عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
باوه‌ڕ یان به‌جێگه‌یاندنی شه‌ریعه‌ت؟ 
1
ئه‌ی گه‌لاتیاییه‌ گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی عیسای مه‌سیح به‌ له‌ خاچ دراوی كێشرا!
2
ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان لێ فێربم: ئایا به‌هۆی كاركردن به‌ شه‌ریعه‌ت ڕۆحی پیرۆزتان وه‌رگرت، یاخود به‌هۆی باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیستتان؟
3
ئایا تاكو ئه‌م ڕاده‌یه‌ گێلن! ئێوه‌ كه‌ به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ ده‌ستتان پێكرد، ئایا ئێستا ده‌تانه‌وێت به‌هۆی جه‌سته‌وه‌ كۆتایی پێ بهێنن؟
4
ئایا له‌خۆڕایی ئه‌وه‌نده‌ ئازارتان چێژت؟ ئایا به‌ڕاستی له‌خۆڕایی بوو؟
5
ئه‌وه‌ی ڕۆحتان پێ ده‌به‌خشێت و له‌نێوانتاندا په‌رجوو ده‌كات، ئایا به‌هۆی كاركردنه‌ به‌ شه‌ریعه‌ت، یاخود به‌هۆی باوه‌ڕه‌ به‌وه‌ی بیسترا؟
6
وه‌ك چۆن ئیبراهیم {باوه‌ڕی به‌ خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به‌ ڕاستودروستی بۆ دانرا.}[a]
7
جا بزانن ئه‌وانه‌ی له‌ باوه‌ڕدان، نه‌وه‌ی ئیبراهیمن.
8
نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌ پێشتر بینیویه‌تی كه‌ خودا نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی باوه‌ڕ بێتاوان ده‌كات، پێشتر مژده‌ی به‌ ئیبراهیم دا، پێی فه‌رموو: {هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌ ڕێگه‌ی تۆوه‌ به‌ره‌كه‌تدار ده‌بن.}[b]
9
كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن، له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی باوه‌ڕدار به‌ره‌كه‌تدار ده‌بن.
10
هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به‌ كرداری شه‌ریعه‌ت ده‌به‌ستن، له‌ژێر نه‌فره‌تن، چونكه‌ نووسراوه‌: {هه‌ركه‌سێك له‌ هه‌موو نووسراوی په‌ڕتووكه‌كانی ته‌ورات نه‌چه‌سپێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه‌.}[c]
11
ئاشكرایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خودا كه‌س به‌ شه‌ریعه‌ت بێتاوان ناكرێت، چونكه‌: {ئه‌وه‌ی ڕاستودروسته‌ به‌ باوه‌ڕ ده‌ژیێت.[d] ‏}[e]
12
به‌ڵام شه‌ریعه‌ت پشت به‌ باوه‌ڕ نابه‌ستێت، به‌ڵكو: {ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یڕه‌ویان بكات، به‌ هۆیانه‌وه‌ ده‌ژیێت.}[f]
13
مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی شه‌ریعه‌ت كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت، چونكه‌ نووسراوه‌: {هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌.}[g]
14
ئه‌و ئێمه‌ی كڕییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تی ئیبراهیم بۆ نه‌ته‌وه‌كان بێت، تاكو به‌هۆی باوه‌ڕه‌وه‌ به‌ڵێنی ڕۆحی پیرۆز به‌ده‌ستبهێنین.
په‌یمانی خودا و شه‌ریعه‌ت 
15
خوشكان، برایان، با نموونه‌یه‌كی مرۆڤانه‌تان بۆ بهێنمه‌وه‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌یمانێكی مۆركراوی پێ بێت، كه‌س ناتوانێت به‌تاڵی بكاته‌وه‌ یاخود شتێكی بخاته‌ سه‌ر.
16
هه‌روه‌ك به‌ڵێنه‌كان بۆ ئیبراهیم و نه‌وه‌كه‌ی گوتراوه‌. نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌ نافه‌رموێت: «به‌ نه‌وه‌كان» وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵام {به‌ نه‌وه‌ی تۆ،}[h] واته‌ یه‌ك، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه‌.
17
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌: ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی پاش چوار سه‌د و سی ساڵ هات، په‌یمانی چه‌سپاوی پێشووی خودا هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه‌، تاكو به‌ڵێنه‌كه‌ بشكێنێت،
18
چونكه‌ ئه‌گه‌ر میرات به‌هۆی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ هه‌بێت، ئیتر به‌هۆی به‌ڵێنه‌وه‌ نییه‌. به‌ڵام خودا به‌ نیعمه‌تی خۆی به‌ڵێنی به‌ ئیبراهیم دا.
مه‌به‌ستی شه‌ریعه‌ت 
19
كه‌واته‌ شه‌ریعه‌ت بۆ چییه‌؟ به‌هۆی پێشێلكردنه‌كانه‌وه‌ زیادكراوه‌، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی به‌ڵێنپێدراو[i] دێت، له‌ ڕێگه‌ی فریشته‌كان به‌ ده‌ستی په‌یوه‌ندی ڕێكخه‌رێك[j] ڕێكخرا.
20
په‌یوه‌ندی ڕێكخه‌ر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ك لایه‌ن نییه‌، به‌ڵام خودا یه‌كه‌.
21
ئایا ته‌ورات له‌ دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه‌؟ نه‌خێر! چونكه‌ هیچ شه‌ریعه‌تێك نه‌ده‌بوو بتوانێت ژیان ببه‌خشێت، ئه‌گینا ڕاستودروستی به‌ ته‌ورات ده‌بوو.
22
به‌ڵام نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌ هه‌مووی كردووه‌ته‌ به‌ندی گوناه،[k] تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌ ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ و به‌هۆی باوه‌ڕه‌وه‌ دراوه‌، بۆ ئه‌وانه‌ بێته‌ دی كه‌ باوه‌ڕ ده‌هێنن.
23
پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێت، له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه‌ به‌ند كرابووین، له‌ ژووره‌وه‌ كرابووین هه‌تا ئاشكراكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ی داهاتوو.
24
ته‌ورات په‌روه‌رده‌ی ده‌كردین تاكو بمانهێنێت بۆ لای مه‌سیح، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ بێتاوان بكرێین.
25
به‌ڵام دوای هاتنی باوه‌ڕ، ئێمه‌ ئیتر له‌ژێر سایه‌ی ته‌مبێكار نین.
ڕۆڵه‌كانی خودا 
26
هه‌مووتان له‌ ڕێگه‌ی باوه‌ڕه‌وه‌ ڕۆڵه‌ی خودان، به‌و یه‌كبوونه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیحدا هه‌تانه‌،
27
چونكه‌ كاتێك له‌ ئاو هه‌ڵكێشران، هه‌مووتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح یه‌كتانگرت و مه‌سیحتان وه‌ك جلوبه‌رگێك له‌به‌ركرد.
28
جوله‌كه‌ و ناجوله‌كه‌ نییه‌، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، ژن و پیاو نییه‌، چونكه‌ هه‌مووتان به‌هۆی یه‌كبوونتان له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیح، یه‌كن.
29
جا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ هی مه‌سیح بن، ئه‌وا له‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیمن و به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ میراتگرن.
  1. a. 3‏:6 \+xt په‌یدابوون 15‏:6.‏\+xt*‏
  2. b. 3‏:8 \+xt په‌یدابوون 12‏:3‏؛ 18‏:18 و 22‏:18.‏\+xt*‏
  3. c. 3‏:10 \+xt دواوتار 27‏:26‏\+xt*.
  4. d. 3‏:11 به‌ واتای: ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ بێتاوان ده‌كرێت، ده‌ژیێت.
  5. e. 3‏:11 \+xt حه‌به‌قوق 2‏:4‏\+xt*.
  6. f. 3‏:12 \+xt لێڤییه‌كان 18‏:5.‏\+xt*‏
  7. g. 3‏:13 \+xt دواوتار 21‏:23‏\+xt*.
  8. h. 3‏:16 \+xt په‌یدابوون 12‏:7‏\+xt*‏ (ئه‌م زه‌وییه‌ ده‌ده‌مه‌ نه‌وه‌ی تۆ.)، كاتێك خودا به‌ڵێن به‌ ئیبراهیم ده‌دات.
  9. i. 3‏:19 مه‌به‌ست له‌ مه‌سیحه‌.
  10. j. 3‏:19 مه‌به‌ست له‌ موسایه‌.
  11. k. 3‏:22 بۆ نموونه‌\+xt زه‌بووره‌كان 14‏:3.‏\+xt*‏