عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
خزمه‌تكاری په‌یمانی نوێ 
1
ئایا دیسان ده‌ست به‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ به‌ خۆماندا هه‌ڵبده‌ین؟ ئایا وه‌ك هه‌ندێك كه‌س، پێویستیمان به‌ ڕاسپارده‌نامه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ یان له‌ ئێوه‌وه‌؟
2
ئێوه‌ نامه‌ی ئێمه‌ن، كه‌ له‌ دڵماندا نووسراوه‌، كه‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌یخوێننه‌وه‌ و ده‌یزانن.
3
ئێوه‌ ده‌ركه‌وتن نامه‌ی مه‌سیحن، كه‌ ئێمه‌ خزمه‌تمان كردووه‌، به‌ مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه‌ به‌ڵكو به‌ ڕۆحی خودای زیندوو، نه‌ك له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته‌ دڵی مرۆڤ.
4
به‌هۆی مه‌سیح متمانه‌ی ئاوامان به‌ خودا هه‌یه‌.
5
ئێمه‌ خۆمان لێهاتوو نین كه‌ بیر له‌ شتێك بكه‌ینه‌وه‌ و پێمان وابێت له‌ خۆمانه‌وه‌یه‌، به‌ڵكو لێهاتووییمان له‌ خوداوه‌یه‌.
6
ئه‌وه‌ی لێهاتووی كردین تاكو ببینه‌ خزمه‌تكاری په‌یمانی نوێ، ئه‌وه‌ی پیت نییه‌ به‌ڵكو ڕۆحی پیرۆزه‌، چونكه‌ پیت[a] ده‌كوژێت، به‌ڵام ڕۆحه‌كه‌ ژیان ده‌دات.
7
ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌ بووه‌ هۆی مردن و به‌ پیت له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵكه‌نراو بوو به‌ شكۆوه‌ هاتبێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌یانتوانی ته‌ماشای ڕووی موسا بكه‌ن، له‌به‌ر شكۆی ڕووی كه‌ فه‌وتاوه‌،
8
ئیتر چه‌ند زیاتر خزمه‌تی ڕۆحی پیرۆز شكۆدارتر ده‌بێت؟
9
چونكه‌ ئه‌گه‌ر خزمه‌تی تاوانباركردن شكۆمه‌ندی بێت، ئاخۆ ده‌بێ خزمه‌تی بێتاوانكردن چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندیدا بێت؟
10
شكۆداركراویش له‌ به‌راورد به‌ شكۆی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر شكۆی نه‌ماوه‌،
11
چونكه‌ ئه‌گه‌ر فه‌وتاو له‌ شكۆمه‌ندیدا بێت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندیدا ده‌بێت!
12
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیوایه‌كی ئاوامان هه‌یه‌، زۆر ئازایانه‌ ده‌جوڵێینه‌وه‌،
13
نه‌ك وه‌كو موسا كه‌ پێچه‌ی له‌سه‌ر ڕووی داده‌نا تاكو نه‌وه‌ی ئیسرائیل ته‌ماشای كۆتایی شكۆی فه‌وتاو[b] نه‌كه‌ن.
14
به‌ڵكو مێشكیان تاریك بووه‌، چونكه‌ تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێك په‌یمانی كۆن ده‌خوێنرێته‌وه‌ هه‌مان پێچه‌ ماوه‌ و لانه‌دراوه‌، چونكه‌ ته‌نها به‌ یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ مه‌سیح ده‌توانرێت لاببردرێت.
15
به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆ كاتێك ته‌وراتی موسا ده‌خوێنرێته‌وه‌ پێچه‌ له‌سه‌ر دڵیان دانراوه‌.
16
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك بۆ یه‌زدان گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وا پێچه‌كه‌ لاده‌چێت،
17
چونكه‌ یه‌زدان ڕۆحه‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها ڕۆحی یه‌زدان له‌كوێ بێت، ئازادی له‌وێیه‌.
18
هه‌موومان به‌ ڕووێكی ئاشكرا وه‌ك ئاوێنه‌ وێنه‌دانه‌وه‌ی شكۆی خودا ده‌ده‌ینه‌وه‌، له‌ شكۆیه‌ك بۆ شكۆیه‌ك بۆ هه‌مان وێنه‌ ده‌گۆڕدرێین، ئه‌وه‌ش له‌ یه‌زدانه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆحه‌كه‌یه‌.
  1. a. 3‏:6 مه‌به‌ستی له‌ شه‌ریعه‌ته‌.
  2. b. 3‏:13 مه‌به‌ستی موسا ئه‌وه‌ بوو كه‌ گه‌ل نه‌بینن كه‌ شكۆی خودا هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو له‌سه‌ر ڕوخساری لاده‌چێت. بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 34‏:33‏-35.‏\+xt*‏