عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قسەی لەموئێلی پاشا
- 1
- قسەی لەموئێلی پاشا، ئەو سروشەی کە دایکی فێری کرد:
- 2
- گوێ بگرە ڕۆڵە! گوێ بگرە، ڕۆڵەی هەناوم!
گوێ بگرە ڕۆڵە، ڕۆڵەی نەزرەکانم! - 3
- هێزت مەدە ژنان،
ڕێگاکانیشت مەدە ژنانی لەناوبەری پاشایان. - 4
- ئەی لەموئێل، بۆ پاشایان نییە،
بۆ پاشایان نییە شەراب بنۆشن،
بۆ میرانیش نییە ئارەزووی ئارەق بکەن، - 5
- نەوەک بخۆنەوە و یاسا لەبیر بکەن،
مافی ستەملێکراوان زەوت بکەن. - 6
- ئارەق بدە بەوەی لەناودەچێت،
شەرابیش بەوانەی دەروونیان تاڵە. - 7
- با بخواتەوە و هەژارییەکەی لەبیر بکات،
ئیتر ماندووبوونەکەی نایەتەوە یاد. - 8
- بەرگری لە مافی ئەو کەسانە بکە کە ناتوانن داوای مافەکانیان بکەن،
بۆ مافی هەموو دەربەدەران. - 9
- دەمت بکەرەوە و بە ڕاستودروستی دادوەری بکە،
پارێزگاری لە مافی کڵۆڵان و نەداران بکە. - بەشی کۆتایی\f + \fr 31:10 \ft هەر دێڕە هەڵبەستێک لە بەشی کۆتاییدا بە پیتێک دەستپێدەکات، بەپێی ڕیزبەندی ئەلفبێی عیبری.\f*: ژنی خانەدان
- 10
- کێ ژنی خانەدانی دەست دەکەوێت؟
نرخی لە یاقووت[a] گرانترە. - 11
- مێردەکەی بە تەواوی پشتی پێ دەبەستێت و
لە هیچی کەم نابێت. - 12
- ژنەکە بە درێژایی ژیانی
چاکە دێنێتە سەر ڕێی نەک خراپە. - 13
- خوری و کەتان هەڵدەبژێرێت،
بە دوو دەستی پەرۆشەوە ئیش دەکات. - 14
- وەک کەشتی بازرگان وایە،
خۆراکی خۆی لە دوورەوە دەهێنێت. - 15
- هێشتا شەوە لە خەو هەڵدەستێت،
خواردن بۆ ماڵەوە ئامادە دەکات و
ئەرک بۆ کارەکەرەکان دیاری دەکات. - 16
- لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت،
بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت. - 17
- ناوقەدی توند دەبەستێت و
بازووی لێ هەڵدەکات. - 18
- دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە،
بە شەو چرای ناکوژێتەوە. - 19
- خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت و
تەشی لەناو لەپیدایە. - 20
- دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە و
دەست درێژ دەکات بۆ نەداران. - 21
- ترسی ماڵەکەی نییە لە بەفر،
چونکە هەموو ماڵەکەی بەرگی ئاڵیان[b] لەبەردایە. - 22
- چەرچەف بۆ نوێنەکەی دروستدەکات،
کەتانی ناسک و ڕیسی ئەرخەوانی لەبەر دەکات. - 23
- مێردی لە دەروازەکانی شاردا ناسراوە،
لەوێ لەگەڵ پیرانی شارەکە دادەنیشێت. - 24
- ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت،
پشتێن بۆ بازرگانان[c] دابین دەکات. - 25
- هێز و ڕێز بەرگی ئەون،
پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئاییندە. - 26
- دەمی بە دانایی دەکاتەوە و
فێرکردنەکانی میهرەبانی لەسەر زمانییەتی. - 27
- چاودێری هاتوچۆی ماڵومنداڵەکەی دەکات،
نانی تەمبەڵی ناخوات. - 28
- منداڵەکانی هەڵدەستن و خۆزگەی پێ دەخوازن،
مێردەکەشی ستایشی دەکات: - 29
- «زۆر ژن خانەدان بوونە،
بەڵام تۆ لە سەرووی هەموویانی.» - 30
- شۆخ و شەنگی فریودەرە و جوانی پووچە،
بەڵام ئەو ئافرەتەی لە یەزدان بترسێت، ستایش دەکرێت. - 31
- ڕەنجی شانی خۆی پێ بدەن و
با کردەوەکانی لەبەر دەروازەکانی شاردا ستایشی بکەن.
- a. 31:10 یاقووت: گەوهەری سووری تۆخ.
- b. 31:21 بەرگی گەرم و ڕەنگ ئاڵ بووە، هەروەک لە کوردی پێی دەگوترێ قەستۆر یان پەستەک.
- c. 31:24 عیبری: کەنعانییەکان، بە مەبەستی بازرگانی گەڕۆک.