عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زیندووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سیح 
1
ئێوه‌ش به‌هۆی خراپه‌ و گوناهه‌كانتانه‌وه‌ مردبوون
2
كه‌ پێشتر تێیدا ده‌ژیان كاتێك په‌یڕه‌وی ڕێبازی ئه‌م جیهانه‌ و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌واتان ده‌كرد، ئه‌و ڕۆحه‌ی ئێستا له‌ یاخیبوواندا كار ده‌كات.
3
ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له‌ هه‌وه‌سه‌كانی سروشتی دنیاییماندا ده‌ژیاین، به‌ خواسته‌كانی ئه‌م سروشته‌ و بیره‌كانیمان ده‌كرد، وه‌كو خه‌ڵكی دیكه‌ به‌ سروشت شایانی تووڕه‌یی خودا بووین.
4
به‌ڵام خودا كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ به‌زه‌یی، له‌به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ مه‌زنه‌ی بۆ ئێمه‌ی ده‌ربڕیوه‌،
5
ئێمه‌ كه‌ به‌هۆی گوناهه‌كان مردبووین، له‌گه‌ڵ مه‌سیح زیندووی كردینه‌وه‌. به‌ نیعمه‌ت ڕزگارتان بووه‌.
6
خودا ئێمه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ ‏عیسای مه‌سیحین له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌ستانده‌وه‌ و له‌ شوێنه‌كانی ‏ئاسمان دایناین،
7
تاكو له‌ دنیای داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی نیعمه‌تی بێ هاوتای خۆی له‌ ڕێگه‌ی میهره‌بانییه‌كه‌یه‌وه‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیح ده‌ربخات.
8
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ نیعمه‌ت ڕزگارتان بوو له‌ ڕێگه‌ی باوه‌ڕه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ خۆتانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو دیاری خودایه‌،
9
به‌ كردار نییه‌، تاكو كه‌س شانازی نه‌كات،
10
چونكه‌ ئێمه‌ دروستكراوی ده‌ستی خوداین، به‌ یه‌كبوونمان له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیح ده‌بینه‌ به‌دیهێنراوێك بۆ كاری چاكه‌، كه‌ خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.
مه‌سیح ئاشتی ئێمه‌یه‌ 
11
بۆیه‌ وه‌بیرتان بێته‌وه‌، ئێوه‌ به‌ جوله‌كه‌یی له‌دایك نه‌بوون، پێتان ده‌گوترا «خه‌ته‌نه‌ نه‌كراو» له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترا «خه‌ته‌نه‌كراو»، ئه‌وه‌ی له‌ جه‌سته‌دا به‌ ده‌ست كراوه‌،
12
ئه‌و كاته‌ بێ مه‌سیح بوون، له‌ هاوڵاتییه‌تی ئیسرائیل بێگانه‌ بوون و له‌ په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له‌ جیهاندا بێ هیوا و بێ خودا بوون.
13
به‌ڵام ئێوه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیحدا یه‌كن، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر دوور بوون، به‌ خوێنی مه‌سیح نزیك بوونه‌وه‌.
14
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیح ئاشتی ئێمه‌یه‌، جوله‌كه‌ و ناجوله‌كه‌ی كرد به‌‏ یه‌ك‏، دیواری ناوبڕی دوژمنایه‌تی ڕووخاند،
15
به‌ جه‌سته‌ی خۆی ته‌وراتی به‌ فه‌رمان و فه‌رزه‌كانییه‌وه‌ به‌لاوه‌ نا[a] ، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كبوونیان له‌گه‌ڵ خۆی له‌ هه‌ردووكیان[b] مرۆڤێكی نوێ دروستبكات و به‌م شێوه‌یه‌ ئاشتی بچه‌سپێنێت،
16
تاكو هه‌ردووكیان له‌ یه‌ك له‌شدا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه‌ به‌ خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تیی له‌ناوبرد.
17
مه‌سیح هات و مژده‌ی ئاشتیی پێدان، بۆ ئێوه‌ كه‌ دوورن و نزیكن،
18
چونكه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ هه‌ردوو لامان له‌ یه‌ك ڕۆحدا ڕێپێدراویێتیمان[c] هه‌یه‌ بۆ چوونه‌ لای باوك.
19
بۆیه‌ ئیتر نامۆ و بێگانه‌ نین، به‌ڵكو ده‌بنه‌ هاوڵاتی له‌گه‌ڵ گه‌لی پیرۆزی خودا و بنه‌ماڵه‌ی خودا،
20
له‌سه‌ر بناغه‌ی نێردراوان و پێغه‌مبه‌ران بنیاد نراون، عیسای مه‌سیحیش خۆی گرنگترین به‌ردی بناغه‌یه‌[d] .
21
هه‌موو خانووه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی مه‌سیحه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ و گه‌شه‌ ده‌كات هه‌تا ببێته‌ په‌رستگایه‌كی پیرۆز بۆ مه‌سیح.
22
ئێوه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ پێكه‌وه‌ بنیادنراون، خانووێك بۆ خودا له‌ ڕۆحدا.
  1. a. 2‏:15 ڕێساكانی بێتاوانكردنی له‌ ته‌وراتدا به‌لاوه‌ نا بڕوانه‌ \+xt مه‌تا 5‏:17‏\+xt*‏.
  2. b. 2‏:15 مه‌به‌ستی له‌ جوله‌كه‌ و ناجوله‌كه‌یه‌.
  3. c. 2‏:18 \+xt بڕوانه‌ ڕۆما 5‏:2.‏\+xt*‏
  4. d. 2‏:20 گرنگترین به‌ردی بناغه‌: به‌ردی قولینچك، به‌ردێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ گۆشه‌ی دیوار داده‌نرێت له‌و به‌ردانه‌ به‌هێزتره‌ كه‌ له‌ دیواره‌كه‌ به‌كاردێت و ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی دیواره‌كه‌.