عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هەرچی هەیە بێ واتایە
- 1
- وتەکانی وتاربێژی ژیرمەند، کوڕی داود، پاشا لە ئۆرشەلیم:
- 2
- وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت:
«بێ واتایە! بێ واتایە!
بێ واتا، هەر بێ واتایە!
هەرچی هەیە بێ واتایە.» - 3
- مرۆڤ لە هەموو ماندووبوونەکەی چی بۆ دەمێنێتەوە،
کە لەسەر زەوی[a] پێوەی ماندوو دەبێت؟ - 4
- نەوەیەک دێت و نەوەیەک دەڕوات،
بەڵام زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە. - 5
- خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت،
بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت. - 6
- با هەڵدەکات بەرەو باشوور و
دەسووڕێتەوە بەرەو باکوور،
دەسووڕێتەوە و دەسووڕێتەوە،
هەمیشە بۆ خولگەکەی خۆی دەگەڕێتەوە. - 7
- هەرچەندە هەموو ڕووبارەکان بەرەو دەریا دەچن،
بەڵام دەریا هەر پڕ نابێت.
ڕووبارەکان بۆ شوێنەکەی خۆیان دەچنەوە،
بۆ ئەوێ دەڕۆن و دەگەڕێنەوە. - 8
- هەموو شتەکان ماندووکەرن،
مرۆڤ ناتوانێت دەریانببڕێت.
چاو لە سەیرکردن تێر نابێت و
گوێ لە بیستن پڕ نابێت. - 9
- ئەوەی بووە هەر ئەو دەبێت،
ئەوەی کراوە هەر ئەو دەکرێت،
هیچی نوێ لەسەر زەوی نییە. - 10
- هیچ شتێک نییە کە بگوترێت:
«سەیر بکە، ئەمە نوێیە!»
لە دێرزەمانەوە هەر بووە،
لە سەردەمانی پێش ئێمەوە. - 11
- کەس یادی نەوەکانی پێشوو ناکاتەوە،
تەنانەت نەوەکانی داهاتووش
نایەنەوە یادی
ئەوانەی کە لەپاش ئەوان دێن. - دانایی بێ واتایە
- 12
- من کە وتاربێژی ژیرمەندم، پاشای ئیسرائیل بووم لە ئۆرشەلیم.
- 13
- لە ڕێگای داناییەوە خۆمم تەرخان کرد بۆ فێربوون و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هەموو ئەو کارانەی کە لەسەر زەوی کراون. بارێکی گرانە کە خودا لەسەر شانی مرۆڤی داناوە!
- 14
- ڕوانیمە هەموو کردارەکان کە لەسەر زەویدا کراون و ئەوەتا هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە.
- 15
- خوار ناتوانرێت ڕاست بکرێتەوە و
ونبوو ناتوانرێت بژمێردرێت. - 16
- لە دڵی خۆمدا گوتم: «ئەوەتا من مەزن بووم، داناییم زۆرتر بوو لە هەموو ئەوانەی پێش من لەسەر تەختی ئۆرشەلیم بوون و دڵم دانایی و زانینی زۆری بینی.»
- 17
- ئینجا خۆمم تەرخان کرد بۆ تێگەیشتن لە دانایی، هەروەها شێتی و گێلی، ئەو کاتە بۆم دەرکەوت ئەمەش بە هەمان شێوە گڤەی بایە،
- 18
- چونکە لە زۆری دانایی، پەستی زۆر دەبێت و
ئەوەی زانینی زیاتر بێت خەمی زیاد دەبێت.
- a. 1:3 لە عیبری نووسراوە لەژێر خۆردا، بەڵام مەبەست لەسەر زەوییە نەک لەبەر گەرمای هەتاو.