عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
به‌شداری ئازار بكه‌ 
1
بۆیه‌ كوڕی خۆم، تۆ به‌هێز به‌ به‌و نیعمه‌ته‌ی كه‌ له‌ عیسای مه‌سیحدایه‌.
2
ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها شایه‌تدا له‌ منت بیستووه‌، به‌ خه‌ڵكی دڵسۆزی بسپێره‌ كه‌ لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.
3
به‌شداری ئازار بكه‌ وه‌ك سه‌ربازێكی چاك بۆ عیسای مه‌سیح.
4
سه‌ربازێك خۆی به‌ كاروباری ڕۆژگاره‌وه‌ خه‌ریك ناكات تاكو فه‌رمانده‌كه‌ی ڕازی بكات.
5
ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێشبڕكێ بكات، خه‌ڵات ناكرێت ئه‌گه‌ر شوێن یاسای پێشبڕكێكه‌ نه‌كه‌وێت.
6
جوتیاری ڕه‌نجده‌ر ده‌بێ یه‌كه‌م بێت له‌ به‌شداری به‌رهه‌م.
7
بیربكه‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌یڵێم، مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ پێت ده‌دات له‌ هه‌موو شتێك تێبگه‌یت.
8
یادی عیسای مه‌سیح بكه‌، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له‌ نه‌وه‌ی داوده‌، به‌گوێره‌ی په‌یامی ئینجیله‌كه‌م،
9
ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ پێناویدا ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ك خراپه‌كار، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت.
10
بۆیه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرم، له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی خودا هه‌ڵیبژاردن، تاكو ئه‌وانیش ئه‌و ڕزگارییه‌ به‌ده‌ستبهێنن كه‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌یه‌، له‌گه‌ڵ شكۆی هه‌تاهه‌تایی.
11
ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌:
«ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا مردبین،
له‌گه‌ڵیشی ده‌ژین،
12
ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆدا بگرین،
له‌گه‌ڵیدا پاشایه‌تی ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر نكۆڵی لێ بكه‌ین،
ئه‌ویش نكۆڵیمان لێده‌كات.
13
ئه‌گه‌ر دڵسۆز نه‌بین،
ئه‌و هه‌ر به‌ دڵسۆزی ده‌مێنێته‌وه‌،
چونكه‌ ناتوانێت نكۆڵی له‌ خۆی بكات.»
كارگه‌ری وشه‌ی ڕاست 
14
ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه‌ و له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا، چونكه‌ سوودی نییه‌، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕووخێنێت.
15
كۆشش بكه‌ خۆت بسه‌لمێنی بۆ خودا، كارگه‌رێكی بێ شه‌رمه‌زاری، وشه‌ی ڕاستی به‌ ڕێگای ڕاست لێك بده‌یته‌وه‌.
16
خۆت له‌ قسه‌ی هیچوپووچ بپارێزه‌، چونكه‌ زیاتر و زیاتر مرۆڤ به‌ره‌و خوانه‌ناسی ده‌بات.
17
وشه‌كانیان وه‌ك لاڕه‌شه‌یه‌[a] ته‌شه‌نه‌ ده‌كات. له‌وانه‌ هیمینایۆس و فیلێتۆس،
18
كه‌ له‌ ڕاستی ده‌رچوون و ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه‌ ڕوویداوه‌، ئیتر باوه‌ڕی هه‌ندێك هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه‌.
19
به‌ڵام بناغه‌ تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: {یه‌زدان ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت،}[b] هه‌روه‌ها «ئه‌وه‌ی ناوی یه‌زدانی له‌سه‌ره‌، با له‌ به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه‌.»
20
به‌ڵام له‌ ماڵی گه‌وره‌دا هه‌ر قاپوقاچاغی زێڕ و زیو نییه‌، به‌ڵكو ته‌خته‌ و قوڕیش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی دیكه‌ بۆ سووكین.
21
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی له‌مانه‌ پاك بكاته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ ئامانێك بۆ ڕێزلێنان، پیرۆز[c] و سوودبه‌خش بۆ گه‌وره‌كه‌ی، ئاماده‌ بۆ هه‌موو كارێكی چاك.
22
له‌ هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی ڕابكه‌، كۆشش بكه‌ بۆ ڕاستودروستی و باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستی و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ دڵێكی پاك له‌ مه‌سیحی باڵاده‌ست ده‌پاڕێنه‌وه‌.
23
له‌ گفتوگۆی پووچ و نه‌زان دووربكه‌وه‌، بزانه‌ شه‌ڕی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.
24
به‌نده‌ی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ نابێت شه‌ڕفرۆش بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان میهره‌بان بێت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ كاتی ته‌نگانه‌ دان به‌خۆی بگرێت.
25
ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن به‌ دڵنه‌رمی ڕاستیان بكاته‌وه‌، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی خودا تۆبه‌كردنی ڕاستی ناسینیان بداتێ
26
و له‌ داوی شه‌یتان هۆشیان به‌خۆیاندا بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی بۆ خواستی خۆی به‌ندی كردن.
  1. a. 2‏:17 یۆنانی: \+tl گانگرین\+tl*، نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه‌.
  2. b. 2‏:19 \+xt سه‌رژمێری 16‏:5‏\+xt*‏
  3. c. 2‏:21 ته‌رخانكراو