عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زەبوورێکی داود.
- 1
- ئەی یەزدان، نوێژم ببیستە،
گوێ لە پاڕانەوەم بگرە،
بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی خۆت
وەڵامم بدەوە. - 2
- لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی،
چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت. - 3
- دوژمن ڕاوم دەنێت،
ژیانمی بەرەو زەوی پێپەست کردووە،
لەناو تاریکی داینیشاندووم
وەک ئەوانەی دەمێکە مردوون. - 4
- ڕۆحم بێ ورە دەبێت،
لە ناخمەوە دڵم دەبەسترێت. - 5
- ڕۆژگاری دێرین دێتەوە یادم،
لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە،
سەرنج دەدەمە کردارەکانی دەستت. - 6
- دەستم بۆ تۆ پاندەکەمەوە،
گیانم بۆ تۆ وەک خاکێکی وشکە.[a] - 7
- ئەی یەزدان، زوو وەڵامم بدەوە،
ڕۆحم لەناودەچێت،
ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،
ئەگینا لەوانە دەچم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان. - 8
- با بەیانییان گوێم لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بێت،
چونکە من پشت بە تۆ دەبەستم.
ئەو ڕێگایەم پێ بناسێنە کە دەیگرمەبەر،
چونکە گیانی خۆم بە تۆ دەسپێرم. - 9
- ئەی یەزدان، لە دوژمنەکانم دەربازم بکە،
هانا بۆ تۆ دەهێنم. - 10
- فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم،
چونکە تۆ خودای منی.
با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکات
لە زەوییەکی ڕاست. - 11
- ئەی یەزدان، لەبەر ناوی خۆت بمژیێنەوە،
بە ڕاستودروستی خۆت گیانم لە تەنگانە دەربهێنە. - 12
- بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دوژمنانم دەمکوت بکە،
هەموو ئەوانە لەناوببە کە تەنگم پێ هەڵدەچنن،
چونکە من خزمەتکاری تۆم.
- a. 143:6 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.