عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
نیشانه‌كانی ڕۆژانی دوایی 
1
ئه‌مه‌ بزانه‌، له‌ ڕۆژانی كۆتاییدا كاتێكی ته‌نگانه‌ دادێت،
2
چونكه‌ خه‌ڵكی خۆیان خۆشده‌وێ، پاره‌یان خۆشده‌وێ، لووتبه‌رزن، خۆهه‌ڵكێشن، زمانپیسن، گوێڕایه‌ڵی دایك و باوك نابن، سوپاسگوزار نین، گڵاون،
3
بێ خۆشه‌ویستین، گه‌ردن ئازاد ناكه‌ن، بوختانكه‌رن، به‌سه‌رخۆدا زاڵنه‌بوون، دڕنده‌ن، حه‌ز له‌ چاكه‌ ناكه‌ن،
4
ناپاكن، سه‌ره‌ڕۆ و له‌خۆبایین، زیاتر حه‌زیان له‌ چێژه‌ نه‌ك خۆشه‌ویستی خودا،
5
ڕواڵه‌تی خواترسییان هه‌یه‌، به‌ڵام نكۆڵی له‌ هێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. جا له‌وانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌.
6
ئه‌وانه‌ له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ن كه‌ به‌ ماڵاندا ده‌گه‌ڕێن، ژنه‌ لاوازه‌كان ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ بارگرانی گوناهه‌وه‌ شوێنی هه‌موو جۆره‌ هه‌وه‌سێك كه‌وتوون،
7
هه‌رده‌م فێر ده‌بن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن ڕاستی بناسن.
8
وه‌ك یه‌نیس و یه‌مبریس[a] به‌ربه‌ره‌كانێی موسایان كرد، ئه‌وانه‌ش به‌ربه‌ره‌كانێی ڕاستی ده‌كه‌ن. ئه‌و پیاوانه‌ مێشكیان گه‌نده‌ڵ بووه‌ و له‌لایه‌ن باوه‌ڕه‌وه‌ ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌.
9
به‌ڵام زیاتر پێش ناكه‌ون، چونكه‌ گێلایه‌تییان بۆ هه‌مووان ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك گێلایه‌تی ئه‌وانی لێهات.
له‌سه‌ر باوه‌ڕت بمێنه‌وه‌ 
10
به‌ڵام تۆ، فێركردن و شێوازی ژیان، ئامانج و باوه‌ڕ، ئارامگرتن و خۆشه‌ویستی و دانبه‌خۆداگرتن،
11
چه‌وسانه‌وه‌ و ئازاری منت زانی، ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نتاكیا و كۆنیا و لیسترا به‌سه‌رم هات، به‌رگه‌ی چ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كم گرت، مه‌سیحی باڵاده‌ستیش له‌ هه‌موویان ده‌ربازی كردم.
12
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌ له‌خواترسییه‌وه‌ به‌ یه‌كبوون له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیح بژین، ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌،
13
به‌ڵام خراپه‌كار و فێڵبازان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن، چه‌واشه‌كار و چه‌واشه‌كراو.
14
به‌ڵام تۆ، بمێنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فێری بوویت و دڵنیابوویت، زانیت له‌ كێ فێربوویت،
15
هه‌روه‌ها له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان ده‌زانیت كه‌ ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی باوه‌ڕ به‌ عیسای مه‌سیح بتكه‌نه‌ دانا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕزگاری.
16
هه‌موو نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان له‌ سروشی خودان[b] ، سوودبه‌خشن بۆ فێركردن و سه‌رزه‌نشت و ڕاسته‌ڕێكردن و لێڕاهێنان له‌ ڕاستودروستی،
17
تاكو پیاوی خودا ته‌واو ئاماده‌ بێت بۆ هه‌موو كارێكی باش.
  1. a. 3‏:8 دوو جادووگه‌ری میسری بوون كه‌ له‌ كۆشكی فیرعه‌ون به‌ربه‌ره‌كانێی موسایان كرد، بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 7‏:11‏\+xt*‏.
  2. b. 3‏:16 یۆنانی: فووی خودا.