عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- بریا برای من بووای،
شیرەخۆری مەمکی دایکم!
ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت،
بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم. - 2
- دەمبردیت،
دەمبردیتە ماڵی دایکم،
ئەوەی منی پەروەردە کردووە.
شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای،
لە خۆشاوی هەنارەکەم. - 3
- دەستی چەپی لەژێر سەرمە و
دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت. - 4
- ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم
کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن
هەتا خۆی حەز دەکات. - دەستەخوشکەکان
- 5
- ئەو کچە کێیە لە چۆڵەوانییەوە دێت و
پاڵی بە دڵدارەکەیەوە داوە؟
لەژێر دار سێوەکە بەئاگام هێنای،
لەوێ دایکت بە تۆ سک پڕ بوو،
لەوێ ئەوەی تۆی بوو سکی پێت پڕ بوو. - ئەویندار
- 6
- بمکە مۆر لەسەر دڵت،
مۆر لەسەر بازووت،
چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە،
ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە،
خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە،
وەک ئاگرێکی بەهێزە. - 7
- ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە،
ڕووبارەکان نوقومی ناکەن.
ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەی
لە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت،
بە بێبەها دادەنرێت. - دەستەخوشکەکان
- 8
- خوشکێکی بچووکمان هەیە،
هێشتا مەمکی نەهاتووە.
چی بکەین بۆ خوشکمان،
ئەو ڕۆژەی داخوازیکەری بێت؟ - 9
- ئەگەر شوورا بێت،
قوللەی زیوین لەسەری بنیاد دەنێین.
ئەگەر دەرگا بێت،
بە تەختەداری ئورز دەوری دەدەین. - ئەویندار
- 10
- من شوورام و
مەمکەکانم وەک قوللەن،
بەم جۆرە لە چاوەکانی
پەسەندی بەدی دەکەم. - 11
- سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعلهامۆن،
ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان،
هەریەکە و لەبری بەرهەمەکەی
هەزار شاقل[a] زیوی دەدا. - 12
- بەڵام ڕەزەمێوەکەی خۆم بە ویستی خۆمە بیبەخشم؛
ئەی سلێمان، هەزار شاقل بۆ تۆ بێت،
دوو سەد شاقلیش[b] بۆ ڕەزەوانەکان. - دڵدار
- 13
- ئەی دانیشتووی ناو باخچەکان!
هاوڕێیان گوێیان لە دەنگت گرتووە،
با گوێم لێت بێت. - ئەویندار
- 14
- ڕابکە، دڵدارەکەم،
وەک ئاسک بە
یان وەک کارمامز
لەسەر ئەو چیایانەی پڕ بۆنوبەرامن.