عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕووخاندنی ئیسرائیل
- 1
- په‌روه‌ردگارم بینی له‌لای قوربانگاكه‌وه ڕاوه‌ستابوو و فه‌رمووی:
«له سه‌ری كۆڵه‌كه‌كان بده
هه‌تا بهردهرگاكان بله‌رنه‌وه،
بیانشكێنه به‌سه‌ر سه‌ری هه‌موویاندا و
ئه‌وانه‌ی لێیان ماونه‌ته‌وه به شمشێر ده‌یانكوژم.
كه‌سیان لێ هه‌ڵنایه‌ت و
كه‌سیشیان لێ ده‌رباز نابێت. - 2
- ئه‌گه‌ر به‌ره‌و جیهانی مردووان هه‌ڵبكۆڵن،
له‌وێوه ده‌ستم ده‌یانگرێت؛
ئه‌گه‌ر بۆ ئاسمانیش سه‌ربكه‌ون،
له‌وێوه دایانده‌گرمه خواره‌وه؛ - 3
- ئه‌گه‌ر له لووتكه‌ی كارمهل خۆیان بشارنه‌وه،
له‌وێ به شوێنیان‌دا ده‌گه‌ڕێم و ده‌یانگرم؛
ئه‌گه‌ر له بنی ده‌ریا خۆیان له‌به‌رچاوم بشارنه‌وه،
له‌وێ فه‌رمان به مار ده‌ده‌م و پێیانه‌وه ده‌دات. - 4
- ئه‌گه‌ر له‌پێش دوژمنه‌كانیانه‌وه ڕاپێچ كران،
له‌وێ فه‌رمان به شمشێر ده‌ده‌م و ده‌یانكوژێت.
«چاوه‌كانم ده‌بڕمه سه‌ریان
بۆ خراپه نه‌ك بۆ چاكه.» - 5
- یه‌زدانیش، په‌روه‌ردگاری سوپاسالار،
ئه‌وه‌ی ده‌ست له زه‌وی ده‌دات، زه‌وی ده‌توێته‌وه و
هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی شیوه‌ن ده‌گێڕن،
هه‌موو خاكه‌كه وه‌ك ڕووباری نیل هه‌ڵده‌كشێت،
وه‌ك ڕووباری میسر داده‌كشێت. - 6
- ئه‌وه‌ی له ئاسمان كۆشكی خۆی بنیاد ده‌نێت و
له زه‌ویش بناغه‌ی خۆی داده‌مه‌زرێنێت،
ئه‌وه‌ی بانگی ئاوی ده‌ریا ده‌كات و
به‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا ده‌یڕژێنێت،
ناوی یه‌زدانه. - 7
- «ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل،
ئایا ئێوه بۆ من وه‌ك نه‌وه‌ی كوشییهكان[a] نین؟»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
«ئایا ئیسرائیلم له خاكی میسره‌وه نه‌هێنایه ده‌ره‌وه و
فه‌له‌ستییه‌كان له كریتهوه و
ئارامییه‌كان له قییره‌وه؟ - 8
- «به دڵنیاییه‌وه چاوه‌كانی یه‌زدانی باڵاده‌ست
له‌سه‌ر پاشایه‌تییه گوناهبارهكهن.
له‌ناوی ده‌به‌م له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی،
به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی یاقوب به ته‌واوی له‌ناو نابه‌م.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 9
- «چونكه من فه‌رمان ده‌ده‌م و
له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل له بێژنگ ده‌ده‌م،
وه‌ك چۆن به بێژنگ له بێژنگ ده‌درێت
بێ ئه‌وه‌ی ده‌نكێك بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی. - 10
- هه‌موو گوناهبارانی گه‌له‌كه‌م
به شمشێر ده‌كوژرێن،
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن:
”به‌ڵا نزیك نابێته‌وه و نایه‌ته ناومان.“ - بنیادنانه‌وه‌ی ئیسرائیل
- 11
- «له‌و ڕۆژه‌دا چادره ڕووخاوه‌كه‌ی داود
هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه.
شوورابه‌نده شكێنراوهكانی بنیاد ده‌نێمه‌وه،
ڕووخاوییه‌كانی دروستدهكهمهوه،
وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو بنیادی ده‌نێمه‌وه، - 12
- تاكو ئه‌وه‌ی ده‌بنه خاوه‌نی پاشماوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌دۆم و
هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ناوی منیان هه‌ڵگرتووه.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه، ئه‌وه‌ی ئه‌م كردارانه ئه‌نجام ده‌دات. - 13
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت:
«سه‌رده‌مێك دێت جوتیار به سه‌پان ده‌گاته‌وه و
شێله‌ری ترێش به چێنه‌ری تۆ‌و.
چیاكان خۆشاوی ترێیان لێ ده‌تكێت و
هه‌موو گرده‌كانیش لێیان ده‌چۆڕێته‌وه. - 14
- ڕاپێچكراوانی ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.
«شاره كاولكراوهكان بنیاد ده‌نێنه‌وه و تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن.
ڕه‌زه‌مێو ده‌چێنن و شه‌رابه‌كه‌ی ده‌خۆنه‌وه،
باخ ده‌چێنن و له به‌ره‌كه‌ی ده‌خۆن. - 15
- له خاكه‌كه‌یاندا ده‌یانچێنم،
هه‌رگیز له‌و خاكه‌كه‌ی كه پێم داون ههڵناكهنرێن.»
یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت ده‌فه‌رموێت.
- a. 9:7 كووش وڵاتێك بووه له سه‌رووی ڕووباری نیل.