عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خراپی زمان
- 1
- خوشكان و برایانم، زۆرتان مه‌بنه فێركار، بزانن لێپرسینه‌وه‌ی قورسترمان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
- 2
- هه‌موومان له زۆر شت هه‌ڵه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌یه له قسه‌كردندا هه‌ڵه ناكات، ئه‌وه مرۆڤێكی ته‌واوه و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو جه‌سته‌ی بگرێته ده‌ست.
- 3
- ئێمه لغاو ده‌كه‌ینه ده‌می ئه‌سپ تاكو گوێڕایه‌ڵمان بێت و هه‌موو له‌شی ئاراسته بكه‌ین.
- 4
- سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌یه و بای به‌هێز ده‌یبات، كه‌چی به سه‌وڵێكی بچووك بۆ هه‌ر لایه‌ك كه‌شتیوان بیه‌وێت ئاراسته‌ی ده‌كات.
- 5
- به هه‌مان شێوه زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام به له‌خۆباییبوونه‌وه شانازی ده‌كات. ئاگرێكی بچووك چ دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێ.
- 6
- زمان ئاگره، جیهانێكه له خراپه له‌نێو ئه‌ندامانی له‌شمان. زمان هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات، ئاگر له ژیان به‌رده‌دات و خۆی به گڕی دۆزه‌خ داده‌گیرسێت.
- 7
- مرۆڤ ده‌توانێت هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكی كێوی و باڵنده و خشۆك و بوونه‌وه‌رێكی ئاوی ده‌سته‌مۆ بكات و كردووشیه‌تی،
- 8
- به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت، پڕه له ژه‌هری كوشنده.
- 9
- به زمان ستایشی یه‌زدان و خودای باوك ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین كه له شێوه‌ی خودا دروستكراون.
- 10
- ستایش و نه‌فره‌ت له هه‌مان ده‌م دێته ده‌ره‌وه. خوشكان و برایانم، ئه‌مه په‌سه‌ند نییه.
- 11
- ئایا له یه‌ك كانیدا ئاوی سازگار و ئاوی سوێر هه‌ڵده‌قوڵێت؟
- 12
- خوشكان و برایانم، ئایا دار هه‌نجیر زه‌یتوون ده‌گرێت، یان مێو هه‌نجیر؟ به‌م شێوه‌یه‌ش كانی سوێر ئاوی سازگار نادات.
- دانایی خودایی
- 13
- كێ له‌نێوتاندا دانا و تێگه‌یشتووه؟ با به ڕه‌وشتی باشی كرداره‌كانی پیشان بدات كه به بێفیزییهك كه له داناییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.
- 14
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوپیسی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن یان نكۆڵی له ڕاستی مه‌كه‌ن.
- 15
- ئه‌م داناییه له ئاسمانه‌وه دانه‌به‌زیوه، به‌ڵكو دنیایی و مرۆڤانه و شه‌یتانییه،
- 16
- چونكه چاوپیسی و خۆپه‌رستی له‌كوێ بێت، گێره‌شێوێنی و هه‌موو كارێكی خراپ له‌وێیه.
- 17
- به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له ئاسمانه‌وه‌یه، له‌پێش هه‌موو شتێك پاكه، دواتر ئاشتیخوازه، خۆنه‌ویسته، گوێڕایه‌ڵه، پڕ له به‌زه‌ییه و به‌روبوومی چاكه، لایه‌نگر نییه، دووڕوو نییه.
- 18
- ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ڕاستودروستی ده‌بێت.