عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
وه‌ك هاوكاری خوداین، لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ نیعمه‌تی خودا بێ سوود وه‌رمه‌گرن،
2
چونكه‌ ده‌فه‌رموێ:
{له‌ كاتی په‌سه‌ندیم گوێم لێگرتیت،
له‌ ڕۆژی ڕزگاریدا یارمه‌تیم دایت.}[a]
ئه‌وه‌تا ئێستایه‌ كاتی په‌سه‌ندی خودا و ئێستایه‌ ڕۆژی ڕزگاری.
خۆسه‌لماندنی پۆڵس 
3
له‌ هیچ شتێكدا نابینه‌ كۆسپ، نه‌وه‌ك گله‌یی بێته‌ سه‌ر خزمه‌ت،
4
به‌ڵكو له‌ هه‌موو شتێكدا وه‌ك خزمه‌تكاری خودا خۆمان ده‌سه‌لمێنین: به‌ دانبه‌خۆداگرتنی زۆرمان، له‌ ته‌نگانه‌، ناخۆشی و لێقه‌ومان،
5
له‌ لێدان و زیندان و ئاژاوه‌، ماندووبوونی و شه‌ونخونی و برسیێتی،
6
به‌ پاكی و زانیاری و ئارامگرتن و نیانی، به‌ ڕۆحی پیرۆز و خۆشه‌ویستی بێ دووڕوویی،
7
له‌ قسه‌ی ڕاستدا، له‌ هێزی خودا، به‌ چه‌كه‌كانی ڕاستودروستی بۆ ده‌سته‌ ڕاست و چه‌پ،
8
به‌ شكۆ و سووكایه‌تی، ناوزڕاو و ناوبانگ، كه‌ ڕاستگۆین و وه‌ك فێڵباز ده‌بینرێین،
9
وه‌ك نه‌ناسراو به‌ڵام ناسراوین، وه‌ك مردوو ئه‌وه‌تا زیندووین، وه‌ك سزادراو به‌ڵام نه‌كوژراوین،
10
وه‌ك خه‌مبار، به‌ڵام هه‌رده‌م دڵشادین، وه‌ك هه‌ژار به‌ڵام زۆران ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین، وه‌ك هیچمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو شتێكمان هه‌یه‌.
11
ئه‌ی كۆرنسۆسییه‌كان، به‌ ڕاشكاوی قسه‌تان بۆ ده‌كه‌ین و دڵمان فراوانه‌.
12
ئێمه‌ هه‌ست و سۆزی خۆمانتان لێ ناستێنین، به‌ڵكو ئێوه‌ له‌ ئێمه‌ی ده‌ستێنن.
13
ئه‌مه‌ ئاڵوگۆركارییه‌، وه‌ك بۆ منداڵانم ده‌دوێم، ئێوه‌ش دڵتان بكه‌نه‌وه‌.
په‌رستگای خودای زیندوو 
14
له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕان له‌ژێر یه‌ك نیردا[b] مه‌بن، چونكه‌ چ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان ڕاستودروستی و خراپه‌دا هه‌یه‌؟ یاخود چ هاوبه‌شییه‌كه‌ له‌نێوان تاریكی و ڕووناكیدا؟
15
چ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان مه‌سیح و به‌لیعالدا[c] هه‌یه‌؟ یان باوه‌ڕدار چ پشكێكی له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕدا هه‌یه‌؟
16
په‌رستگای خوداش چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بت هه‌یه‌؟ چونكه‌ ئێمه‌ په‌رستگای خودای زیندووین، وه‌ك خودا فه‌رموویه‌تی:
{تێیاندا نیشته‌جێ ده‌بم و له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆم،
ده‌بم به‌ خودای ئه‌وان و ئه‌وانیش ده‌بن به‌ گه‌لی من.}[d]
17
{یه‌زدان ده‌فه‌رموێ:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ناوه‌ڕاستیان بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و
به‌جێیان بهێڵن.
ده‌ست مه‌ده‌نه‌ هیچ گڵاوێك،
ئینجا وه‌رتانده‌گرمه‌وه‌.}[e]
18
{یه‌زدانی هه‌ره‌ به‌ توانا ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت:
من ده‌بمه‌ باوكی ئێوه‌ و
ئێوه‌ش ده‌بنه‌ كوڕ و كچی من.}[f]
  1. a. 6‏:2 \+xt ئیشایا 49‏:8.‏\+xt*‏
  2. b. 6‏:14 مه‌به‌ستی له‌ هاوسه‌رگیرییه‌.
  3. c. 6‏:15 مه‌به‌ستی له‌ شه‌یتانه‌.
  4. d. 6‏:16 \+xt لێڤییه‌كان 26‏:12 و یه‌رمیا 32‏:38 و حزقیێل 37‏:27‏\+xt*‏.
  5. e. 6‏:17 \+xt ئیشایا 52‏:11 و حزقیێل 20‏:34‏،41‏\+xt*‏.
  6. f. 6‏:18 \+xt دووه‌م ساموئێل 7‏:8‏،14‏\+xt*‏.