عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
مه‌ن و سوێسكه‌ 
1
له‌دوای ئه‌وه‌ له‌ ئێلیم كۆچیان كرد و هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاتنه‌ چۆڵه‌وانی سین[a] كه‌ له‌نێوان ئێلیم و سینایه‌، له‌ ڕۆژی پازده‌ی مانگی دووه‌م له‌دوای كۆچكردنیان له‌ خاكی میسر.
2
هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ چۆڵه‌وانیدا بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر موسا و هارون كرد.
3
نه‌وه‌ی ئیسرائیل پێیان گوتن: «خۆزگه‌ به‌ ده‌ستی یه‌زدان له‌ خاكی میسردا بمردبووینایه‌، بۆ خۆمان لای مه‌نجه‌ڵی گۆشت دانیشتبووین و به‌ تێری نانمان ده‌خوارد، به‌ڵام ئێمه‌تان ده‌رهێنا بۆ ئه‌م چۆڵه‌وانییه‌ هه‌تا هه‌موو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ به‌ برسیێتی بكوژن.»
4
یه‌زدانیش به‌ موسای فه‌رموو: «من له‌ ئاسمانه‌وه‌ نانتان بۆ ده‌بارێنم، گه‌لیش ده‌بێت بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ر ڕۆژه‌ و پێویستی ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ڵیبگرنه‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌ تاقییان ده‌كه‌مه‌وه‌ ئاخۆ به‌گوێره‌ی فێركردنه‌كه‌م ده‌ڕۆن یان نا.
5
ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌ ڕۆژی شه‌شه‌م ئه‌وه‌ی ده‌یهێنن ئاماده‌ی بكه‌ن، ئیتر ده‌بێته‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ هه‌ڵیده‌گرنه‌وه‌.»
6
جا موسا و هارون به‌ هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیلیان گوت: «ئێواره‌ ده‌زانن كه‌ یه‌زدان ئێوه‌ی له‌ خاكی میسر ده‌رهێنا.
7
به‌یانیش شكۆی یه‌زدان ده‌بینن له‌ گوێگرتنی له‌ بۆڵه‌بۆڵتان له‌ دژی یه‌زدان، به‌ڵام ئێمه‌ چین تاكو له‌ دژمان بۆڵه‌بۆڵ بكه‌ن؟»
8
موسا گوتی: «ئێوه‌ به‌وه‌ ده‌زانن كه‌ یه‌زدانه‌ كاتێك ئێواران گۆشتتان ده‌داتێ و به‌یانیان نانتان ده‌داتێ بیخۆن، چونكه‌ گوێی له‌ بۆڵه‌بۆڵتان بوو له‌ دژی. به‌ڵام ئێمه‌ كێین؟ بۆڵه‌بۆڵتان له‌ دژی ئێمه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ دژی یه‌زدانه‌.»
9
موسا به‌ هارونی گوت: «به‌ هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”نزیك ببنه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م یه‌زدان، چونكه‌ گوێی له‌ بۆڵه‌بۆڵتان بوو.“»
10
ئه‌وه‌ بوو له‌و كاته‌ی هارون له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌دوا، ئاوڕیان دایه‌وه‌ به‌ره‌و چۆڵه‌وانی و بینییان شكۆمه‌ندی یه‌زدان له‌ناو هه‌ور ده‌بینرێت.
11
یه‌زدانیش به‌ موسای فه‌رموو:
12
«گوێم له‌ بۆڵه‌بۆڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بوو، له‌گه‌ڵیان بدوێ و بڵێ: ”ئێواران گۆشت ده‌خۆن و به‌یانی تێر نان ده‌بن، ئیتر ئێوه‌ ده‌زانن كه‌ من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم.“»
13
ئه‌وه‌ بوو له‌ ئێواره‌ سوێسكه‌[b] به‌رز بوونه‌وه‌ و ئۆردوگاكه‌یان داپۆشی، به‌یانیش شه‌ونم له‌ ده‌وروبه‌ری ئۆردوگا كه‌وتبوو.
14
كاتێك شه‌ونمه‌ كه‌وتووه‌كه‌ش به‌رزبووه‌وه‌، بینییان وا له‌سه‌ر ڕووی چۆڵه‌وانییه‌كه‌ شتێكی وردی وه‌ك توێكڵ، ورد وه‌ك زوقم له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌یه‌.
15
كاتێك نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌مه‌یان بینی به‌ یه‌كتریان گوت: «ئه‌وه‌ چییه‌؟» چونكه‌ نه‌یانده‌زانی چییه‌.
موساش پێی گوتن: «ئه‌وه‌ ئه‌و نانه‌یه‌ كه‌ یه‌زدان به‌ ئێوه‌ی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیخۆن.
16
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ یه‌زدان فه‌رمانی كردووه‌: ”با هه‌ریه‌كه‌ و به‌گوێره‌ی خواردنی لێی هه‌ڵبگرێته‌وه‌، ئۆمرێك[c] بۆ هه‌ر یه‌كێك به‌گوێره‌ی ژماره‌ی كه‌سه‌كان هه‌ریه‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ چادره‌كه‌ی ئه‌ون ده‌یباته‌وه‌.“»
17
نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش به‌م جۆره‌یان كرد و زۆر و كه‌م هه‌ڵیانگرته‌وه‌.
18
به‌ڵام كاتێك به‌ ئۆمر پێوایان، نه‌ ئه‌وه‌ی زۆری كۆكردووه‌ته‌وه‌ زیادی كردووه‌ و نه‌ ئه‌وه‌ی كه‌می كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌می كردووه‌، هه‌ریه‌كه‌ و به‌گوێره‌ی خواردنی هه‌ڵیگرته‌وه‌.
19
موسا پێی گوتن: «هیچ كه‌س لێی نه‌مێنێته‌وه‌ بۆ به‌یانی.»
20
به‌ڵام گوێیان له‌ موسا نه‌گرت، به‌ڵكو هه‌ندێك خه‌ڵك لێیان هێشته‌وه‌ بۆ به‌یانی، جا كرم لێیدا و كه‌ڕووی كرد، موساش لێیان تووڕه‌ بوو.
21
ئیتر هه‌موو به‌یانییه‌ك هه‌ڵیانده‌گرته‌وه‌، هه‌ركه‌سه‌ به‌گوێره‌ی خواردنی، كه‌ خۆریش گه‌رم داده‌هات ده‌توایه‌وه‌.
22
ئه‌وه‌ بوو له‌ ڕۆژی شه‌شه‌مدا دوو ئه‌وه‌نده‌ نانیان هه‌ڵگرته‌وه‌، دوو ئۆمر[d] بۆ هه‌ر یه‌كێك، ئیتر هه‌موو ڕابه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵ هاتن و به‌ موسایان ڕاگه‌یاند.
23
ئه‌ویش پێی گوتن: «ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌زدان فه‌رموویه‌تی: ”به‌یانی پشوودانه‌[e] ، شه‌ممه‌ی پیرۆزه‌ بۆ یه‌زدان، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن به‌ نان بیكه‌ن و ئه‌وه‌ی لێی ده‌نێن لێی بنێن، هه‌رچی ده‌مێنێته‌وه‌ش له‌لای خۆتانی دابنێن هه‌تا بۆ به‌یانی هه‌ڵبگیردرێت.“»
24
جا دایاننا بۆ به‌یانی هه‌روه‌ك موسا فه‌رمانی دا، ئیتر نه‌ كه‌ڕووی كرد و نه‌ كرم تێدا په‌یدابوو.
25
موسا گوتی: «ئه‌مڕۆ بیخۆن، چونكه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یه‌ بۆ یه‌زدان، له‌ ده‌شتوده‌ر نایدۆزنه‌وه‌.
26
شه‌ش ڕۆژ هه‌ڵیده‌گرنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م شه‌ممه‌یه‌ و تێیدا نییه‌.»
27
ئه‌وه‌ بوو له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبگرنه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یاندۆزییه‌وه‌.
28
یه‌زدانیش به‌ موسای فه‌رموو: «هه‌تا كه‌ی ئێوه‌ ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ فه‌رمان و فێركردنه‌كه‌م بپارێزن؟
29
بڕوانن، یه‌زدان شه‌ممه‌ی پێداون، بۆیه‌ له‌ ڕۆژی شه‌شه‌مدا نانی دوو ڕۆژتان پێده‌دات، با هه‌ریه‌كه‌ له‌ شوێنی خۆی دابنیشێت، با كه‌س له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م شوێنی خۆی به‌جێنه‌هێڵێت.»
30
ئیتر گه‌ل له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م پشوویان دا.
31
بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیلیش ناویان له‌ نانه‌كه‌ نا مه‌ن[f] . وه‌ك تۆوی گژنیژ سپییه‌ و تامیشی وه‌ك ناسكه‌ نانی[g] به‌ هه‌نگوینه‌.
32
موسا گوتی: «ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ یه‌زدان فه‌رمانی كردووه‌: ”ئۆمرێكی لێ پڕ بكه‌ن و با بۆ نه‌وه‌كانتان بپارێزرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نانه‌ ببینن كه‌ له‌ چۆڵه‌وانی ده‌رخواردم دان كاتێك له‌ خاكی میسر ده‌رمهێنان.“»
33
ئینجا موسا به‌ هارونی گوت: «گۆزه‌ ببه‌ و پڕ به‌ ئۆمرێك مه‌نی تێبكه‌. ئینجا له‌به‌رده‌م یه‌زدانی دابنێ تاكو بۆ نه‌وه‌كانتان بپارێزرێت.»
34
هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا دا، له‌ دواییدا هارون مه‌نه‌كه‌ی له‌ناو سندوقه‌كه‌ی په‌یمان[h] دانا بۆ پاراستنی.
35
نه‌وه‌ی ئیسرائیل چل ساڵ مه‌نیان خوارد هه‌تا هاتنه‌ خاكی ئاوه‌دانی، مه‌نیان خوارد هه‌تا هاتنه‌ سنووری خاكی كه‌نعان.
36
ئۆمریش ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌.[i]
  1. a. 16‏:1 چۆڵه‌وانی سین: له‌وانه‌یه‌ له‌نێوان چۆڵه‌وانی پاران و چۆڵه‌وانی سینا بووبێت.
  2. b. 16‏:13 سوێسكه‌: باڵنده‌یه‌كی بچووكه‌، له‌ شێوه‌ی كه‌وه‌، له‌ پۆلێكی گه‌وره‌دا كۆچ ده‌كه‌ن، له‌ ئاستێكی نزمدا ده‌فڕن و هێلانه‌كانیشیان له‌سه‌ر زه‌وی دروستده‌كه‌ن. بڕوانه‌ \+xt سه‌رژمێری 11‏:31‏\+xt*‏.
  3. c. 16‏:16 ئۆمر: نزیكه‌ی 2,2 لیتر.
  4. d. 16‏:22 دوو ئۆمر: نزیكه‌ی چوار لیتر و نیو.
  5. e. 16‏:23 هۆی ئه‌م ئاهه‌نگگێڕانه‌ له‌وه‌وه‌ دێت كه‌ خودا هه‌موو شتێكی له‌ شه‌ش ڕۆژدا به‌دیهێنا و له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م پشووی دا، بۆیه‌ ئاهه‌نگگێڕانه‌ بۆ پشوودان و پیرۆزی. ئه‌و وشه‌یه‌ی له‌ زمانی عیبری بۆ پشوودان به‌كارهێنراوه‌ وشه‌ی (شه‌بات)ـه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ واناگه‌یه‌نێت كه‌ ڕۆژی پشوودانه‌كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ بووبێت. بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 2‏:3‏\+xt*‏.
  6. f. 16‏:31 \+tl مه‌ن\+tl* واته‌ «ئه‌مه‌ چییه‌؟» بڕوانه‌ ئایه‌تی 15.
  7. g. 16‏:31 ناوه‌شكێنه‌.
  8. h. 16‏:34 عیبری: له‌به‌رده‌م شایه‌تی: له‌دوای ئه‌وه‌ی دوو ته‌خته‌ی په‌یمان یان ته‌خته‌ی ڕاسپارده‌كان له‌نێو ئه‌و سندوقه‌ دانرا بوو به‌ سندوقی په‌یمان، بۆ یادكردنه‌وه‌ و شایه‌تێك بۆ كرداره‌كانی خودا. بڕوانه‌ 25‏:10‏-16.
  9. i. 16‏:36 ئێفه‌یه‌ك بیست و دوو لیتره‌.