عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- پێتان بڵێم: ئه‌گه‌ر میراتگر ناكام بێت جیاوازیی نابێت له‌گه‌ڵ كۆیله، هه‌رچه‌نده میراتگره‌كه خاوه‌نی هه‌موو میراته‌كه‌یه،
- 2
- به‌ڵام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكار و سهركاردا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باوكی دیاریی كردووه.
- 3
- ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه، كاتێك ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان بووین.
- 4
- به‌ڵام كه كاتی ته‌واوی خۆی هات، خودا كوڕی خۆی نارد، له ژنێك له‌دایك بوو، له سایه‌ی ته‌ورات له‌دایك بوو،
- 5
- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بكڕێته‌وه كه له سایه‌ی شه‌ریعه‌تدان، تاكو وه‌ك ڕۆڵه له‌خۆگرتنه‌وه[a] به‌ده‌ستبهێنین.
- 6
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه ڕۆڵه‌ی خودان، خودا ڕۆحی كوڕه‌كه‌ی خۆی نارده دڵتانه‌وه، به هاواره‌وه ده‌یفه‌رموو: «بابه! باوكه!»
- 7
- كه‌واته ئیتر كۆیله نیت، به‌ڵكو كوڕی، ئه‌گه‌ر كوڕیش بیت، ئه‌وا خودا تۆی كردووه‌ته میراتگر.
- سه‌رسوڕمانی پۆڵس
- 8
- به‌ڵام له‌و كاته‌یدا خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه بوون كه به سروشت خودا نین.
- 9
- به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای بنه‌ما سه‌ره‌كییه لاواز و هه‌ژاره‌كان؟ ئایا ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه كۆیله‌ی ئه‌وانه؟
- 10
- ئایا بایه‌خ به ڕۆژ و مانگ و وه‌رزی تایبه‌ت و ساڵان ده‌ده‌ن؟
- 11
- ده‌ترسم به‌خۆڕایی له پێناوتان ماندووبووبم.
- 12
- خوشكان، برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، وه‌كو من بن، چونكه من خۆم وه‌كو ئێوه‌م لێهات. هه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵم نه‌كردووه.
- 13
- هه‌روه‌ك ده‌زانن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌مه‌وه بوو كه یه‌كه‌م جار مژده‌م پێدان،
- 14
- نه‌خۆشییه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسان نه‌بوو بۆتان، به‌ڵام به چاوێكی سووك سه‌یرتان نه‌كردم و ڕقتان لێم نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك فریشته‌ی خودا، وه‌ك عیسای مه‌سیح پێشوازیتان لێكردم.
- 15
- ئه‌و خۆشییه‌تان چی به‌سه‌رهات؟ چونكه شایه‌تیتان بۆ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتانتوانیایه چاوی خۆتان ده‌رده‌هێنا و ده‌تاندامێ.
- 16
- ئایا ئێستا بوومه دوژمنی ئێوه، چونكه ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم؟
- 17
- ئه‌وانه دڵگه‌رمن بۆ ئێوه، نیازیان باش نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتانترازێنن تاكو بۆ ئه‌وان دڵگه‌رم بن.
- 18
- دڵگه‌رمی شتێكی باشه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێك به مه‌به‌ستێكی پاك بێت، نه‌ك ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتان بم.
- 19
- ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌كانم، جارێكی دیكه له پێناوتاندا ژانی منداڵبوون ده‌چێژم، هه‌تا وێنه‌ی مه‌سیح له ژیانتاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت،
- 20
- به‌ڵام ده‌مویست ئێستا له‌گه‌ڵتان بم، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵتان بدوێم، چونكه سه‌رم له ئێوه سوڕماوه.
- نموونه‌ی هاجه‌ر و سارا
- 21
- ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌تدا بن، پێم بڵێن، ئایا ته‌ورات نابیستن؟
- 22
- چونكه نووسراوه كه ئیبراهیم دوو كوڕی هه‌بووه، یه‌كێكیان له كۆیله‌كه، ئه‌وی دیكه‌یان له ئازاده‌كه[b] .
- 23
- ئه‌وه‌ی له كۆیله‌كه بوو به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایك بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئازاده‌كه، به به‌ڵێن بووه.
- 24
- هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێمان، چونكه ئه‌و دوو ژنه دوو په‌یمانه‌كه‌ن، یه‌كێكیان له شاخی سیناوه‌یه، بۆ كۆیلایه‌تی منداڵی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هاجه‌ره.
- 25
- هاجه‌ر هێمایه بۆ شاخی سینا له عه‌ره‌بستان، ئه‌و ئۆرشه‌لیمه‌ی ئێستا ده‌نوێنێت، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن.
- 26
- به‌ڵام ئۆرشه‌لیمی سه‌ره‌وه ئازاده، دایكی ئێمه‌یه،
- 27
- چونكه نووسراوه:
{ئه‌ی نه‌زۆك، دڵشادبه،
ئه‌ی ئه‌وه‌ی منداڵت نه‌بووه،
ئه‌ی ئه‌وه‌ی ژانت نه‌گرتووه،
له خۆشی‌دا به ده‌نگی به‌رز هاوار بكه،
چونكه منداڵی ژنی به‌جێهێڵراو[c] زیاترن
له‌وه‌ی مێردی له‌گه‌ڵیه‌تی.}[d] - 28
- به‌ڵام ئێوه، خوشكان و برایان، وه‌ك ئیسحاق منداڵی به‌ڵێنن.
- 29
- جا چۆن له كاتێكدا ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایك بوو، ئه‌وه‌ی چه‌وسانده‌وه كه به‌گوێره‌ی ڕۆحی پیرۆز له‌دایك ببوو، ئێستاش ئاوایه.
- 30
- به‌ڵام نووسراوه پیرۆزه‌كه چی ده‌فه‌رموێ؟ {كه‌نیزه‌كه و كوڕه‌كه‌ی ده‌ربكه، چونكه كوڕی كه‌نیزه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕی ئازاده‌كه نابێته میراتگر.}[e]
- 31
- كه‌واته ئه‌ی خوشك و برایان، ئێمه منداڵی كۆیله‌كه نین، به‌ڵكو هی ئازاده‌كه‌ین.
- a. 4:5 منداڵی كه‌سێكی دیكه وه‌ك منداڵی خۆی په‌روه‌رده ده‌كات و هه‌موو مافه‌كانی پێده‌دات.
- b. 4:22 بڕوانه په‌یدابوون به‌شه‌كانی 16 و 21.
- c. 4:27 ژنی به‌جێهێڵراو: ده‌ربڕینێكی مه‌جازییه مه‌به‌ستی له ئۆرشه‌لیمی ئاسمانییه، \+xt بڕوانه عیبرانییه‌كان 12:22.\+xt*
- d. 4:27 \+xt ئیشایا 54:1.\+xt*
- e. 4:30 \+xt په‌یدابوون 21:10.\+xt*