عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بەسەلئێل و ئۆهۆلیئاب 
1
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
2
«بڕوانە، ئەوا من بەسەلئێلی کوڕی ئوری کوڕی حوورم لە هۆزی یەهودا هەڵبژاردووە،
3
لە ڕۆحی خوداشەوە پڕم کردووە لە دانایی و تێگەیشتن و زانیاری لە هەموو جۆرە پیشەگەرییەک.
4
بۆ داهێنانی داهێنانەکان، بۆ کارکردن لە زێڕ و زیو و بڕۆنز،
5
بۆ تاشین و ڕازاندنەوەی بەرد، بۆ دارتاشی و بۆ کارکردن لە هەموو پیشەیەک.
6
من ئۆهۆلیئابی کوڕی ئەحیساماک کە لە هۆزی دانە، لەگەڵ ئەوم داناوە.
«توانام داوە بە هەموو پیاوێکی پیشەوەر تاکو هەموو ئەو کارانە بکەن کە فەرمانم پێکردیت:
7
«چادری چاوپێکەوتن، سندوقی پەیمان،
قەپاغەکەی کەفارەت کە لەسەریەتی،
هەموو کەلوپەلەکانی چادرەکە کە پێکهاتووە لە
8
مێزەکە، قاپوقاچاغەکانی،
چرادانەکە کە لە زێڕی بێگەردە و هەموو قاپوقاچاغەکانی،
قوربانگاکەی بخوور،
9
قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی،
حەوزەکە و ژێرەکەی،
10
هەروەها جلوبەرگە چنراوەکان،
جلوبەرگە پیرۆزەکان بۆ هارونی کاهین
و جلوبەرگی کوڕەکانی بۆ ئەنجامدانی کاهینیێتی،
11
زەیتەکەی دەستنیشانکردن، بخووری بۆنخۆش بۆ شوێنی پیرۆز.
«هەروەک هەموو ئەوەی فەرمانم پێکردیت، دەیکەن.»
ڕۆژی حەسانەوە (شەبات) 
12
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
13
«تۆ لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”دەبێت شەممەکانی[a] من بپارێزن، چونکە نیشانەیە لەنێوان من و ئێوە بۆ نەوەکانتان هەتا بزانن کە من یەزدانم ئەوەی پیرۆزتان دەکەم.
14
«”شەممە بپارێزن، چونکە پیرۆزە بۆتان، ئەوەی گڵاوی بکات دەبێت بکوژرێت، چونکە هەرکەسێک لەو پشووەدا کارێک بکات ئەوا لەنێو گەلەکەیدا دادەبڕدرێت.
15
شەش ڕۆژ کار دەکرێت، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم پشوودانی شەممەیە، پیرۆزە بۆ یەزدان، هەرکەسێک لە ڕۆژی شەممە کار بکات دەبێت بکوژرێت.
16
نەوەی ئیسرائیل شەممە بپارێزن، بۆ ئەوەی نەوەکانیان وەک پەیمانێکی هەتاهەتایی پەیوەست بن بە شەممەوە.
17
لەنێوان من و نەوەی ئیسرائیل نیشانەیەکە بۆ هەتاهەتایە، چونکە لە شەش ڕۆژدا یەزدان ئاسمان و زەویی دروستکرد و لە ڕۆژی حەوتەم لە کارکردن وەستا و پشووی دا.“»
18
کاتێک کە لە شاخی سینا لە قسەکانی بووەوە لەگەڵ موسا، دوو تەختەکەی پەیمانی دایە موسا، تەختەی بەرد بوون و بە پەنجەی خودا نووسرا بوون.
  1. a. 31‏:13 لە زمانی عیبری بە وشەی \+tl شەبات‏\+tl* هاتووە، مەبەستی ڕۆژی حەسانەوەیە، کە ڕۆژی دوای شەش ڕۆژی بەدیهێنان خودا حەسایەوە، بڕوانە پەیدابوون 2‏:2‏.‏