عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
له‌ دوورگه‌ی ماڵتا 
1
كه‌ ڕزگارمان بوو زانیمان ئه‌و دوورگه‌یه‌ پێی ده‌گوترێ ماڵتا.
2
دانیشتووانه‌كه‌ی چاكه‌یه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه‌ ئاگریان بۆ كردینه‌وه‌ و پێشوازییان له‌ هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین.
3
پۆڵس هه‌ندێك چیلكه‌ی كۆكرده‌وه‌ و خستییه‌ ئاگره‌كه‌، تیره‌مارێك له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه‌ ده‌رپه‌ڕی و خۆی به‌ ده‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵواسی.
4
كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ تیره‌ماره‌كه‌یان بینی خۆی به‌ ده‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵواسی بوو، به‌ یه‌كتریان گوت: «بێگومان ئه‌م كابرایه‌ بكوژه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌ریا ڕزگاری بوو، دادپه‌روه‌ری نه‌یهێشت بژیێت.»
5
به‌ڵام پۆڵس تیره‌ماره‌كه‌ی ڕاوه‌شانده‌ ناو ئاگره‌كه‌ و تووشی هیچ زیانێك نه‌بوو.
6
ئه‌وانیش چاوه‌ڕێیان ده‌كرد بئاوسێت یان له‌ناكاو به‌ مردوویی بكه‌وێت. به‌ڵام زۆر چاوه‌ڕێیان كرد و بینییان هیچی به‌سه‌رنه‌هات، ئه‌وسا بیروڕایان گۆڕی و سه‌باره‌ت به‌ پۆڵس گوتیان: «ئه‌مه‌ خوداوه‌ندێكه‌!»
7
ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ زه‌وی و زاری پیاوگه‌وره‌ی دوورگه‌كه‌ بوو كه‌ ناوی پۆبلیۆسه‌، ئه‌و پێشوازی لێكردین و سێ ڕۆژ به‌ خۆشییه‌وه‌ میوانداری كردین.
8
وا ڕێككه‌وت باوكی پۆبلیۆس كه‌وتبوو، تا و سكچوونی هه‌بوو. پۆڵس چووه‌ لای و نوێژی كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و چاكیكرده‌وه‌.
9
كاتێك ئه‌مه‌ ڕوویدا، نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ی دوورگه‌كه‌ ده‌هاتن و چاك ده‌بوونه‌وه‌،
10
ئیتر به‌ زۆر شێوه‌ ڕێزیان گرتین، كه‌ به‌ڕێكه‌وتین هه‌موو پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كردین.
له‌ ماڵتاوه‌ بۆ ڕۆما 
11
دوای سێ مانگ به‌ كه‌شتییه‌كی ئه‌سكه‌نده‌ری به‌ڕێكه‌وتین، كه‌ زستانی له‌ دوورگه‌كه‌ به‌سه‌ربرد بوو، وێنه‌ی دووانه‌ی[a] له‌سه‌ر بوو.
12
كاتێك له‌ سیراكۆسا دابه‌زین سێ ڕۆژان ماینه‌وه‌.
13
ئینجا له‌وێ ڕۆیشتین و گه‌یشتینه‌ ڕیگیۆم. بۆ به‌یانی بای خواروو هه‌ڵیكرد، له‌ ڕۆژی دووه‌م هاتینه‌ پوتیولی.
14
له‌وێ برایانمان دۆزییه‌وه‌، داوایان لێكردین هه‌فته‌یه‌ك بمێنینه‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌ هاتینه‌ ڕۆما.
15
له‌وێوه‌ كه‌ برایان هه‌واڵی ئێمه‌یان بیست، تاكو گۆڕه‌پانی ئه‌پیۆس[b] و سێ خانه‌كه‌[c] هاتنه‌ پیشوازیمان. كاتێك پۆڵس بینییانی سوپاسی خودای كرد و وره‌ی به‌رزبووه‌وه‌.
16
كاتێك گه‌یشتینه‌ ڕۆما، ڕێگا به‌ پۆڵس درا به‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی ده‌كرد نیشته‌جێ بێت.
17
دوای سێ ڕۆژ پۆڵس پێشه‌وایانی ڕابه‌رانی جوله‌كه‌ی بانگكرد، كاتێك كۆبوونه‌وه‌ پێی گوتن: «برایان، هه‌رچه‌نده‌ هیچم له‌ دژی گه‌له‌كه‌مان و نه‌ریتی باوباپیرانمان نه‌كردووه‌، له‌ ئۆرشه‌لیم گیرام و درامه‌ ده‌ستی ڕۆمانییه‌كان.
18
لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵم كرد ویستیان ئازادم بكه‌ن، چونكه‌ هۆیه‌كیان بۆ كوشتنم نه‌دۆزییه‌وه‌.
19
به‌ڵام جوله‌كه‌ ناڕازی بوون و منیش ناچار بووم داواكارییه‌كه‌م بده‌مه‌ قه‌یسه‌ر، بۆ شتێكم نه‌بوو سكاڵا له‌ گه‌لی خۆم بكه‌م.
20
له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوام كرد بتانبینم و قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه‌ له‌ پێناوی هیوای ئیسرائیل ئه‌م زنجیره‌م پێوه‌یه‌.»
21
وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «ده‌رباره‌ی تۆ نامه‌مان له‌ یه‌هودیاوه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، كه‌سیش له‌ برایان نه‌هاتووه‌ تاكو ده‌رباره‌ی تۆ هه‌واڵمان بداتێ یان به‌ خراپه‌ باست بكات.
22
به‌ڵام پێمان خۆشه‌ گوێمان لێت بێت تۆ چۆنی ده‌بینیت، چونكه‌ سه‌باره‌ت به‌م ڕێبازه‌ ده‌زانین له‌ هه‌موو شوێنێك به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كرێت.»
23
ڕۆژێكیان بۆ دیتنی پۆڵس دیاری كرد و زۆر كه‌س هاتنه‌ ماڵه‌كه‌ی. ئه‌ویش له‌ به‌یانییه‌وه‌ تاكو ئێواره‌ بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه‌ و شایه‌تی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به‌ ته‌وراتی موسا و په‌ڕتووكی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی عیسا قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت.
24
جا هه‌ندێكیان به‌و قسانه‌ی قایل بوون، هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان نه‌كرد.
25
ئینجا به‌ جیاوازی بیروڕاوه‌ ئه‌وێیان به‌جێهێشت كاتێك پۆڵس دوایین قسه‌ی بۆ كردن: «ڕۆحی پیرۆز له‌ ڕێگه‌ی ئیشایا پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ڕاستی به‌ باوباپیرانتان فه‌رمووه‌:
26
«{بڕۆ لای ئه‌م گه‌له‌ و پێی بڵێ:
”ئێوه‌ هه‌میشه‌ ده‌بیستن به‌ڵام هه‌رگیز تێناگه‌ن،
ئێوه‌ هه‌میشه‌ سه‌یر ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌رگیز نابینن!“
27
چونكه‌ دڵی ئه‌م گه‌له‌ ڕه‌ق بووه‌ و
گوێیان قورس بووه‌،
چاویان نوقاندووه‌،
نه‌وه‌ك به‌ چاویان ببینن و
به‌ گوێیان ببیستن و
به‌ دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌،
منیش چاكیان بكه‌مه‌وه‌.}[d]
28
«با له‌لاتان زانراو بێت، ڕزگاریی خودا بۆ نه‌ته‌وه‌كان نێردرا، ئه‌وانیش گوێ ده‌گرن.»
29
⌟كاتێك ئه‌مه‌ی گوت، جوله‌كه‌كان ڕۆیشتن و ده‌مه‌قاڵێیه‌كی زۆریان هه‌بوو.⌞
30
پۆڵس دوو ساڵی ته‌واو له‌و ماڵه‌ی به‌ كرێی گرتبوو مایه‌وه‌، پێشوازی له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كرد كه‌ ده‌هاتنه‌ لای،
31
به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی و بێ كۆسپ شانشینی خودای ڕاده‌گه‌یاند و سه‌باره‌ت به‌ عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ خه‌ڵكی فێرده‌كرد.
  1. a. 28‏:11 یۆنانی: دوو خوداوه‌ندی جمك، به‌ ناوی كاستۆر و پۆلوكس.
  2. b. 28‏:15 یۆنانی: \+tl فۆروم ئه‌پیۆس\+tl*.
  3. c. 28‏:15 شوێنێكه‌، به‌ نزیكه‌ی 40كم له‌ باشووری ڕۆمایه‌.
  4. d. 28‏:27 \+xt ئیشایا 6‏:9،‏\+xt*‏ 10‏