عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
باوه‌ڕی باپیرانمان 
1
باوه‌ڕ دڵنیاییه‌ به‌وه‌ی هیوامان پێیه‌تی، بێگومانییه‌ له‌وه‌ی نایبینین،
2
چونكه‌ به‌م باوه‌ڕه‌ پێشینان په‌سه‌ند كراون.
3
به‌ باوه‌ڕ تێده‌گه‌ین كه‌ گه‌ردوون به‌ فه‌رمایشتی خودا به‌دیهێنراوه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له‌و شتانه‌ی كه‌ بینراوه‌ نه‌هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌.
4
به‌ باوه‌ڕ هابیل قوربانییه‌كی باشتری له‌وه‌ی قایین پێشكه‌شی خودا كرد[a] . به‌ باوه‌ڕ شایه‌تی بۆ درا كه‌ ڕاستودروسته‌ كاتێك خودا شایه‌تی بۆ قوربانییه‌كه‌ی دا. هه‌رچه‌نده‌ هابیل مرد به‌ڵام هێشتا به‌ باوه‌ڕ قسه‌ ده‌كات.
5
به‌ باوه‌ڕ حه‌نۆخ به‌رزكرایه‌وه‌ لای خودا تاكو مردن نه‌بینێ، ئیتر له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ما، چونكه‌ خودا بردی بۆ لای خۆی[b] . پێش بردنیشی شایه‌تی وه‌رگرت كه‌ خودای ڕازی كردووه‌.
6
به‌بێ باوه‌ڕ مه‌حاڵه‌ ڕه‌زامه‌ندی خودا به‌ده‌ستبهێنرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌و نزیك بێته‌وه‌، ده‌بێ باوه‌ڕی به‌ بوونی ئه‌و هه‌بێت و پاداشتی ئه‌وانه‌ش ده‌داته‌وه‌ كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ڕوویان له‌و ده‌كه‌ن.
7
به‌ باوه‌ڕ نوح، كاتێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ هێشتا نه‌بینرابوو ئاگادار كرایه‌وه‌، ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی خسته‌ دڵییه‌وه‌ و كه‌شتییه‌كی بنیاد نا بۆ ڕزگاركردنی ماڵه‌كه‌ی.[c] به‌م شێوه‌یه‌، به‌ باوه‌ڕ جیهانی حوكم دا و بوو به‌ میراتگری ئه‌و ڕاستودروستییه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی باوه‌ڕ بوو.
8
به‌ باوه‌ڕ كاتێك ئیبراهیم[d] بانگكرا بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ریك بوو به‌ میرات وه‌ریبگرێت، گوێڕایه‌ڵ بوو و ڕۆیشت، هه‌رچه‌نده‌ نه‌یده‌زانی بۆ كوێ ده‌چێت.
9
به‌ باوه‌ڕ وه‌ك بێگانه‌ له‌ خاكی به‌ڵێنپێدراودا نامۆ بوو، له‌ چادردا ژیا، وه‌ك ئیسحاق و یاقوب كه‌ ئه‌وانیش میراتگری هه‌مان به‌ڵێن بوون،
10
چونكه‌ ئیبراهیم چاوه‌ڕێی ئه‌و شاره‌ی ده‌كرد كه‌ بناغه‌یه‌كی چه‌سپاوی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی خودا ئه‌ندازیار و دروستكه‌ره‌كه‌یه‌تی.
11
به‌ باوه‌ڕی ئیبراهیم، خودی سارا هه‌رچه‌نده‌ نه‌زۆك بوو، توانای سكوزانی پێدرا، هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نی ئاسایی به‌سه‌رچوو بوو، چونكه‌ دڵنیابوو ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ دڵسۆزه‌.
12
بۆیه‌ له‌ پیاوێك كه‌ هه‌ر وه‌ك مردوو وابوو، نه‌وه‌یه‌ك دروست بوو كه‌ وه‌ك ئه‌ستێره‌ی ئاسمان و لمی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا له‌ ژماره‌ نه‌ده‌هات[e] .
13
هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له‌ دووره‌وه‌ بینییان و پێشوازییان لێكرد، دانیان پێدا نا كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن.
14
ئه‌وانه‌ی ئه‌و شتانه‌ ده‌ڵێن، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ داوای نیشتیمان ده‌كه‌ن.
15
ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیریان له‌و نیشتیمانه‌ بكردایه‌وه‌ كه‌ به‌جێیان هێشتبوو، ئه‌وا هه‌لی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆی ده‌بوو.
16
به‌ڵام ئێستا ئاره‌زووی نیشتیمانێكی باشتر ده‌كه‌ن، كه‌ ئاسمانییه‌كه‌یه‌. بۆیه‌ خودا شه‌رمی پێیان نییه‌ به‌ خودای ئه‌وان ناوببردرێت، چونكه‌ شارێكی بۆ ئاماده‌كردن.
17
به‌ باوه‌ڕ ئیبراهیم ئیسحاقی كوڕی وه‌ك قوربانی پێشكه‌ش كرد، كاتێك خودا ئیبراهیمی تاقی كرده‌وه‌. ئه‌وه‌ی به‌ به‌ڵێن له‌ خودا وه‌ریگرت ئاماده‌ بوو كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی بكاته‌ قوربانی،
18
هه‌رچه‌نده‌ خودا سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووبووی: {له‌ ڕێگه‌ی ئیسحاقه‌وه‌ نه‌وه‌ی تۆ ناوده‌بردرێت.}[f]
19
ئیبراهیم دڵنیابوو له‌وه‌ی كه‌ خودا ده‌توانێت ئیسحاق له‌دوای مردنی زیندوو بكاته‌وه‌. به‌ واتایه‌كی دیكه‌، خودا ئه‌وی به‌ شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌.
20
به‌ باوه‌ڕ ئیسحاق[g] داوای به‌ره‌كه‌تی خودای بۆ داهاتووی یاقوب و عیسۆ كرد.
21
به‌ باوه‌ڕ یاقوب له‌ سه‌ره‌مه‌رگیدا داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كوڕه‌كانی یوسف كرد و خۆی به‌سه‌ر ده‌سكی گۆچانه‌كه‌یدا دا و ستایشی خودای كرد[h] .
22
به‌ باوه‌ڕ یوسف له‌ سه‌ره‌مه‌رگیدا باسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلی له‌ میسر كرد و له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕوفاته‌كه‌ی وه‌سیه‌تی بۆ كردن[i] .
23
به‌ باوه‌ڕ كاتێك موسا[j] له‌دایك بوو، سێ مانگ دایك و باوكی شاردییانه‌وه‌، چونكه‌ بینییان منداڵه‌كه‌ جوانه‌، له‌ فه‌رمانی پاشا نه‌ترسان.
24
به‌ باوه‌ڕ كاتێك موسا گه‌وره‌ بوو، نه‌یویست به‌ كچه‌زای فیرعه‌ون بناسرێت.
25
به‌لایه‌وه‌ باشتر بوو له‌گه‌ڵ گه‌لی خودا سووكایه‌تیی پێ بكرێت، له‌وه‌ی له‌زه‌تێكی كاتیی له‌ گوناهدا هه‌بێت.
26
موسا ئه‌و ئه‌و ڕیسواییه‌ی له‌ پێناوی مه‌سیحدا چێژتی به‌ سامانێكی گه‌وره‌تری دانا له‌ گه‌نجینه‌ی میسر، چونكه‌ چاوی له‌وه‌ بوو كه‌ خودا پاداشتی بداته‌وه‌.
27
به‌ باوه‌ڕ میسری به‌جێهێشت و له‌ تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ك ئه‌وه‌ ببینێ كه‌ نه‌بینراوه‌.
28
به‌ باوه‌ڕ په‌سخه‌ی كرد و خوێنه‌كه‌ی پرژاند، نه‌وه‌ك له‌ناوبه‌ری نۆبه‌ره‌[k] ده‌ستیان لێ بدات.
29
به‌ باوه‌ڕ به‌ ده‌ریای سووردا په‌ڕینه‌وه‌ وه‌ك به‌ وشكانیدا بڕۆن، به‌ڵام كاتێك میسرییه‌كان ویستیان بپه‌ڕنه‌وه‌ نوقوم بوون.
30
به‌ باوه‌ڕ شووراكانی ئه‌ریحا ڕووخان[l] ، دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆژ به‌ ده‌وریدا سووڕانه‌وه‌.
31
به‌ باوه‌ڕ ڕاحابی له‌شفرۆش له‌گه‌ڵ یاخیبووان له‌ناونه‌چوو، چونكه‌ پێشوازییه‌كی ئاشتییانه‌ی له‌ سیخوڕه‌كان كرد.
32
چی دیكه‌ش بڵێم؟ كاتم نییه‌ باسی گدعۆن و باراك و شه‌مشون و یه‌فتاح و داود و ساموئێل و پێغه‌مبه‌ران بكه‌م،
33
كه‌ به‌ باوه‌ڕ پاشایه‌تییه‌كانیان به‌زاند، دادپه‌روه‌رییان هێنایه‌ كایه‌وه‌، به‌ڵێنه‌كه‌یان بۆ هاته‌ دی، ده‌می شێریان داخست،
34
هێزی ئاگریان كوژانده‌وه‌، له‌ تیخی شمشێر ڕایانكرد، له‌ لاوازیدا به‌هێزبوون، له‌ شه‌ڕدا توند بوون، له‌شكری بێگانه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌.
35
هه‌ندێك ژن مردووه‌كانیان به‌ هه‌ستانه‌وه‌ وه‌رگرته‌وه‌. به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دران و ڕزگارییان نه‌ویست، تاكو هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی باشتریان ده‌ستبكه‌وێت.
36
هه‌ندێكی دیكه‌ ڕووبه‌ڕووی سووكایه‌تی و قامچی و كۆت و زیندان بوونه‌وه‌.
37
به‌ردباران كران، به‌ مشار له‌ت له‌ت كران، به‌ شمشێر كوژران. هه‌ندێكیش به‌ پێستی مه‌ڕ و بزن خۆیان داپۆشی، تووشی نه‌بوونی و چه‌وسانه‌وه‌ و زه‌لیلی بوون.
38
جیهان شایانی ئه‌مان نه‌بوو. ده‌ربه‌ده‌ری بیابان و شاخ و ئه‌شكه‌وت و كون و كه‌له‌به‌ری زه‌وی بوون.
39
هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆی باوه‌ڕیانه‌وه‌ شایه‌تییان بۆ درا، به‌ڵام به‌ڵێنی خودایان ده‌ست نه‌كه‌وت،
40
چونكه‌ خودا پێشتر شتێكی باشتری بۆمان بینی، تاكو بێ ئێمه‌ ته‌واو نه‌بن.
  1. a. 11‏:4 بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 4‏:4‏\+xt*‏.
  2. b. 11‏:5 بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 5‏:21‏-24.‏\+xt*‏
  3. c. 11‏:7 بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 6‏:13‏-22.‏\+xt*‏
  4. d. 11‏:8 بڕوانه‌ په‌یدابوون 12‏–22.
  5. e. 11‏:12 بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 22‏:17‏\+xt*‏
  6. f. 11‏:18 \+xt په‌یدابوون 21‏:12‏\+xt*‏
  7. g. 11‏:20 بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 27‏:27‏-39.‏\+xt*‏
  8. h. 11‏:21 بڕوانه‌ په‌یدابوون 48
  9. i. 11‏:22 یوسف وه‌سیه‌تی كرد له‌دوای مردنی ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه‌وه‌ خاكی به‌ڵێن، بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 50‏:24‏،25‏\+xt*‏.
  10. j. 11‏:23 بڕوانه‌ ده‌رچوون 2‏–14.
  11. k. 11‏:28 بڕوانه‌\+xt ده‌رچوون 12‏:12‏،13‏\+xt*‏.
  12. l. 11‏:30 بڕوانه‌ یه‌شوع به‌شی 6.