عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - سروودی موسا و مریەم
 - 1
 - ئینجا موسا و نەوەی ئیسرائیل ئەم سروودەیان بۆ یەزدان گوت:
«سروود بۆ یەزدان دەڵێم،
چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت،
ئەسپ و سوارەکەی
فڕێدایە ناو دەریا. - 2
 - «هێز و سروودم یەزدانە،
بووە بە ڕزگاری بۆم.
ئەمە خودامە و شکۆداری دەکەم،
خودای باوکمە و بە گەورەی دەزانم. - 3
 - یەزدان پاڵەوانە،
ناوی یەزدانە. - 4
 - گالیسکەکانی فیرعەون و سوپاکەی
فڕێدایە ناو دەریا،
هەڵبژاردەی ئەفسەرەکانی
لە دەریای سوور نوقوم بوون، - 5
 - قووڵایی دایپۆشین،
کەوتنە بنەوە وەک بەرد. - 6
 - دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،
بەتوانایە بۆ شکۆمەندیت.
دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،
دوژمن تێکدەشکێنێت. - 7
 - «بە مەزنی و پایەبەرزیت
بەرهەڵستەکانت پێشێل دەکەیت،
جۆشی تووڕەییت دەبارێنیت
وەک پووش دەیانخوات. - 8
 - بە بای لووتت
ئاوەکان گرد بوونەوە،
ئاوەڕۆکان وەک گرد وەستان،
قووڵاییەکان لەناو دەریا بەستیان. - 9
 - دوژمن گوتی:
”دوایان دەکەوم، پێیان دەگەم،
تاڵان دابەش دەکەم،
گیانم لێیان تێر دەبێت،
شمشێرەکەم ڕادەکێشم،
دەستم لەناویان دەبات.“ - 10
 - بەڵام بە بای خۆت فووت کرد،
دەریا دایپۆشین،
ڕۆچوون وەک قورقوشم،
لە ئاوێکی مەزن. - 11
 - ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟
کێ وەک تۆ
پایەبەرزە لە پیرۆزی،
سامناک لە شکۆمەندی،
دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟ - 12
 - «دەستی ڕاستت درێژکرد،
زەوی قووتی دان. - 13
 - ئەو گەلەی کڕیتەوە،
بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕابەرایەتی دەکەیت،
بە هێزی خۆت ڕێنمایی دەکەیت،
بۆ نشینگەی پیرۆزت. - 14
 - گەلان گوێیان لێ دەبێت و دەلەرزن،
دانیشتووانی فەلەستیە ژان دەیانگرێت. - 15
 - سەرکردەکانی ئەدۆم سەرسام دەبن،
ڕابەرەکانی مۆئاب لەرز دەیانگرێت،
هەموو دانیشتووانی کەنعان دەتوێنەوە. - 16
 - سامناکی و تۆقین دێتە سەریان.
ئەی یەزدان، بە هێزی بازووت
وەک بەرد لە شوێنی خۆیان دەچەقن،
هەتا ئەوەی گەلەکەت دەپەڕێتەوە،
هەتا ئەو گەلەی کڕیوتە دەپەڕێتەوە. - 17
 - ئەی یەزدان، دەیانهێنیت و
دەیانچێنیت لە کێوی میراتت،
ئەو شوێنەی بۆ نیشتەجێی خۆت دروستت کرد،
ئەی پەروەردگار، ئەو پیرۆزگایەی کە دەستەکانت دایمەزراند. - 18
 - «یەزدان پاشایەتی دەکات
بۆ هەتاهەتایە.» - 19
 - کاتێک ئەسپی فیرعەون بە گالیسکە و سوارەکانیەوە بۆ ناو دەریا هات، یەزدانیش ئاوی دەریای هێنایەوە سەریان، بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانیدا بە ناوەندی دەریادا ڕۆیشتن.
 - 20
 - ئینجا مریەمی پێغەمبەر کە خوشکی هارون بوو، دەستی دایە دەف و هەموو ئافرەتەکانیش بە دەف و سەماوە بەدوایەوە ڕۆیشتن.
 - 21
 - مریەمیش سروودی بۆ گوتن:
«سروود بۆ یەزدان بڵێ،
چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت،
ئەسپ و سوارەکانی
فڕێدایە ناو دەریا.» - مێرگەکانی مارا و ئێلیم
 - 22
 - ئینجا موسا کۆچی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و لە دەریای سوورەوە پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی شوور، سێ ڕۆژ بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن و ئاویان نەدۆزییەوە.
 - 23
 - کاتێک هاتنە مارا، نەیانتوانی ئاوەکەی ئەوێ بخۆنەوە، چونکە تاڵ بوو، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە ناونراوە مارا.[a]
 - 24
 - جا گەل بۆڵەبۆڵیان لەسەر موسا کرد و گوتیان: «چی بخۆینەوە؟»
 - 25
 - موساش هاواری بۆ یەزدان کرد، یەزدانیش دارێکی پیشان دا و ئەویش فڕێیدایە ناو ئاوەکە، ئیتر ئاوەکە سازگار بوو.
لەوێ یەزدان فەرز و یاسای بۆ دانان و لەوێش تاقی کردنەوە. - 26
 - فەرمووی: «ئەگەر بە باشی گوێ لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارت بگریت و ئەوەی ڕاستە لەبەرچاوی بیکەیت و گوێ بۆ فەرمانەکانی شل بکەیت و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنیت، هیچ نەخۆشییەک لەوانەی خستمە سەر میسرییەکان نایخەمە سەر تۆ، چونکە من یەزدانم، ئەوەی چاکت دەکاتەوە.»
 - 27
 - ئینجا هاتنە ئێلیم، لەوێ دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، ئیتر لەوێ لەلای ئاوەکان لایاندا.
 
- a. 15:23 مارا: مەبەستی تاڵە.
 

