عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دەستپێکی دانایی
- 1
- ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،
سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن. - 2
- من شتی چاکتان فێر دەکەم،
بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن. - 3
- کاتێک کوڕی باوکم بووم،
ناسک و تاقانە لەلای دایکم، - 4
- فێری دەکردم و پێی دەگوتم:
«با دڵت لەسەر قسەی من بێت،
ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت. - 5
- دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،
قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە. - 6
- واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،
خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات. - 7
- ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە،
بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە. - 8
- ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە،
لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات. - 9
- تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت،
تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.» - 10
- ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە،
جا تەمەنت درێژ دەبێت. - 11
- ڕێگای داناییم پیشاندایت،
بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت. - 12
- لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت،
لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت. - 13
- دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە[a] و دەست شل مەکە،
بیپارێزە، چونکە ژیانتە. - 14
- مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،
بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ. - 15
- خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ،
لێی دووربکەوە و تێپەڕە، - 16
- چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن،
خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن. - 17
- نانی خراپە دەخۆن و
شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە. - 18
- ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە،
ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو. - 19
- بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە،
نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت. - 20
- ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم،
گوێ بۆ قسەکانم شل بکە. - 21
- لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،
لە ناخی دڵت بیانپارێزە، - 22
- چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە،
دەرمانە بۆ هەموو لەشی. - 23
- لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،
چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە. - 24
- خواری لە دەمت داماڵە و
چەوتی لە لێوانت دووربخەوە. - 25
- با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و
پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت. - 26
- ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،
هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن. - 27
- بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە،
پێت لە خراپە دووربخەوە.
- a. 4:13 بە تەمبێکردن ڕازی بە.