عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نیشانه‌ی ڕاپێچكردن
- 1
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، تۆ له‌ناو ماڵێكی یاخیدا نیشته‌جێی، ئه‌وانه‌ی چاویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببینن، به‌ڵام نابینن، گوێیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببیستن، به‌ڵام نابیستن، چونكه بنه‌ماڵه‌یه‌كی یاخین.
- 3
- «له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، هه‌گبه‌ی ڕاپێچكردن بۆ خۆت ئاماده بكه و به ڕۆژ له‌به‌رچاویان بڕۆ، له‌م شوێنه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه له‌به‌رچاویان بڕۆ، به‌ڵكو تێبگه‌ن، هه‌رچه‌نده بنه‌ماڵه‌یه‌كی یاخین.
- 4
- به ڕۆژ له‌به‌رچاویان ههگبهكهت ده‌رده‌هێنیت، وه‌ك هه‌گبه‌ی ڕاپێچكراوان. ئێواره له‌به‌رچاویان بڕۆ ده‌ره‌وه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی ڕاپێچ ده‌كرێن.
- 5
- به به‌رچاویانه‌وه دیوار كون بكه و له كونه‌كه‌وه ههگبهكه ده‌ربهێنه.
- 6
- به به‌رچاویانه‌وه له‌سه‌ر شانت هه‌ڵیبگره، كاتێك كه تاریكی دادێت ده‌ریبهێنه، ده‌موچاوت داپۆشه كه خاكه‌كه نه‌بینیت، چونكه تۆم كردووه به نیشانه‌یه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل.»
- 7
- منیش هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێ كرابوو وام كرد. هه‌گبه‌كه‌م وه‌ك هه‌گبه‌ی ڕاپێچكردن به ڕۆژ ده‌رهێنا، ئێواره‌ش به ده‌ستی خۆم دیوارم كون كرد، كه تاریكی داهات له‌به‌رچاویان له‌سه‌ر شانم هه‌ڵمگرت و هێنامه ده‌ره‌وه.
- 8
- بۆ به‌یانی فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 9
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ئایا گه‌لی ئیسرائیلی یاخی له تۆیان نه‌پرسی: ”ئه‌وه چی ده‌كه‌یت؟“
- 10
- «پێیان بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌م سروشه[a] سه‌باره‌ت به‌و میره‌یه كه له ئۆرشه‌لیمه و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل و بۆ ئه‌وانه‌ش كه له‌وێن.“
- 11
- بڵێ: ”من نیشانه‌م بۆ ئێوه.“
«من چیم كرد، ئاوایان پێ ده‌كرێت، به دیل ده‌گیرێن و ڕاپێچ ده‌كرێن. - 12
- «ئه‌و میره‌ش كه له‌نێویانه كه تاریكی داهات هه‌گبه‌كه‌ی له‌سه‌ر شان هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ڕوات. دیوار كون ده‌كه‌ن هه‌تا لێوه‌ی بچنه ده‌ره‌وه. ده‌موچاوی داده‌پۆشێت هه‌تا به چاوی خۆی خاكه‌كه نه‌بینێت.
- 13
- منیش تۆڕی خۆمی بۆ داده‌نێمه‌وه، ده‌كه‌وێته تۆڕهكهمهوه، ده‌یهێنم بۆ بابل، خاكی كلدانییه‌كان، به‌ڵام نایبینێت و له‌وێ ده‌مرێت.
- 14
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئه‌ون بۆ یارمه‌تیدانی و هه‌موو له‌شكره‌كانی، به ده‌م هه‌موو بایهكدا په‌رته‌وازه‌یان ده‌كه‌م و به شمشێرێكی هه‌ڵكێشراو ڕاویان ده‌نێم.
- 15
- «ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانم، كاتێك به‌ناو نه‌ته‌وه‌كاندا په‌رتیان ده‌كه‌م و به‌نێو شانشینه‌كاندا په‌رته‌وازه‌یان ده‌كه‌م.
- 16
- چه‌ند كه‌سێكی كه‌میان له شمشێر و قاتوقڕی و ده‌رد لێ ده‌هێڵمه‌وه، هه‌تا له‌نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بۆ ناویان ده‌چن باسی هه‌موو نه‌ریته قێزه‌ونه‌كانیان بكه‌ن، ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانم.»
- 17
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 18
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، به‌ده‌م له‌رزینه‌وه نانت بخۆ، به ترس و خه‌مه‌وه ئاوت بخۆوه.
- 19
- به گه‌لی خاكه‌كه بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست سه‌باره‌ت به دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم و خاكی ئیسرائیل ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: به خه‌مه‌وه نانیان ده‌خۆن و به واقوڕمانه‌وه ئاویان ده‌خۆنه‌وه، چونكه خاكه‌كه‌یان وێران ده‌بێت له‌به‌ر پڕبوونی له سته‌می هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی ناوی.
- 20
- شاره ئاوه‌دانه‌كان كاول ده‌كرێن و خاكه‌كه چۆڵ ده‌بێت، ئیتر ئێوه ده‌زانن كه من یه‌زدانم.“»
- 21
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 22
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ئه‌م په‌نده چییه كه له‌سه‌ر خاكی ئیسرائیل هه‌تانه، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت: ”ڕۆژگار درێژه‌ی كێشا و هه‌موو بینینه‌كان نایه‌نه دی“؟
- 23
- له‌به‌ر ئه‌وه پێیان بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌م په‌نده به‌تاڵ ده‌كه‌مه‌وه و ئیتر له‌ناو ئیسرائیل‌دا نایكه‌ن به په‌ند.“ به‌ڵكو پێیان بڵێ: ”ڕۆژگار نزیك بووه‌وه، هه‌موو بینینێك دێته دی،
- 24
- چونكه له‌مه‌ودوا هیچ بینینێكی به‌تاڵ و فاڵگرتنه‌وه‌ی زمان لووسی له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل‌دا نابێت.
- 25
- به‌ڵكو من یه‌زدانم، ئه‌وه‌ی بمه‌وێت بیفه‌رمووم، ده‌یفه‌رمووم و دێته دی. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی یاخی، له‌مه‌ودوا درێژه ناكێشێت، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یفه‌رمووم له سه‌رده‌می خۆتان ده‌یهێنمه دی. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.“»
- 26
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 27
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، وا بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێن: ”ئه‌و بینینه‌ی بۆی ئاشكرا كرا بۆ ڕۆژگارێكی زۆر له‌دوای ئه‌مه‌یه و ئه‌و بۆ سه‌رده‌مه دووره‌كان پێشبینی ده‌كات.“
- 28
- «له‌به‌ر ئه‌وه پێیان بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له‌مه‌ودوا هیچ یه‌ك له وشه‌كانم درێژه ناكێشێت، ئه‌و وشه‌یه‌ی فه‌رمووم دێته دی. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.“»
- a. 12:10 فه‌رمووده‌یه‌كی خودایه كه له ڕێگای ڕۆحی پیرۆزه‌وه بۆ مرۆڤ هاتبێت.