عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
یه‌ك جه‌سته‌ و یه‌ك ڕۆح 
1
منی به‌ندكراو له‌ پێناوی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بژین شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌ پێی بانگكراون.
2
به‌وپه‌ڕی بێفیزی و دڵنه‌رمی و ئارامگرتنه‌وه‌، به‌ خۆشه‌ویستی به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن.
3
تێكۆشه‌ر بن بۆ پاراستنی یه‌كێتی ڕۆحی پیرۆز به‌ پشتێنی ئاشتی.
4
هه‌روه‌ك یه‌ك جه‌سته‌ و یه‌ك ڕۆح هه‌یه‌، بۆ یه‌ك هیوای بانگه‌وازه‌كه‌تان كه‌ بانگكران،
5
یه‌ك مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ، یه‌ك باوه‌ڕ، یه‌ك له‌ئاوهه‌ڵكێشان،
6
یه‌ك خودا، باوكی هه‌مووانه‌، گه‌وره‌ی هه‌مووانه‌، له‌ناو ناخی هه‌موواندا كار ده‌كات و له‌نێو هه‌موواندایه‌.
7
به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی به‌خشینی مه‌سیح نیعمه‌ت به‌ هه‌ر یه‌كێكمان دراوه‌،
8
بۆیه‌ ده‌فه‌رموێ:
{كاتێك ئه‌و به‌رزبووه‌وه‌ بۆ به‌رزایی،
دیلێكی زۆری له‌گه‌ڵ خۆی برد،
دیاری به‌ خه‌ڵكی به‌خشی.}[a]
9
مه‌به‌ست له‌ «به‌رزبووه‌وه‌» چییه‌، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ دابه‌زیوه‌ته‌ نزمترین شوێنی زه‌وی؟
10
ئه‌وه‌ی دابه‌زی هه‌ر خۆی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمان، تاكو هه‌مووی پڕ بكاته‌وه‌.
11
ئیتر مه‌سیح به‌ هه‌ندێكی دا ببنه‌ نێردراو، هه‌ندێك پێغه‌مبه‌ر، هه‌ندێك مزگێنیده‌ر، هه‌ندێك شوان و مامۆستا،
12
بۆ ئاماده‌كردنی گه‌لی پیرۆزی خۆی بۆ كاری خزمه‌ت، بۆ بنیادنانی جه‌سته‌ی مه‌سیح،
13
هه‌تا هه‌موومان بگه‌ین به‌ یه‌كێتی باوه‌ڕ و ناسینی كوڕی خودا، ببینه‌ مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه‌ ئه‌ندازه‌ی ته‌واوی پڕیێتی مه‌سیح.
14
بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواو و هه‌ڵگیراو به‌ هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به‌ فێڵی خه‌ڵكی، به‌ مه‌كر به‌ره‌و چه‌واشه‌ی ته‌ڵه‌كه‌بازی.
15
به‌ڵكو له‌ خۆشه‌ویستیدا ڕاستگۆ بین، با له‌ هه‌موو شتێكدا گه‌شه‌ بكه‌ین، له‌ناو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌، واته‌ مه‌سیح.
16
به‌هۆی مه‌سیحه‌وه‌ هه‌موو كڵێسا له‌ خۆشه‌ویستیدا گه‌شه‌ ده‌كات و خۆی بنیاد ده‌نێت، وه‌ك چۆن ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ تێك هه‌ڵكێشراون و به‌ جومگه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌، هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن.
ژیانی نوێ به‌ مه‌سیح 
17
له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێتان ده‌ڵێم و به‌ ناوی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆوه‌ پێداگریش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌كه‌م، كه‌ ئیتر وه‌ك نه‌ته‌وه‌كان مه‌ژین، ئه‌وانه‌ی كه‌ بیریان پووچه‌،
18
كه‌ مێشكیان تاریكه‌، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانییه‌ی تێیاندایه‌ و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له‌ ژیانی خودا دابڕاون.
19
ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان نه‌ماوه‌ خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ست به‌ڕه‌ڵایی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ چاوچنۆكییه‌وه‌ هه‌موو كارێكی گڵاو بكه‌ن.
20
به‌ڵام ئێوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ فێری مه‌سیح نه‌بوون،
21
كه‌ سه‌باره‌ت به‌و بیستووتانه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی عیساوه‌یه‌ فێركراون.
22
فێركراون شێوازی ژیانی پێشووتان كه‌ مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌یه‌، دابكه‌نن، چونكه‌ به‌ ئاره‌زووه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كانی گه‌نده‌ڵ بووه‌،
23
هه‌روه‌ها شێوازی بیركردنه‌وه‌تان نوێ بكه‌نه‌وه‌،
24
مرۆڤی نوێ له‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ی خودا وه‌كو خۆی به‌دیهێناوه‌ له‌ ڕاستودروستی و پیرۆزیی ڕاسته‌قینه‌.
25
بۆیه‌ واز له‌ درۆ بهێنن، با هه‌ریه‌كه‌ ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی، چونكه‌ ئه‌ندامی یه‌ك جه‌سته‌ین.
26
{كاتێك تووڕه‌ ده‌بن، گوناه مه‌كه‌ن.}[b] مه‌هێڵن ڕۆژئاوا بێت به‌سه‌ر تووڕه‌ییتاندا،
27
ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن.
28
دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به‌ ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاك بكات، تاكو هه‌یبێت بداته‌ ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی.
29
وشه‌ی خراپ له‌ ده‌متان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌رچییه‌كی باشه‌ بۆ بنیادنان، به‌گوێره‌ی پێویستی، تاكو نیعمه‌ت بداته‌ گوێگران.
30
ڕۆحی پیرۆزی خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری[c] پێی مۆركران.
31
هه‌موو تاڵی و تووڕه‌یی و توندی و هاواركردن و بوختان و هه‌موو دڵڕه‌شییه‌ك فڕێبده‌ن.
32
له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌رمونیان بن، به‌ به‌زه‌یی بن، له‌ یه‌كتری خۆشبن، هه‌روه‌ك چۆن خودا به‌هۆی مه‌سیحه‌وه‌ لێتان خۆشبوو.
  1. a. 4‏:8 \+xt زه‌بووره‌كان 68‏:18.‏\+xt*‏
  2. b. 4‏:26 \+xt زه‌بووره‌كان 4‏:4.‏\+xt*‏
  3. c. 4‏:30 یۆنانی: كڕینه‌وه‌