عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- به‌سه‌لئێل و ئۆهۆلیئاب
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «بڕوانه، ئه‌وا من به‌سه‌لئێلی كوڕی ئوری كوڕی حوورم له هۆزی یه‌هودا هه‌ڵبژاردووه،
- 3
- له ڕۆحی خوداشه‌وه پڕم كردووه له دانایی و تێگه‌یشتن و زانیاری له هه‌موو جۆره پیشهگهرییهك.
- 4
- بۆ داهێنانی داهێنانه‌كان، بۆ كاركردن له زێڕ و زیو و بڕۆنز،
- 5
- بۆ تاشین و ڕازاندنه‌وه‌ی به‌رد، بۆ دارتاشی و بۆ كاركردن له هه‌موو پیشه‌یه‌ك.
- 6
- من ئۆهۆلیئابی كوڕی ئهحیساماك كه له هۆزی دانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وم داناوه. توانام داوه به هه‌موو پیاوێكی پیشه‌وه‌ر تاكو هه‌موو ئه‌و كارانه بكه‌ن كه فه‌رمانم پێكردیت:
- 7
- چادری چاوپێكه‌وتن، سندوقی په‌یمان، قه‌پاغه‌كه‌ی كه‌فاره‌ت كه له‌سه‌ریه‌تی، هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی چادره‌كه كه پێكهاتووه له
- 8
- مێزه‌كه، قاپوقاچاغهكانی، چرادانهكه كه له زێڕی بێگه‌رده و هه‌موو قاپوقاچاغهكانی، قوربانگاكه‌ی بخوور،
- 9
- قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندن و هه‌موو قاپوقاچاغهكانی، حه‌وزه‌كه و ژێره‌كه‌ی،
- 10
- هه‌روه‌ها جلوبه‌رگه چنراوه‌كان، جلوبه‌رگه پیرۆزه‌كان بۆ هارونی كاهین و جلوبه‌رگی كوڕه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی كاهینیێتی،
- 11
- زه‌یته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردن، بخووری بۆنخۆش بۆ شوێنی پیرۆز. هه‌روه‌ك هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێكردیت، ده‌یكه‌ن.»
- ڕۆژی حه‌سانه‌وه (شه‌بات)
- 12
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 13
- «تۆ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”ده‌بێت شهممهكانی[a] من بپارێزن، چونكه نیشانه‌یه له‌نێوان من و ئێوه بۆ نه‌وه‌كانتان هه‌تا بزانن كه من یه‌زدانم ئه‌وه‌ی پیرۆزتان ده‌كه‌م.
- 14
- «”شه‌ممه بپارێزن، چونكه پیرۆزه بۆتان، ئه‌وه‌ی گڵاوی بكات ده‌بێت بكوژرێت، چونكه هه‌ركه‌سێك له‌و پشووه‌دا كارێك بكات ئه‌وا له‌نێو گه‌له‌كه‌یدا ده‌بڕدرێته‌وه.
- 15
- شه‌ش ڕۆژ كار ده‌كرێت، به‌ڵام له ڕۆژی حه‌وته‌م پشوودانی شه‌ممه‌یه، پیرۆزه بۆ یه‌زدان، هه‌ركه‌سێك له ڕۆژی شه‌ممه كار بكات ده‌بێت بكوژرێت.
- 16
- نه‌وه‌ی ئیسرائیل شه‌ممه بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیان وه‌ك په‌یمانێكی هه‌تاهه‌تایی په‌یوه‌ست بن به شه‌ممه‌وه.
- 17
- له‌نێوان من و نه‌وه‌ی ئیسرائیل نیشانه‌یه‌كه بۆ هه‌تاهه‌تایه، چونكه له شه‌ش ڕۆژدا یه‌زدان ئاسمان و زه‌ویی دروستكرد و له ڕۆژی حه‌وته‌م له كاركردن وه‌ستا و پشووی دا.“»
- 18
- كاتێك كه له شاخی سینا له قسه‌كانی بووه‌وه له‌گه‌ڵ مو‌سا، دوو ته‌خته‌كه‌ی په‌یمانی دایه مو‌سا، ته‌خته‌ی به‌رد بوون و به په‌نجه‌ی خودا نووسرا بوون.
- a. 31:13 له زمانی عیبری به وشه‌ی \+tl شه‌بات\+tl* هاتووه، مه‌به‌ستی ڕۆژی حه‌سانه‌وه‌یه، كه ڕۆژی دوای شه‌ش ڕۆژی به‌دیهێنان خودا حه‌سایه‌وه، بڕوانه \+xt په‌یدابوون 2:2\+xt*.