عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- کەللەڕەقیی ئیسرائیل
- 1
- «گوێ لەمە بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب،
ئێوە پێتان دەگوترێت ئیسرائیل،
ئێوە لە پشتی یەهوداوە دەرچوون،
ئێوە بە ناوی یەزدانەوە سوێند دەخۆن،
ناوی خودای ئیسرائیل دەهێنن،
بەڵام نەک بە دڵسۆزی و نەک بە ڕاستودروستی، - 2
- بە خۆتان دەڵێن، خەڵکی شاری پیرۆز و
خۆتان دەدەنە پاڵ خودای ئیسرائیل
کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە: - 3
- سەرەتاکانم لە کۆنەوە ڕاگەیاندووە،
لە دەمی منەوە هاتوونەتە دەرەوە و وام کرد ببیسترێن،
لەپڕ کردم و ڕوویان دا. - 4
- دەمزانی ئێوە کەللەڕەقن و
ملتان دەماری ئاسنینە و
ناوچەوانتان بڕۆنزە. - 5
- لەبەر ئەوە لە کۆنەوە ئەمانەم پێ ڕاگەیاندن،
وام کرد پێش ئەوەی ڕووبدەن ئێوە گوێتان لێی بێت،
نەوەک بڵێن: ”بتەکەم کردی،
خوداوەندە دەستکردەکەم فەرمانی دا.“ - 6
- ئێوە گوێتان لێ بوو، جا بڕواننە هەمووی.
ئەی ئێوە دانی پێدا نانێن؟
«وا دەکەم لە ئێستاوە گوێتان لە شتە نوێیەکان بێت،
ئەو نهێنییانەی کە نایانزانن. - 7
- ئێستا بەدیهێنران، لە کۆنەوە نەبوون،
بەر لە ئەمڕۆ نەتانبیستبوون
نەوەک بڵێن،
”ئەوەتا دەمانزانی.“ - 8
- هەروەها نە گوێتان لێ بوو نە زانیشتان،
لە کۆنەوەش گوێت نەکردەوە.
باش دەزانم چۆن بە تەواوی ناپاکی دەکەن،
لەناو سکی دایکتانەوە پێتان گوترا: ”یاخی.“ - 9
- لە پێناوی ناوی خۆم تووڕەییەکەم دوا دەخەم،
لە پێناوی ستایشم دانبەخۆمدا دەگرم،
نەوەک بتانبڕمەوە. - 10
- ئەوەتا ئێوەم پاڵاوت، بەڵام نەک وەکو زیو،
لەناو کوورەی ئازارچێژتن تاقیم کردنەوە. - 11
- لە پێناوی خۆم، لە پێناوی خۆم دەیکەم،
چۆن ڕێگا دەدەم ناوی من گڵاو بکرێت؟
شکۆمەندیم بە یەکێکی دیکە نادەم. - دەربازکردنی ئیسرائیل
- 12
- «ئەی یاقوب، گوێم لێ بگرن،
ئەی ئیسرائیل، ئەوانەی کە بانگم کردن.
ئەوە منم،
من سەرەتا و من کۆتاییم. - 13
- دەستی من زەوی دامەزراند،
دەستی ڕاستم ئاسمانی لێککردەوە.
کاتێک من بانگیان دەکەم،
پێکەوە دەوەستن. - 14
- «هەمووتان کۆبنەوە و گوێ بگرن!
کام لە بتەکان ئەمەی ڕاگەیاندووە؟
هاوپەیمانی خۆشەویستی یەزدان،[a]
هەرچی پێ خۆش بێت بە بابلی دەکات،
بازووشی لە دژی بابلییەکان دەبێت. - 15
- من، من قسەم کرد و بانگم کرد،
هێنام و ڕێگاکەشی سەرکەوتوو دەبێت. - 16
- «وەرنە پێش بۆ لام، گوێ لەمە بگرن:
«لە سەرەتاوە بە نهێنی قسەم نەکرد،
کاتێک ڕوودەدات، من لەوێم.»
ئێستاش یەزدانی باڵادەست منی نارد
لەگەڵ ڕۆحی خۆی. - 17
- یەزدان، ئەوەی دەتانکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل،
ئەمە دەفەرموێت:
«من یەزدانی پەروەردگارتانم،
فێرتان دەکەم بۆ ئەوەی سوود وەربگرن،
بەو ڕێگایەدا دەتانبەم کە دەبێت بیگرنەبەر. - 18
- خۆزگە گوێتان لە فەرمانەکانم دەگرت،
جا ئاشتیتان وەک ڕووبار دەبوو،
ڕاستودروستیشتان وەک شەپۆلی دەریا. - 19
- نەوەکانتان وەک لم دەبوو،
وەچەتان وەک دەنکی لم،
ناویان لەبەردەمم نە دەبڕایەوە و
نە لەناودەچوو.» - 20
- لە بابل بچنە دەرەوە،
لە بابلییەکان هەڵبێن!
بە هاواری خۆشییەوە ڕایبگەیەنن،
جاڕی ئەمە بدەن.
سەرتاسەری زەوی لێ ئاگادار بکەنەوە،
بڵێن: «یەزدان یاقوبی بەندەی کڕییەوە.» - 21
- تینوو نەبوون کە بە چۆڵەوانیدا بردنی،
لە تاشەبەردەوە ئاوی بۆ هەڵقوڵاندن،
تاشەبەردی شەقکرد و
ئاو تەقییەوە. - 22
- یەزدان دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»
- a. 48:14 مەبەست لە کۆرشی پاشایە.