عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
هاتنی ڕۆحی پیرۆز 
1
كه‌ ڕۆژی په‌نجایه‌مین[a] داهات، هه‌موو پێكه‌وه‌ له‌ یه‌ك شوێندا بوون،
2
له‌ناكاو ده‌نگێك له‌ ئاسمانه‌وه‌ وه‌ك ڕه‌شه‌با هات، ئه‌و ماڵه‌ی پڕكرد كه‌ تێیدا دانیشتبوون.
3
ئینجا چه‌ند زمانێكی دابه‌شبوو وه‌ك ئاگر بۆیان ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان نیشته‌وه‌.
4
جا هه‌موویان پڕبوون له‌ ڕۆحی پیرۆز و ده‌ستیان پێكرد به‌ زمانه‌كانی دیكه‌ بدوێن، وه‌ك ڕۆح پێی به‌خشین.
5
له‌و كاته‌دا جوله‌كه‌ی له‌خواترسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ئاسمان له‌ ئۆرشه‌لیم مابوونه‌وه‌.
6
كاتێك ده‌نگه‌كه‌ هات، خه‌ڵك كۆبوونه‌وه‌ و بووه‌ په‌شێوی، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان گوێی له‌ زمانی خۆی ده‌بوو پێی ده‌دوان.
7
حه‌په‌سابوون و به‌ سه‌رسامییه‌وه‌ گوتیان: «باشه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌ ده‌كه‌ن جه‌لیلی نین؟
8
ئه‌ی چۆن هه‌ریه‌كه‌مان گوێی له‌ زمانی دایكیی خۆی ده‌بێت؟
9
ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، یه‌هودیا و كه‌په‌دۆكیا، پۆنتۆس و ئاسیا،
10
فریجیا و پامفیلیا، میسر و ناوچه‌كانی لیبیای ڕووه‌و كورێن[b] ، هه‌روه‌ها میوانه‌كانی ڕۆما،
11
جوله‌كه‌ و به‌جوله‌كه‌بوو، كریتی و عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه‌ به‌ زمانی خۆمان باسی كرداره‌ مه‌زنه‌كانی خودا ده‌كه‌ن.»
12
هه‌موو سه‌رسام و حه‌په‌سا بوون، به‌ یه‌كتریان ده‌گوت: «ده‌بێ ئه‌مه‌ واتای چی بێت؟»
13
هه‌ندێكی دیكه‌ به‌ گاڵته‌ پێكردنه‌وه‌ ده‌یانگوت: «شه‌رابی نوێیان زۆر خواردووه‌ته‌وه‌.»
یه‌كه‌م وتاری په‌ترۆس 
14
په‌ترۆس له‌گه‌ڵ یازده‌ نێردراوه‌كه‌ی دیكه‌ی عیسا ڕاوه‌ستا، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌ و پێی ڕاگه‌یاندن:
«ئه‌ی پیاوانی جوله‌كه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئۆرشه‌لیم دانیشتوون، با ئه‌مه‌ له‌لاتان زانراو بێت و گوێ له‌ قسه‌كانم بگرن،
15
چونكه‌ وه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مانه‌ سه‌رخۆش نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا كاتژمێر نۆی[c] به‌یانییه‌!
16
به‌ڵكو به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر یۆئێل گوتراوه‌:
17
«{خودا ده‌فه‌رموێ، له‌ ڕۆژانی كۆتاییدا
ڕۆحم به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكدا ده‌ڕێژم.
كوڕان و كچانتان په‌یامی خودا ڕاده‌گه‌یه‌نن،
گه‌نجانتان بینینیان بۆ ئاشكرا ده‌كرێت،
پیرانتان خه‌ون ده‌بینن.
18
ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر به‌نده‌ و كه‌نیزه‌كانیشم،
له‌و ڕۆژانه‌دا ڕۆحی خۆم ده‌بارێنم و
ئه‌وانیش په‌یامی خودا ڕاده‌گه‌یه‌نن.
19
له‌ سه‌ره‌وه‌ له‌ ئاسمان په‌رجوو[d] و
له‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی نیشانه‌ ده‌كه‌م:
خوێن و ئاگر و ستوونی دووكه‌ڵ.
20
خۆر ده‌بێته‌ تاریكی و
مانگیش ده‌بێته‌ خوێن،
به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی گه‌وره‌ و شكۆداری یه‌زدان بێت.
21
جا هه‌ركه‌سێك به‌ ناوی یه‌زدانه‌وه‌ بپاڕێته‌وه‌، ڕزگاری ده‌بێت.}[e]
22
«پیاوانی ئیسرائیل، گوێ له‌م قسانه‌ بگرن: عیسای ناسیره‌یی پیاوێكه‌ بۆتان سه‌لمێنرا، به‌ په‌رجوو و كاری مه‌زن و نیشانه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ لایه‌نگری كراوه‌، كه‌ خودا له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ له‌نێوتان ئه‌نجامی دا، وه‌ك خۆتان ده‌زانن.
23
ئه‌م به‌گوێره‌ی خواستی بڕیارله‌سه‌ردراو و زانینی پێشووی خودا داتانه‌ ده‌ست، به‌ ده‌ستی گوناهباران له‌ خاچتان دا و كوشتتان.
24
به‌ڵام خودا هه‌ڵیستانده‌وه‌ و له‌ ئازاری مردن ئازادی كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرا له‌ چنگیدا بمێنێته‌وه‌.
25
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و داود گوتوویه‌تی:
«{هه‌میشه‌ یه‌زدانم له‌به‌رده‌مم ده‌بینی،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لای ده‌سته‌ڕاستمه‌وه‌یه‌، ناهه‌ژێم.
26
بۆیه‌ دڵشادم و گیانم خۆشحاڵه‌،
ته‌نانه‌ت جه‌سته‌شم له‌ هیوادا نیشته‌جێ ده‌بێت،
27
چونكه‌ تۆ گیانم له‌ جیهانی مردوواندا[f] به‌جێناهێڵیت،
هه‌روه‌ها ڕێگا ناده‌یت ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌وه‌ی تۆ پیرۆزت كردووه‌ له‌ناو گۆڕ بۆگه‌ن بێت.
28
ڕێگاكانی ژیانت پێ ناساندم،
تێربوون له‌ شادی له‌ ئاماده‌بوونتدایه‌.}[g]
29
«برایان، ڕێگا دراوه‌ به‌ ئاشكرا پێتان بڵێم كه‌ داودی باوكمان مرد و نێژرا، گۆڕه‌كه‌شی تاكو ئه‌مڕۆ له‌لامانه‌.
30
ئه‌ویش كه‌ پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا به‌ سوێند سوێندی بۆ خواردووه‌ كه‌ له‌ به‌ری پشتی ئه‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی داده‌نیشێت.
31
پێشبینیی كرد و باسی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیحه‌كه‌ی[h] كرد، نه‌ له‌ جیهانی مردوواندا به‌جێهێڵرا و نه‌ جه‌سته‌شی بۆگه‌ن بوو.
32
ئه‌م عیسایه‌ خودا هه‌ڵیستانده‌وه‌، ئێمه‌ش هه‌موومان شایه‌تین بۆی.
33
ئینجا بۆ لای ده‌سته‌ ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه‌ كه‌ به‌ڵێنی ڕۆحی پیرۆزی له‌ باوكه‌وه‌ وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌ ئێوه‌ ده‌یبینن و ده‌یبیستن.
34
داود بۆ ئاسمان به‌رز نه‌كرایه‌وه‌، به‌ڵكو خۆی ده‌ڵێت:
«{یه‌زدان به‌ خاوه‌ن شكۆی منی فه‌رموو:
”له‌ ده‌سته‌ڕاستم دابنیشه‌
35
هه‌تا دوژمنانت ده‌كه‌مه‌ ته‌خته‌پێ[i] بۆ پێیه‌كانت.“}[j]
36
«بۆیه‌ با هه‌موو ماڵی ئیسرائیل به‌ دڵنیایی بزانن، ئه‌م عیسایه‌ی ئێوه‌ له‌ خاچتان دا، خودا كردی به‌ مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ.»
37
كاتێك ئاماده‌بووان گوێیان له‌م قسانه‌ بوو، كاری كرده‌ سه‌ر دڵیان، به‌ په‌ترۆس و نێردراوانی دیكه‌یان گوت: «برایان، چی بكه‌ین؟»
38
په‌ترۆس وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «تۆبه‌ بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به‌ ناوی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ له‌ ئاو هه‌ڵبكێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و ڕۆحی پیرۆز به‌ دیاری وه‌رده‌گرن.
39
ئه‌م به‌ڵێنه‌ش بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ دوورن[k] و یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان بانگیان ده‌كات.»
40
به‌ زۆر قسه‌ی دیكه‌ش ئاگاداری كردنه‌وه‌ و لێیان پاڕایه‌وه‌: «خۆتان له‌م نه‌وه‌ لار و چه‌وته‌ ڕزگار بكه‌ن.»
41
ئه‌وانه‌ی كه‌ قسه‌كه‌یان وه‌رگرت له‌ ئاو هه‌ڵكێشران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه‌ ڕیزی باوه‌ڕدارانه‌وه‌.
هاوبه‌شی باوه‌ڕداران 
42
ئیتر ئه‌وان په‌یوه‌ستبوون له‌سه‌ر فێركردنی نێردراوان و هاوبه‌شییه‌تی[l] ، له‌تكردنی نان[m] و نوێژكردن.
43
هه‌موو له‌ ناخدا سام گرتوو بوون، چونكه‌ زۆر په‌رجوو و نیشانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی نێردراوان كران.
44
باوه‌ڕداران هه‌موو پێكه‌وه‌ بوون و له‌ هه‌رچی هه‌یانبوو هاوبه‌ش بوون.
45
ماڵوموڵكی خۆیان ده‌فرۆشت و به‌گوێره‌ی پێویستی هه‌ریه‌كه‌یان دابه‌شیان ده‌كرد.
46
ڕۆژانه‌ به‌ یه‌ك دڵ به‌رده‌وام له‌ حه‌وشه‌كانی په‌رستگا ده‌بوون، له‌ ماڵه‌كاندا نانیان له‌تده‌كرد، به‌ خۆشی و دڵپاكییه‌وه‌ پێكه‌وه‌ نانیان ده‌خوارد،
47
ستایشی خودایان ده‌كرد و له‌لای هه‌موو خه‌ڵك په‌سه‌ند بوون. مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆش ڕۆژانه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌هێنایه‌ پاڵیان كه‌ ڕزگاریان ده‌بوو.
  1. a. 2‏:1 په‌نجایه‌مین ڕۆژ له‌دوای جه‌ژنی په‌سخه‌، هه‌روه‌ها ڕۆژی جه‌ژنی دروێنه‌یه‌، بڕوانه‌\+xt ده‌رچوون 23‏:16‏–34‏:22 و دواوتار 16‏:9‏-12.‏\+xt*‏
  2. b. 2‏:10 گه‌وره‌ترین شار له‌ وڵاتی لیبیا له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
  3. c. 2‏:15 یۆنانی: كاتژمێری سێیه‌م.
  4. d. 2‏:19 په‌رجوو: موعجیزه‌.
  5. e. 2‏:21 \+xt یۆئێل 2‏:28‏-32‏\+xt*‏
  6. f. 2‏:27 یۆنانی: \+tl هادیس\+tl*: بڕوانه‌ په‌راوێزی \+xt مه‌تا 11‏:23‏\+xt*‏.
  7. g. 2‏:28 \+xt زه‌بووره‌كان 16‏:8‏-11‏\+xt*‏
  8. h. 2‏:31 به‌ زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*. به‌ زمانی یۆنانی ده‌بێته‌ \+tl كریستۆس\+tl*، كه‌ به‌ واتای (ده‌ستنیشانكراو) له‌لای خودا دێت كه‌ ڕزگاركه‌ری گه‌له‌كه‌یه‌تی. بڕوانه‌ یه‌كه‌م ساموئێل 16.
  9. i. 2‏:35 ته‌خته‌پێ: له‌به‌ر به‌رزی ئاستی كورسی مێزێكی بچووكه‌ ده‌خرێته‌ ژێر پێ.
  10. j. 2‏:35 \+xt زه‌بووره‌كان 110‏:1‏\+xt*‏
  11. k. 2‏:39 ئه‌وانه‌ی دوورن: مه‌به‌ستی له‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ن و یه‌زدان بانگیان ده‌كات.
  12. l. 2‏:42 پێكه‌وه‌ ژیان و به‌شداریكردنی یه‌كتر له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه‌.
  13. m. 2‏:42 پێكه‌وه‌ نانخواردن و دواتریش یادكردنه‌وه‌ی شێوی مه‌سیح. بڕوانه‌ \+xt یه‌كه‌م كۆرنسۆس 11‏:23‏\+xt*‏.