عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دڵسۆزی له‌ خزمه‌تكردن 
1
بۆیه‌ كه‌ ئه‌م خزمه‌ته‌مان هه‌یه‌، وه‌ك به‌ر به‌زه‌یی خودا كه‌وتین، وره‌ به‌رناده‌ین،
2
به‌ڵكو شته‌ شاراوه‌كانی سه‌رشۆڕیمان ڕه‌تكرده‌وه‌، به‌ فێڵبازی ناكه‌ین و ده‌ستكاری په‌یامی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ ده‌رخستنی ڕاستی، بۆ ویژدانی هه‌ركه‌سێك له‌به‌رده‌م خودا خۆمان ده‌سه‌لمێنین.
3
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مژده‌كه‌مان[a] شاراوه‌ بێت، ئه‌وا له‌نێو ئه‌وانه‌ شاراوه‌یه‌ كه‌ له‌ناوده‌چن،
4
لێره‌دا خوداوه‌ندی ئه‌م دنیایه‌[b] بیری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه‌، تاكو ڕووناكی مزگێنی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی وێنه‌ی خودایه‌.
5
ئێمه‌ خۆمان ڕاناگه‌یه‌نین، به‌ڵكو عیسا كه‌ مه‌سیحی باڵاده‌سته‌، خۆشمان له‌ پێناوی عیسا به‌نده‌ی ئێوه‌ین،
6
چونكه‌ خودا، ئه‌وه‌ی فه‌رمووی: {با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌،}[c] ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی عیسای مه‌سیحدا.
7
به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه‌ له‌ناو گۆزه‌ی گڵیندایه‌، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه‌ وزه‌ی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ خوداوه‌یه‌ نه‌ك له‌ ئێمه‌وه‌.
8
له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ په‌ستین، به‌ڵام ته‌نگه‌تاو نین؛ ده‌شێوێین، به‌ڵام بێ ئومێد نین؛
9
چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین؛ به‌ زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین.
10
هه‌میشه‌ چۆنیه‌تی مردنی عیسا له‌ له‌شدا هه‌ڵده‌گرین[d] ، تاكو ژیانی عیسا له‌ له‌شماندا ده‌ربكه‌وێت،
11
چونكه‌ ئێمه‌ی زیندوو هه‌رده‌م له‌ پێناوی عیسا ده‌درێینه‌ ده‌ست مردن، تاكو ژیانی عیسا له‌ جه‌سته‌ی مردوومان ده‌ربكه‌وێت.
12
كه‌واته‌ مردن له‌ ئێمه‌دا كار ده‌كات، به‌ڵام ژیان له‌ ئێوه‌دا.
چاونه‌ترسی له‌ خزمه‌تكردن 
13
كه‌ هه‌مان ڕۆحی باوه‌ڕمان هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی نووسراو: {باوه‌ڕم كرد بۆیه‌ قسه‌م كرد،}[e] ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه‌ بۆیه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین.
14
ده‌زانین ئه‌وه‌ی عیسای خاوه‌ن شكۆی هه‌ستانده‌وه‌ ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ عیسادا هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ده‌مانباته‌ به‌رده‌می خۆی.
15
هه‌موو ئه‌م ئازار چێژتنه‌ له‌ پێناوی ئێوه‌یه‌، تاكو ئه‌و نیعمه‌ته‌ی كه‌ ئێستا ده‌گاته‌ خه‌ڵكێكی زیاتر ببێته‌ مایه‌ی زیادكردنی سوپاسگوزاری بۆ شكۆمه‌ندی خودا.
16
بۆیه‌ وره‌ به‌رناده‌ین. ئه‌گه‌ر به‌ ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆكمان ڕۆژ به‌ ڕۆژ نوێتر ده‌بێته‌وه‌،
17
چونكه‌ ته‌نگانه‌ی سووك و كاتیمان شكۆمه‌ندییه‌كی گرانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئێمه‌ لێ دێته‌ كایه‌وه‌.
18
ئێمه‌ ته‌ماشای شته‌ بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو شته‌ نه‌بینراوه‌كان، چونكه‌ بینراوه‌كان كاتین، به‌ڵام نه‌بینراوه‌كان هه‌میشه‌یین.
  1. a. 4‏:3 یۆنانی: ئینجیل.
  2. b. 4‏:4 شه‌یتان.
  3. c. 4‏:6 \+xt په‌یدابوون 1‏:3.‏\+xt*‏
  4. d. 4‏:10 له‌به‌ر خاتری عیسا ڕووبه‌ڕووی مردن ده‌بینه‌وه‌.
  5. e. 4‏:13 \+xt زه‌بووره‌كان 116‏:10.‏\+xt*‏