عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
خۆشه‌ویستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵێنانه‌مان هه‌یه‌، با خۆمان له‌ هه‌موو گڵاوییه‌كی جه‌سته‌ و ڕۆح پاك بكه‌ینه‌وه‌، له‌ ترسی خودا پیرۆزی ته‌واو بكه‌ین[a] .
تۆبه‌كردن به‌هۆی خه‌مباری 
2
دڵتان بۆمان بكه‌نه‌وه‌. سته‌ممان له‌ كه‌س نه‌كردووه‌، ڕه‌وشتی كه‌سمان تێك نه‌داوه‌، كه‌سمان بۆ ڕووتاندنه‌وه‌ به‌كارنه‌هێناوه‌.
3
ئه‌مه‌ ناڵێم بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبارتان بكه‌م، چونكه‌ پێشتر گوتوومه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌ دڵماندان به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵتان بمرین و له‌گه‌ڵتان بژین.
4
متمانه‌یه‌كی زۆرم پێتان هه‌یه‌ و زۆر شانازیشتان پێوه‌ ده‌كه‌م، له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كانماندا پڕبووم له‌ دڵنه‌وایی و خۆشییه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر.
5
ڕاسته‌، له‌و كاته‌وه‌ی هاتووینه‌ته‌ مه‌كدۆنیا، جه‌سته‌مان حه‌سانه‌وه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌راسان بووین، له‌ ده‌ره‌وه‌ ناكۆكی و له‌ ناوه‌وه‌ ترس.
6
به‌ڵام خودا كه‌ دڵنه‌وایی ماتومه‌لووله‌كان ده‌كات، به‌ هاتنی تیتۆس دڵنه‌وایی كردین،
7
نه‌ك ته‌نها به‌ هاتنی، به‌ڵكو به‌و دڵنه‌واییه‌ی له‌لایه‌ن ئێوه‌ كراوه‌. بۆی گێڕاینه‌وه‌ له‌باره‌ی په‌رۆشی و په‌ژاره‌ و دڵگه‌رمیتان بۆ من، زیاتر دڵشاد بووم.
8
جا ئه‌گه‌ر به‌ نامه‌كه‌ خه‌مبارم كردبن، په‌شیمان نیم، هه‌رچه‌نده‌ په‌شیمان بوومه‌وه‌، چونكه‌ ده‌بینم نامه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌مباری كردن.
9
به‌ڵام ئێستا دڵشادم، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌مبار بوون، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌مباریتان ئێوه‌ی بۆ تۆبه‌كردن برد. بێگومان به‌گوێره‌ی ویستی خودا خه‌مبار بوون، تاكو به‌هۆی ئێمه‌وه‌ هیچ زیانێك نه‌كه‌ن،
10
چونكه‌ ئه‌و خه‌مبارییه‌ی له‌ خوداوه‌یه‌، ده‌بێته‌ هۆی تۆبه‌كردن، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕزگارییه‌ و كه‌س لێی په‌شیمان نابێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خه‌مبارییه‌ی له‌ جیهانه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی مردن.
11
كه‌واته‌ سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له‌ ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه‌: چ په‌رۆشییه‌ك، چ پاكانه‌یه‌ك، چ تووڕه‌ییه‌ك، چ ترسێك، چ تامه‌زرۆییه‌ك، چ دڵگه‌رمییه‌ك، چ حه‌زێك بۆ دادپه‌روه‌ری! له‌ هه‌موو شتێكدا خۆتان سه‌لماند كه‌ بێتاوانن له‌و باسه‌دا.
12
كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر بۆم نووسیون، له‌ پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لێكراو نییه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خودا ببینن كه‌ ئێوه‌ چه‌ند په‌رۆشی ئێمه‌ن،
13
بۆیه‌ دڵنه‌وایی كراین.
به‌ڵام له‌سه‌ر دڵنه‌واییه‌كه‌، به‌هۆی دڵخۆشی تیتۆس زۆر زیاتر دڵخۆش بووین، چونكه‌ گیانی به‌ هه‌مووتان حه‌سایه‌وه‌.
14
ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شانازیم به‌ ئێوه‌وه‌ كردبێت، شه‌رمم نه‌كردووه‌، به‌ڵكو وه‌ك هه‌موو شتێكمان به‌ ڕاستگۆیی پێ گوتن، شانازیمان لای تیتۆس بووه‌ ڕاستی.
15
دڵیشی زیاتر بۆتان ده‌چێت كه‌ یادی گوێڕایه‌ڵی هه‌مووتان ده‌كاته‌وه‌، چۆن به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ پێشوازیتان لێكرد.
16
دڵشادم كه‌ له‌ هه‌موو شتێكدا لێتان دڵنیام.
  1. a. 7‏:1 تێكۆشان بۆ پاك و پیرۆزییه‌كی ته‌واو له‌ دڵه‌وه‌ و به‌ ترسی خودا.