عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- به‌شداری ئازار بكه
- 1
- بۆیه كوڕی خۆم، تۆ به‌هێز به به‌و نیعمه‌ته‌ی كه له عیسای مه‌سیحدایه.
- 2
- ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها شایه‌تدا له منت بیستووه، به خه‌ڵكی دڵسۆزی بسپێره كه لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.
- 3
- به‌شداری ئازار بكه وه‌ك سه‌ربازێكی چاك بۆ عیسای مه‌سیح.
- 4
- سه‌ربازێك خۆی به كاروباری ڕۆژگاره‌وه خه‌ریك ناكات تاكو فه‌رمانده‌كه‌ی ڕازی بكات.
- 5
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێشبڕكێ بكات، خه‌ڵات ناكرێت ئه‌گه‌ر شوێن یاسای پێشبڕكێكه نه‌كه‌وێت.
- 6
- جوتیاری ڕه‌نجده‌ر ده‌بێ یه‌كه‌م بێت له به‌شداری به‌رهه‌م.
- 7
- بیربكه‌وه له‌وه‌ی ده‌یڵێم، مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ پێت ده‌دات له هه‌موو شتێك تێبگه‌یت.
- 8
- یادی عیسای مه‌سیح بكه، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له نه‌وه‌ی داوده، به‌گوێره‌ی په‌یامی ئینجیله‌كه‌م،
- 9
- ئه‌وه‌ی كه له پێناویدا ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ك خراپه‌كار، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت.
- 10
- بۆیه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرم، له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی خودا هه‌ڵیبژاردن، تاكو ئه‌وانیش ئه‌و ڕزگارییه به‌ده‌ستبهێنن كه به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ شكۆی هه‌تاهه‌تایی.
- 11
- ئه‌م وشه‌یه ڕاسته:
«ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا مردبین،
له‌گه‌ڵیشی ده‌ژین، - 12
- ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆدا بگرین،
له‌گه‌ڵیدا پاشایه‌تی ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر نكۆڵی لێ بكه‌ین،
ئه‌ویش نكۆڵیمان لێده‌كات. - 13
- ئه‌گه‌ر دڵسۆز نه‌بین،
ئه‌و هه‌ر به دڵسۆزی ده‌مێنێته‌وه،
چونكه ناتوانێت نكۆڵی له خۆی بكات.» - كارگه‌ری وشه‌ی ڕاست
- 14
- ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه و له شه‌ڕه‌قسه ئاگاداریان بكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا، چونكه سوودی نییه، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕووخێنێت.
- 15
- كۆشش بكه خۆت بسه‌لمێنی بۆ خودا، كارگه‌رێكی بێ شه‌رمه‌زاری، وشه‌ی ڕاستی به ڕێگای ڕاست لێك بده‌یته‌وه.
- 16
- خۆت له قسه‌ی هیچوپووچ بپارێزه، چونكه زیاتر و زیاتر مرۆڤ به‌ره‌و خوانه‌ناسی ده‌بات.
- 17
- وشه‌كانیان وه‌ك لاڕه‌شه‌یه[a] ته‌شه‌نه ده‌كات. له‌وانه هیمینایۆس و فیلێتۆس،
- 18
- كه له ڕاستی ده‌رچوون و ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه ڕوویداوه، ئیتر باوه‌ڕی هه‌ندێك هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه.
- 19
- به‌ڵام بناغه تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره: {یه‌زدان ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت،}[b] هه‌روه‌ها «ئه‌وه‌ی ناوی یه‌زدانی له‌سه‌ره، با له به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه.»
- 20
- به‌ڵام له ماڵی گه‌وره‌دا هه‌ر قاپوقاچاغی زێڕ و زیو نییه، به‌ڵكو ته‌خته و قوڕیش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی دیكه بۆ سووكین.
- 21
- بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی له‌مانه پاك بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته ئامانێك بۆ ڕێزلێنان، پیرۆز[c] و سوودبه‌خش بۆ گه‌وره‌كه‌ی، ئاماده بۆ هه‌موو كارێكی چاك.
- 22
- له هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی ڕابكه، كۆشش بكه بۆ ڕاستودروستی و باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستی و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به دڵێكی پاك له مه‌سیحی باڵاده‌ست ده‌پاڕێنه‌وه.
- 23
- له گفتوگۆی پووچ و نه‌زان دووربكه‌وه، بزانه شه‌ڕی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
- 24
- به‌نده‌ی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ نابێت شه‌ڕفرۆش بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان میهره‌بان بێت، هه‌روه‌ها پێویسته له كاتی ته‌نگانه دان به‌خۆی بگرێت.
- 25
- ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن به دڵنه‌رمی ڕاستیان بكاته‌وه، به هیوای ئه‌وه‌ی خودا تۆبه‌كردنی ڕاستی ناسینیان بداتێ
- 26
- و له داوی شه‌یتان هۆشیان به‌خۆیاندا بێته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ خواستی خۆی به‌ندی كردن.
- a. 2:17 یۆنانی: \+tl گانگرین\+tl*، نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه.
- b. 2:19 \+xt سه‌رژمێری 16:5\+xt*
- c. 2:21 ته‌رخانكراو