عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زەبوورێکی داودە کاتێک لە چۆڵەوانی یەهودا بوو.
- 1
- ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت،
گیانم تینووی تۆیە،
جەستەم شەیدای تۆیە،
لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو. - 2
- لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت و
هێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە. - 3
- لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە،
لێوەکانم ستایشت دەکەن. - 4
- بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم،
بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە. - 5
- گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ[a] و چەوری،
بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات. - 6
- لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم،
بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە، - 7
- چونکە تۆ هاریکارم بوویت،
لەژێر سێبەری باڵەکانت گۆرانی دەڵێم. - 8
- گیانم بە تۆوە بەندە،
دەستی ڕاستی تۆ پشتم دەگرێت. - 9
- بەڵام ئەوانەی بۆ کوشتنی من دەگەڕێن لەناودەچن،
بەرەو ناخی زەوی شۆڕ دەبنەوە. - 10
- ئەوانە بە دەمی شمشێر دەسپێردرێن و
دەبن بە خۆراکی چەقەڵ. - 11
- بەڵام پاشا بە خودا دڵخۆش دەبێت،
هەموو ئەوانەی سوێند بە خودا دەخۆن ستایشی دەکەن،
چونکە دەمی درۆزنان دادەخرێت.
- a. 63:5 دوگ یان دونگ