عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو: «لێره بڕۆ، خۆت و ئه‌و گه‌له‌ی له خاكی میسره‌وه هێناته ده‌ره‌وه، بڕۆنه ئه‌و خاكه‌ی سوێندم بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب خوارد و فه‌رمووم: ”ده‌یده‌مه نه‌وه‌كه‌ت.“
- 2
- فریشته‌یه‌كیش له‌پێشته‌وه ده‌نێرم و كه‌نعانی و ئه‌موری و حیتی و پریزی و حیڤی و یه‌بوسییه‌كان ڕاده‌ماڵم.
- 3
- بۆ خاكێك كه شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت، به‌ڵام من له‌ناوه‌ندت سه‌رناكه‌وم، چونكه تۆ گه‌لێكی كهللهڕهقیت و نه‌وه‌ك له ڕێگا كۆتاییت پێ بهێنم.»
- 4
- كاتێك گه‌ل گوێیان له‌م هه‌واڵه ناخۆشانه بوو، شینیان گێڕا و كه‌س خۆی نه‌ڕازانده‌وه.
- 5
- یه‌زدانیش به موسای فه‌رمووبوو: «به نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”ئێوه گه‌لێكی كه‌لله‌ڕه‌قن، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ساتێك سهركهومه ناوتان، كۆتاییتان پێ ده‌هێنم. ئێستاش جوانكارییهكهت دابكه‌نه و بزانه چیت پێ ده‌كه‌م.“»
- 6
- ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل له كێوی حۆرێڤ بابه‌ته‌كانی جوانكارییان له خۆیان كرده‌وه.
- چادری چاوپێكه‌وتنی مو‌سا
- 7
- موساش چادرێكی ده‌هێنا و له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه، دوور له ئۆردوگاكه هه‌ڵیده‌دا و ناوی لێنابوو «چادری چاوپێكه‌وتن»[a] . هه‌ركه‌سێك داوای ڕاوێژی له یه‌زدان ده‌كرد، ده‌چوو بۆ ئه‌م چادره‌ی چاوپێكه‌وتن، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه بوو.
- 8
- هه‌روه‌ها هه‌ر كاتێك مو‌سا بۆ چادره‌كه ده‌ڕۆیشت، هه‌موو گه‌ل هه‌ڵده‌ستان و هه‌ریه‌كه له ده‌روازه‌ی چادره‌كه‌ی خۆی ڕاده‌وه‌ستا، ده‌یڕوانییه دوای مو‌سا هه‌تا ده‌چووه ناو چادره‌كه‌وه.
- 9
- كاتێك مو‌سا ده‌چووه ناو چادره‌كه ستوونێكی هه‌ور داده‌به‌زی و له‌به‌ر ده‌روازه‌ی چادره‌كه ڕاده‌وه‌ستا، ئینجا یه‌زدان له‌گه‌ڵ مو‌سا ده‌دوا.
- 10
- گه‌لیش هه‌موویان ستوونی هه‌وره‌كه‌یان ده‌بینی له‌به‌ر ده‌روازه‌ی چادره‌كه ڕاوه‌ستاوه، هه‌موو گه‌ل هه‌ڵده‌ستان و كڕنۆشیان ده‌برد، هه‌ریه‌كه و له‌به‌ر ده‌روازه‌ی چادره‌كه‌ی خۆی.
- 11
- یه‌زدانیش ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ مو‌سا ده‌دوا، هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كه‌ی بدوێت. كاتێكیش مو‌سا ده‌گه‌ڕایه‌وه ئۆردوگاكه، گه‌نجه خزمه‌تكاره‌كه‌ی كه یه‌شوعی كوڕی نون بوو له‌ناو چادره‌كه ده‌رنه‌ده‌چوو.
- مو‌سا و شكۆمه‌ندی یه‌زدان
- 12
- مو‌سا به یه‌زدانی گوت: «بڕوانه، تۆ به منت فه‌رموو: ”ئه‌م گه‌له سه‌ربخه،“ به‌ڵام تۆ پێت نه‌ناساندم كه كێ له‌گه‌ڵم ده‌نێریت، هه‌روه‌ها تۆ فه‌رمووت: ”ده‌تناسم و ناویشت ده‌زانم و په‌سه‌ندیت له‌به‌رچاوم.“
- 13
- ئێستاش ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوت په‌سه‌ندم، ڕێگای خۆتم فێر بكه، بۆ ئه‌وه‌ی بتناسم، هه‌تا له‌به‌رچاوت په‌سه‌ند بم، هه‌روه‌ها ببینه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه گه‌لی خۆته.»
- 14
- یه‌زدان فه‌رمووی: «من له‌گه‌ڵتان ده‌بم و له‌گه‌ڵتان ده‌ڕۆم و ده‌تانحه‌سێنمه‌وه.»
- 15
- موساش پێی گوت: «ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵمان نه‌بیت و له‌گه‌ڵمان نه‌ڕۆیت، لێره‌وه سه‌رمان مه‌خه.
- 16
- به چیش ده‌زانرێت كه من و گه‌له‌كه‌ت له‌به‌رچاوت په‌سه‌ندین، ئایا به ڕۆیشتنت نییه له‌گه‌ڵمان؟ به‌مه له هه‌موو گه‌لانی سه‌ر ڕووی زه‌وی جیا ده‌كرێینه‌وه.»
- 17
- یه‌زدانیش به موسای فه‌رموو: «هه‌روه‌ها ئه‌م شته‌ش ده‌كه‌م كه باست كرد، چونكه له‌به‌رچاوم په‌سه‌ند بوویت و به ناوت تۆم ناسی.»
- 18
- ئینجا مو‌سا گوتی: «شكۆمه‌ندی خۆتم پیشان بده.»
- 19
- ئه‌ویش فه‌رمووی: «هه‌موو چاكیم له‌پێشت تێده‌په‌ڕێنم. من كه ناوم یه‌زدانه، له‌به‌رده‌می تۆ ناوی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم. میهره‌بان ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میهره‌بان ده‌بم و به به‌زه‌یی ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییم پێیدا دێته‌وه.»[b]
- 20
- هه‌روه‌ها فه‌رمووی: «نا‌توانیت ڕووم ببینیت، چونكه كه‌س نییه بمبینێت و بژیێت.»
- 21
- هه‌روه‌ها یه‌زدان فه‌رمووی: «ئه‌وه‌تا شوێنێكم هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و تاشه‌به‌رده بوه‌سته.
- 22
- كاتێك شكۆمه‌ندیم تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وا ده‌تخه‌مه كه‌لێنێكی به‌رده‌كه و هه‌تا تێده‌په‌ڕم به ده‌ستم داتده‌پۆشم،
- 23
- دواتر ده‌ستم هه‌ڵده‌گرم و تۆ له دواوه ده‌مبینیت، به‌ڵام ڕووم نابینرێت.»
- a. 33:7 چادرێكی بچووك بووه پێش دروستكردنی چادری په‌رستن، له‌وێ مو‌سا ڕاوێژی له‌گه‌ڵ خودا ده‌كرد له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك.
- b. 33:19 وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا به مو‌سا بفه‌رموێت: (به ویستی خۆمه له‌گه‌ڵ كێ بمه‌وێت، له‌گه‌ڵی میهره‌بان ده‌بم و به به‌زه‌یی ده‌بم.) بڕوانه \+xt ڕۆما 9:15\+xt*.