عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ماڵی هه‌تاهه‌تایی
- 1
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین، ئه‌گه‌ر چادره زه‌مینییه‌كه‌مان[a] ڕووخا، خانووێكمان له خوداوه هه‌یه كه هه‌تاهه‌تاییه له ئاسماندایه، خانووێكی ده‌ستكرد نییه.
- 2
- ئێمه‌ش له‌م چادره‌دا ده‌ناڵێنین، شه‌یداین ماڵی ئاسمانیمان له سه‌ری بپۆشین،
- 3
- چونكه ئه‌گه‌ر پۆشیمان به ڕووتی نابینرێین.
- 4
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م چادره‌داین له‌به‌ر بارگرانی ده‌ناڵێنین، كه نامانه‌وێت دایبكه‌نین به‌ڵكو بپۆشرێین، تاكو مردن له‌لایه‌ن ژیانه‌وه قووت بدرێت.
- 5
- خودایه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به تایبه‌ت بۆ ئه‌مه دروستكردووه، ئه‌ویش وه‌ك پێشه‌كی ڕۆحی پیرۆزی پێمان داوه بۆ ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ی دێت.
- 6
- بۆیه هه‌موو كات دڵنیاین و ده‌زانین كه هه‌تا له له‌شدا نیشته‌جێ بین، له عیسای خاوه‌ن شكۆ دوورین،
- 7
- چونكه به باوه‌ڕ ده‌ڕۆین نه‌ك به بینراو.
- 8
- ئیتر دڵنیاین و به باشتری ده‌زانین، له له‌ش دوور بكه‌وینه‌وه و له‌لای عیسای خاوه‌ن شكۆ نیشته‌جێ بین.
- 9
- بۆیه ئامانجی به‌رزمان داده‌نێین، ئه‌گه‌ر له له‌شدا نیشته‌جێ بین یان دوور بین، ئه‌و لێمان ڕازی بێت،
- 10
- چونكه ده‌بێت هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی دادگایی مه‌سیح ده‌ربكه‌وین، تاكو هه‌ریه‌كه بۆ ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی جه‌سته‌وه كردوویه‌تی شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر باشه یاخود خراپه.
- خزمه‌تی ئاشتبوونه‌وه
- 11
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ له دڵمانه، هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵكی قایل بكه‌ین. بۆ خودا‌ش ده‌ركه‌وتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوه‌ش به ته‌واوی ده‌ربكه‌وین.
- 12
- ئێمه نامانه‌وێ جارێكی دیكه له لای ئێوه به‌خۆماندا هه‌ڵبده‌ین، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكتان ده‌ده‌ینێ شانازیمان پێوه بكه‌ن، تاكو بتوانن وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌نه‌وه كه شانازی به ڕواڵه‌ته‌وه ده‌كه‌ن، نه‌ك به دڵ.
- 13
- ئه‌گه‌ر مێشكمان تێكچووبێت، له‌به‌ر خودایه، ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ند بین، له‌به‌ر ئێوه‌یه.
- 14
- خۆشه‌ویستی مه‌سیح دیلی كردووین، چونكه دڵنیاین له‌وه‌ی كه یه‌كێك له جیاتی هه‌موو خه‌ڵك مرد، بۆیه هه‌موو خه‌ڵك مردن.
- 15
- ئه‌و له‌بری هه‌مووان مرد تاكو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نه‌ژین، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له پێناویان مرد و هه‌ستایه‌وه.
- 16
- له‌به‌ر ئه‌وه به چاوی دنیاییه‌وه سه‌یری كه‌س ناكه‌ین. ئه‌گه‌ر پێشتر به چاوی دنیاییه‌وه سه‌یری مه‌سیحمان كردبێت، ئیتر له‌مه‌ودوا به‌و چاوه سه‌یری ناكه‌ین.
- 17
- كه‌واته ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا یه‌كبگرێت، ده‌بێت به به‌دیهێنراوێكی نوێ، شته كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون و شتی نوێ هات.
- 18
- ئه‌مه‌ش هه‌مووی له خوداوه‌یه، كه له‌گه‌ڵ خۆی له ڕێگه‌ی مه‌سیحه‌وه ئاشتی كردینه‌وه و خزمه‌تی ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌ی پێداین،
- 19
- واته خودا به‌هۆی مه‌سیحه‌وه جیهانی له‌گه‌ڵ خۆی ئاشت ده‌كرده‌وه، گوناهه‌كانیان له‌سه‌ر نانووسێت و په‌یامی ئاشتبوونه‌وه‌ی به ئێمه سپاردووه.
- 20
- كه‌واته ئێمه باڵوێزی مه‌سیحین، خودا‌ش له ڕێگه‌ی ئێمه‌وه جیهان بانگهێشت ده‌كات، له‌بری مه‌سیح لێتان ده‌پاڕێینه‌وه: له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بنه‌وه.
- 21
- ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له پێناوی ئێمه كردییه گوناه، تاكو به یه‌كبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و ببین به ڕاستودروستی خودا.
- a. 5:1 مه‌به‌ستی له جه‌سته‌ی مرۆڤانه‌یه، شتێكی كاتییه.