عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- «ئایا ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی خزمەتکردن و ڕەنجکێشان نییە،
ڕۆژانیشی وەک ڕۆژانی ڕەنجدەرێک نییە؟ - 2
- وەک چۆن کۆیلە تامەزرۆی سێبەرە و
کرێکاریش چاوەڕێی کرێیەکەیەتی، - 3
- ئاواش مانگەکانی بێ ئومێدی بۆم بوون بە میرات و
شەوانی چەرمەسەری بوون بە بەشم. - 4
- کە دەچمە سەر جێگاکەم دەڵێم: ”کەی بێت هەستم،“
شەو درێژە دەکێشێت و هەتا بەرەبەیان ئەم دیو و ئەو دیو دەکەم. - 5
- گۆشتم کرم و قەتماغە پۆشیویەتی،
پێستم شەقار بووە و کێمی کردووە. - 6
- «ڕۆژگارم لە تەون خێراترە و
بێ هیوا کۆتایی دێت. - 7
- ئەی خودا، لە یادت نەچێت کە ژیانم هەناسەیەکە و
ئیتر چاوەکانم خۆشی نابینن. - 8
- ئەو چاوەی کە ئێستا دەمبینێت لەمەودوا نامبینێت،
چاوت بڕیوەتە من، بەڵام من بوونم نابێت. - 9
- هەور پەرت دەبێت و نامێنێت،
بە هەمان شێوە ئەوەی دادەبەزێتە ناو جیهانی مردووان سەرناکەوێتەوە. - 10
- ئیتر ناگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی و
دەوروپشتی لە یادی دەکەن. - 11
- «لەبەر ئەوە منیش دەمم ناگرم،
لە تەنگی ڕۆحمەوە قسە دەکەم،
لە دڵشکاویمەوە سکاڵا دەکەم. - 12
- بۆچی پاسەوانت لەسەر داناوم؟
ئایا من دەریام یان ئەژدیهام؟ - 13
- ئەگەر بڵێم نوێنەکەم دڵنەواییم دەداتەوە،
جێگاکەم دڵتەنگییەکەم دەڕەوێنێتەوە، - 14
- بە خەون دەمترسێنیت و
بە مۆتەکە دەمتۆقێنیت. - 15
- لەبەر ئەوە گیانم خنکان هەڵدەبژێرێت،
مردنم پێ باشترە لەم پەیکەرە ئێسکە. - 16
- توامەوە، بۆ هەتاهەتایە ناژیم،
وازم لێ بهێنە، چونکە ڕۆژگارم هیچ واتایەکی نییە. - 17
- «مرۆڤ چییە هەتا بایەخی پێبدەیت و
هەتا بیری خۆتی پێوە خەریک بکەی، - 18
- هەموو بەیانییەک بەسەری بکەیتەوە و
هەموو ساتێک تاقی بکەیتەوە؟ - 19
- هەتا کەی ڕووت لێم وەرناگێڕیت و
مۆڵەتم نادەیتێ هەتا تفەکەم قووت بدەم؟ - 20
- ئەگەر گوناهیشم کردبێت،
کە تۆ چاودێری مرۆڤیت،
ئایا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر تۆ هەبووە؟
بۆچی منت کردووە بە نیشانەی تیری خۆت؟
ئایا بووم بە بار بەسەر تۆوە؟ - 21
- ئەی بۆ لە یاخیبوونم خۆش نابیت و
تاوانم ناسڕیتەوە؟
چونکە بەم نزیکانە لەناو خاکدا ڕادەکشێم و
بەدوامدا دەگەڕێیت، بەڵام من بوونم نابێت.»