عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
په‌یامی پۆڵس بۆ نه‌ته‌وه‌كان 
1
به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌[a] ، من كه‌ پۆڵسم، له‌ پێناوی ئێوه‌ی ناجوله‌كه‌ ئێستا دیلی عیسای مه‌سیحم…
2
بێگومان گوێتان له‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌ركی ڕاگه‌یاندنی نیعمه‌تی خودا بۆ ئێوه‌ به‌ من سپێردراوه‌،
3
كه‌ خودا به‌ ئاشكراكردن نهێنییه‌كه‌ی بۆ ده‌رخستم، وه‌ك پێشتر به‌ كورتی نووسیم.
4
به‌ خوێندنه‌وه‌ی، ده‌توانن له‌ تێگه‌یشتنی من له‌ نهێنی مه‌سیح حاڵی بن،
5
ئه‌و نهێنییه‌ی بۆ هیچ كه‌سێك له‌ نه‌وه‌كانی پێشتر ئاشكرا نه‌كراوه‌، وه‌ك ئێستا به‌ ڕۆحی پیرۆز بۆ نێردراوه‌ پیرۆزه‌كانی و پێغه‌مبه‌ران ئاشكرا كرا.
6
ئه‌م نهێنییه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌یامی ئینجیله‌وه‌ ناجوله‌كه‌ بوو به‌ هاومیراتی جوله‌كه‌، ئه‌ندامانی یه‌ك له‌شن، هه‌روه‌ها هاوبه‌شن له‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ درا به‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیحدا یه‌كن.
7
به‌پێی هێزه‌ كرده‌ییه‌كه‌ی خودا و به‌گوێره‌ی به‌خشینی نیعمه‌ته‌كه‌ی كه‌ پێمدرا، بوومه‌ خزمه‌تكاری په‌یامی ئینجیل.
8
هه‌رچه‌نده‌ من بچووكترینی هه‌موو گه‌لی پیرۆزی خودام، ئه‌م نیعمه‌ته‌ درایه‌ من: مژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ سنووری مه‌سیح بده‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان و
9
پلانی ئه‌م نهێنییه‌ بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ به‌هۆی خوداوه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی به‌دیهێناوه‌،
10
بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ڕێگه‌ی كڵێساوه‌، دانایی هه‌مه‌جۆره‌ی خودا بۆ فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران له‌ شوێنه‌كانی ئاسمان زانراو بێت،
11
به‌گوێره‌ی خواستی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وه‌ی به‌هۆی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مانه‌وه‌ هێنایه‌ دی.
12
به‌هۆی یه‌كبوونمان له‌گه‌ڵ مه‌سیح و باوه‌ڕهێنانمان پێی، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و ئازادییه‌مان هه‌یه‌ بۆ چوونه‌[b] لای خودا.
13
بۆیه‌ داواتان لێ ده‌كه‌م له‌ ناخۆشییه‌كانم وره‌ به‌رنه‌ده‌ن كه‌ بۆ ئێوه‌یه‌، شكۆمه‌ندی ئێوه‌یه‌.
14
له‌به‌ر ئه‌مه‌ چۆك بۆ باوك داده‌ده‌م،
15
ئه‌وه‌ی هه‌موو خێزانێك له‌ ئاسمان و سه‌ر زه‌وی بوونیان له‌ ئه‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.
16
لێی ده‌پاڕێمه‌وه‌ كه‌ به‌پێی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی به‌هێزتان بكات له‌ ڕێگه‌ی ڕۆحه‌كه‌ی كه‌ له‌ ناختاندایه‌،
17
تاكو به‌ باوه‌ڕ مه‌سیح له‌ دڵتاندا نیشته‌جێ بێت و ڕه‌گ و بناغه‌تان له‌ خۆشه‌ویستیدا دابمه‌زرێت،
18
تاكو توانادار بن، له‌گه‌ڵ ته‌واوی گه‌لی پیرۆزی خودا تێبگه‌ن كه‌ پانی و درێژی و به‌رزی و قووڵی خۆشه‌ویستی مه‌سیح چییه‌،
19
تاكو ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ بناسن كه‌ له‌ سه‌رووی زانیارییه‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له‌ هه‌موو پڕیێتی خودا.
20
بۆ ئه‌وه‌ی تواناداره‌ هه‌موو شتێك بكات زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه‌ داوای ده‌كه‌ین یان بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ تیاماندا كار ده‌كات،
21
له‌ كڵێسا و له‌ عیسای مه‌سیحدا شكۆ بۆ ئه‌وه‌، بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان هه‌تاهه‌تایه‌. ئامین.
  1. a. 3‏:1 بڕوانه‌ 2‏:11‏-22.
  2. b. 3‏:12 بڕوانه‌ \+xt ئه‌فه‌سۆس 2‏:18‏\+xt*‏.