عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بەسەلئێل و ئۆهۆلیئاب
- 1
- هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
- 2
- «بڕوانە، ئەوا من بەسەلئێلی کوڕی ئوری کوڕی حوورم لە هۆزی یەهودا هەڵبژاردووە،
- 3
- لە ڕۆحی خوداشەوە پڕم کردووە لە دانایی و تێگەیشتن و زانیاری لە هەموو جۆرە پیشەگەرییەک.
- 4
- بۆ داهێنانی داهێنانەکان، بۆ کارکردن لە زێڕ و زیو و بڕۆنز،
- 5
- بۆ تاشین و ڕازاندنەوەی بەرد، بۆ دارتاشی و بۆ کارکردن لە هەموو پیشەیەک.
- 6
- من ئۆهۆلیئابی کوڕی ئەحیساماک کە لە هۆزی دانە، لەگەڵ ئەوم داناوە.
 «توانام داوە بە هەموو پیاوێکی پیشەوەر تاکو هەموو ئەو کارانە بکەن کە فەرمانم پێکردیت:
- 7
- «چادری چاوپێکەوتن، سندوقی پەیمان،
 قەپاغەکەی کەفارەت کە لەسەریەتی،
 هەموو کەلوپەلەکانی چادرەکە کە پێکهاتووە لە
- 8
- مێزەکە، قاپوقاچاغەکانی،
 چرادانەکە کە لە زێڕی بێگەردە و هەموو قاپوقاچاغەکانی،
 قوربانگاکەی بخوور،
- 9
- قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی،
 حەوزەکە و ژێرەکەی،
- 10
- هەروەها جلوبەرگە چنراوەکان،
 جلوبەرگە پیرۆزەکان بۆ هارونی کاهین
 و جلوبەرگی کوڕەکانی بۆ ئەنجامدانی کاهینیێتی،
- 11
- زەیتەکەی دەستنیشانکردن، بخووری بۆنخۆش بۆ شوێنی پیرۆز.
 «هەروەک هەموو ئەوەی فەرمانم پێکردیت، دەیکەن.»
- ڕۆژی حەسانەوە (شەبات)
- 12
- هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
- 13
- «تۆ لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”دەبێت شەممەکانی[a]  من بپارێزن، چونکە نیشانەیە لەنێوان من و ئێوە بۆ نەوەکانتان هەتا بزانن کە من یەزدانم ئەوەی پیرۆزتان دەکەم.
- 14
- «”شەممە بپارێزن، چونکە پیرۆزە بۆتان، ئەوەی گڵاوی بکات دەبێت بکوژرێت، چونکە هەرکەسێک لەو پشووەدا کارێک بکات ئەوا لەنێو گەلەکەیدا دادەبڕدرێت.
- 15
- شەش ڕۆژ کار دەکرێت، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم پشوودانی شەممەیە، پیرۆزە بۆ یەزدان، هەرکەسێک لە ڕۆژی شەممە کار بکات دەبێت بکوژرێت.
- 16
- نەوەی ئیسرائیل شەممە بپارێزن، بۆ ئەوەی نەوەکانیان وەک پەیمانێکی هەتاهەتایی پەیوەست بن بە شەممەوە.
- 17
- لەنێوان من و نەوەی ئیسرائیل نیشانەیەکە بۆ هەتاهەتایە، چونکە لە شەش ڕۆژدا یەزدان ئاسمان و زەویی دروستکرد و لە ڕۆژی حەوتەم لە کارکردن وەستا و پشووی دا.“»
- 18
- کاتێک کە لە شاخی سینا لە قسەکانی بووەوە لەگەڵ موسا، دوو تەختەکەی پەیمانی دایە موسا، تەختەی بەرد بوون و بە پەنجەی خودا نووسرا بوون.
- a. 31:13 لە زمانی عیبری بە وشەی \+tl شەبات\+tl* هاتووە، مەبەستی ڕۆژی حەسانەوەیە، کە ڕۆژی دوای شەش ڕۆژی بەدیهێنان خودا حەسایەوە، بڕوانە پەیدابوون 2:2.

