عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وه‌ك ڕۆڵه‌ی ڕووناكی بژین
- 1
- كه‌واته لاسایی خودا بكه‌نه‌وه، وه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست،
- 2
- له خۆشه‌ویستیدا بژین، وه‌ك مه‌سیح خۆشی‌ویستین و له پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ختكرد، قوربانییه‌ك و سه‌ربڕاوێك، بۆنخۆش بۆ خودا.
- 3
- به‌ڵام داوێنپیسی و هه‌موو گڵاوییهك یان چاوچنۆكییه‌ك با له‌نێوتاندا ناوی نه‌بێت، چونكه ئه‌مانه له گه‌لی پیرۆزی خودا ناوه‌شێته‌وه،
- 4
- نه‌ك بێ شه‌رمی و قسه‌ی ناشیرین و سووك كه ناشێت، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌مه سوپاسكردن.
- 5
- بێگومان بن له‌وه‌ی هه‌موو داوێنپیسێك یان گڵاو یان چاوچنۆكییه‌ك له شانشینی مه‌سیح و خودا میراتی نییه، چونكه چاوچنۆكی جۆرێك له بتپه‌رستییه.
- 6
- كه‌س به قسه‌ی پووچ هه‌ڵتاننه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌مانه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر كوڕه‌كانی یاخیبوون.
- 7
- بۆیه هاوبه‌شییان مه‌كه‌ن.
- 8
- پێشتر ئێوه تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین به‌هۆی یهكبوونتان له‌گه‌ڵ مه‌سیحی باڵاده‌ست. وه‌ك ڕۆڵه‌ی ڕووناكی بژین،
- 9
- چونكه به‌روبوومی ڕووناكی له هه‌موو چاكه و ڕاستودروستی و ڕاستییهكدایه،
- 10
- هه‌روه‌ها بزانن كه چی جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆیه.
- 11
- به‌شداری كرداری تاریكی بێ به‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئاشكرای بكه‌ن،
- 12
- چونكه ئه‌و كارانه‌ی به دزی ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوهێنانیشی شه‌رمه‌زارییه.
- 13
- به‌ڵام هه‌موو شتێك له ڕووناكی‌دا ئاشكرا بكرێت ده‌بینرێت،
- 14
- چونكه هه‌ر شتێك ببینرێت ڕووناكییه. بۆیه ده‌ڵێت:
«ئه‌ی نوستوو هه‌سته،
له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه،
مه‌سیح به‌سه‌رتدا ده‌دره‌وشێته‌وه.»[a] - 15
- بۆیه ئاگاداربن چۆن ده‌ژین، نه‌ك وه‌ك نه‌فام، به‌ڵكو وه‌ك دانا،
- 16
- كات بقۆزنه‌وه، چونكه زه‌مانه به‌دكاره.
- 17
- بۆیه گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی مه‌سیحی باڵاده‌ست چییه.
- 18
- به شه‌راب سه‌رخۆش مه‌بن كه به‌ڕه‌ڵایی تێدایه، به‌ڵكو پڕبن له ڕۆحی پیرۆز:
- 19
- له‌گه‌ڵ یه‌كتری به زه‌بوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، له دڵتانه‌وه گۆرانی و ستران بۆ یه‌زدان بڵێن،
- 20
- هه‌موو كاتێك و بۆ هه‌موو شتێك به ناوی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان سوپاسی خودای باوك بكه‌ن،
- 21
- به ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن.
- ژن و مێرد
- 22
- ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ك چۆن ملكه‌چی مه‌سیحن،
- 23
- وه‌ك چۆن مه‌سیح سه‌ری كڵێسایه كه جه‌سته‌ی خۆیه‌تی و خۆی ڕزگاركهریهتی، ئاوا پیاو سه‌ری ژنه.
- 24
- به‌ڵكو چۆن كڵێسا ملكه‌چی مه‌سیحه، ژنانیش له هه‌موو شتێك بۆ مێرده‌كانیان.
- 25
- ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبوێ، هه‌روه‌ك مه‌سیحیش كڵێسای خۆش‌ویست و له پێناوی خۆی به‌ختكرد،
- 26
- تاكو پیرۆزی بكات و به شوشتنی به ئاو له ڕێگه‌ی وشه‌وه پاكی بكاته‌وه،
- 27
- بۆ ئه‌وه‌ی كڵێسایه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده بكات، له‌كه و لۆچ و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پیرۆز و بێ گله‌یی بێت.
- 28
- به هه‌مان شێوه پێویسته پیاوان ژنه‌كانیان وه‌ك جه‌سته‌ی خۆیان خۆشبوێت، ئه‌وه‌ی ژنی خۆی خۆشبوێت خۆی خۆشده‌وێ.
- 29
- كه‌س ڕقی له جه‌سته‌ی خۆی نابێته‌وه، به‌ڵكو نانی ده‌دات و به‌خێوی ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن مه‌سیح بایه‌خ به كڵێسا ده‌دات،
- 30
- چونكه ئێمه ئه‌ندامی جه‌سته‌ی ئه‌وین.
- 31
- {له‌به‌ر ئه‌وه پیاو دایك و باوكی خۆی به‌جێده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌نووسێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ك جه‌سته.}[b]
- 32
- ئه‌مه نهێنییه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام من باسی مه‌سیح و كڵێسا ده‌كه‌م.
- 33
- ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ك خۆی خۆشبوێ، ژنیش ڕێز له مێرده‌كه‌ی بگرێت.