده‌بن له بهروبوومهكهتان،
له گڕی تووڕه‌یی یه‌زدان.» - 14
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «ئه‌و نه‌ته‌وه به‌دكارانه‌ی دراوسێم كه ده‌ستیان له میراتهكهم دا كه دامه ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌م، ئه‌وه‌تا له خاكه‌كه‌دا ڕیشه‌كێشیان ده‌كه‌م و بنه‌ماڵه‌ی یه‌هوداش له‌ناوه‌ڕاستیان ڕیشه‌كێش ده‌كه‌م.
- 15
- له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕیشه‌كێشیان ده‌كه‌م، ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌زه‌ییم پێیاندا دێته‌وه، هه‌ریه‌كه بۆ میراته‌كه‌ی خۆی و بۆ خاكه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.
- 16
- له ڕابردوو گه‌له‌كه‌ی منیان فێركرد سوێند به ناوی به‌عل بخۆن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا به ته‌واوی فێری نه‌ریتی گه‌له‌كه‌ی من ببن، ئه‌گه‌ر سوێندیان به ناوی من خوارد و گوتیان: ”به یه‌زدانی زیندوو،“ ئه‌وا له‌نێو گه‌له‌كه‌م بنیاد ده‌نرێن.
- 17
- به‌ڵام هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر گوێ نه‌گرێت، من له ڕه‌گه‌وه ڕیشه‌كێشی ده‌كه‌م و له‌ناوی ده‌به‌م.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.