عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دادوه‌ری له دژی نه‌ته‌وه‌كان
- 1
- ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان نزیك بنه‌وه هه‌تا گوێ بگرن،
ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان گوێ شل بكه‌ن!
با زه‌وی و هه‌رچی تێیدایه گوێ بگرێت،
جیهان و هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی، - 2
- چونكه تووڕه‌یی یه‌زدان له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه،
هه‌ڵچوونی له‌سه‌ر هه‌موو سوپاكانیانه.
به ته‌واوی قڕی كردوون[a] ،
به‌ده‌سته‌وه‌ی داون بۆ سه‌ربڕین. - 3
- كوژراوه‌كانیان فڕێده‌درێن،
ته‌رمه‌كانیان بۆنی بۆگه‌ن ده‌رده‌كات و
چیاكان له‌ناو خوێنی ئه‌وان ده‌توێنه‌وه. - 4
- خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كان ده‌توێنه‌وه،
ئاسمان وه‌ك تۆمارێك ده‌پێچرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵده‌وه‌رن،
وه‌ك هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵای مێو،
وه‌ك وه‌رینی هه‌نجیر له داره‌كه‌ی. - 5
- شمشێری من له ئاسمان تێر ئاو بووه،
وا داده‌به‌زێته سه‌ر ئه‌دۆم و
به‌سه‌ر گه‌لێك به نه‌فره‌تم كردووه بۆ حوكم به‌سه‌ردادان. - 6
- یه‌زدان شمشێرێكی هه‌یه خوێنی لێ ده‌تكێت،
قه‌ڵه‌و بووه به پیو[b] ،
به خوێنی به‌رخ و ته‌گه،
به پیوی گورچیله‌ی بهرانهكان،
چونكه یه‌زدان قوربانی سه‌ربڕاوی هه‌یه له بۆزرا و
سهربڕینێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له خاكی ئه‌دۆم. - 7
- گای كێوی له‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ون،
گوێره‌كه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌گاكان،
زه‌وییان به خوێن ئاو ده‌درێت،
خۆڵیان به پیو قه‌ڵه‌و ده‌بێت. - 8
- چونكه یه‌زدان ڕۆژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌یه،
ساڵی سزادان له‌به‌ر كێشه‌كه‌ی سییۆن. - 9
- جا ڕووباره‌كانی ئه‌دۆم ده‌بن به قیڕ و
خۆڵه‌كه‌ی به گۆگرد،
زه‌وییه‌كه‌ی ده‌بێت به قیڕی داگیرساو! - 10
- شه‌و و ڕۆژ ناكوژێته‌وه،
دووكه‌ڵی بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌رز ده‌بێته‌وه.
نه‌وه دوای نه‌وه كاول ده‌بێت،
بۆ هه‌تاهه‌تایه كه‌س پێیدا تێناپه‌ڕێت. - 11
- كونده‌په‌پووی بیابان و بایه‌قووش داگیری ده‌كه‌ن،
كونده‌په‌پووی گه‌وره و قه‌له‌ڕه‌ش تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن.
به‌سه‌ر ئه‌دۆمدا خودا گوریسی پێوانه بۆ خاپوور بوون و
شاووڵی چۆڵبوون درێژ ده‌كات. - 12
- خانه‌دانه‌كانی هیچیان له‌وێ نابێت كه به شانشینێك داده‌نرێن،
هه‌موو میره‌كانی له‌ناوده‌چن. - 13
- دڕك له كۆشكه‌كانی شین ده‌بێت،
چقڵ و وشترالووك له قه‌ڵاكانی.
ده‌بێت به مۆڵگای چه‌قه‌ڵ و
لانه‌ی كونده‌په‌پوو. - 14
- دڕنده بیابانییه‌كان و كه‌متیار پێكده‌گه‌ن،
ته‌گه[c] بانگی هاوه‌ڵه‌كانیان ده‌كه‌ن،
شه‌و له‌وێ ئارام ده‌گرێت و
جێی حه‌وانه‌وه بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه. - 15
- له‌وێ كونده‌په‌پوو هێلانه ده‌كات و هێلكه ده‌كات،
كڕ ده‌كه‌وێت و له‌ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانی هه‌ڵیده‌هێنێت.
له‌وێ شاهین و شمقاڕ كۆده‌بنه‌وه،
هه‌ریه‌كه و له‌گه‌ڵ تاكه‌كه‌ی. - 16
- تۆماره‌كه‌ی یه‌زدان بپشكنن و بخوێننه‌وه:
یه‌كێك له‌مانه كه‌م نابێته‌وه،
هیچ مێینه‌یه‌ك نێره‌كه‌ی خۆی ون ناكات،
چونكه ده‌می ئه‌و فه‌رمانی داوه،
ڕۆحی ئه‌و كۆیان ده‌كاته‌وه. - 17
- ئه‌و تیروپشكی بۆ كرد،
ده‌ستی ئه‌و به په‌ت بۆی به‌ش كرد.
بۆ هه‌تاهه‌تایه داگیری ده‌كه‌ن،
نه‌وه دوای نه‌وه تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن.
- a. 34:2 قڕی كردوون: له زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك یان كه‌سێك كه ده‌به‌خشرێت به یه‌زدان، زۆر جار به‌خشینه‌كه به ته‌واوی له ناوده‌بردرێت.
- b. 34:6 پیو: واته به‌ز، لێره و له ئایه‌تی 7.
- c. 34:14 نێری، سابرێن.