عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وەڵامی یەکەمی بیلدەد
- 1
- ئینجا بیلدەدی شوحی وەڵامی دایەوە:
- 2
- «هەتا کەی بەم شێوەیە قسە دەکەیت؟
ئەوەی لە دەمت دێتە دەرەوە ڕەشەبایە. - 3
- ئایا خودا دادپەروەری بە لاڕێدا دەبات؟
ئایا توانادارەکە ڕاستودروستی بەدرۆدەخاتەوە؟ - 4
- ئەو کاتەی ڕۆڵەکانت گوناهیان دەرهەق بە خودا کرد،
ئەوا خودا سزای گوناهەکانی خۆیانی بەسەر هێنانەوە. - 5
- بەڵام ئەگەر تۆ بەیانییان زوو ڕوو لە خودا بکەیت،
لە خودای هەرە بەتوانا بپاڕێیتەوە، - 6
- ئەگەر تۆ بێگەرد و ڕاست بیت،
ئەوا هەر ئێستا ئاوڕت لێ دەداتەوە و
ماڵەکەی خۆتت وەک پاداشت بۆ دەگەڕێنێتەوە. - 7
- پاشەڕۆژەکەت هێندە تێروتەسەل دەبێت،
کە سەرەتاکەت زۆر هەژار بووە. - 8
- «پرسیار لە نەوەی ڕابردوو بکە و
بزانە لە باوباپیرانیانەوە چی فێربوون، - 9
- چونکە ئێمە منداڵی دوێنێین و هیچ نازانین،
ڕۆژگاریشمان لەسەر زەوی وەک سێبەر تێدەپەڕێت. - 10
- ئایا ئەو نەوەیە فێرت ناکەن و پێت ناڵێن؟
یان بە بیری خۆیان قسەت لێ دەرناهێنن؟ - 11
- ئایا زەل بەبێ زۆنگاو گەشە دەکات،
یان قامیش بەبێ ئاو شین دەبێت؟ - 12
- بەڵکو ئەوان کە هێشتا گەشە دەکەن و نەبڕدراون،
کەچی پێش هەموو گیایەک وشک دەبن، - 13
- بەو جۆرەیە سەرگوزەشتەی ژیانی هەموو ئەوانەی خودایان لەبیر کردووە و
هیوای خوانەناسان لەناودەچێت. - 14
- ئەوەی پاڵپشتەکەیەتی دەبڕدرێتەوە،
پشتی بە تەونی جاڵجاڵۆکە بەستووە. - 15
- خۆی بە تەونەکەوە ڕادەگرێت بەڵام دەپچڕێت،
دەستی پێوە دەگرێت و خۆی ڕاناگرێت. - 16
- ئەوانە وەک ڕووەکێکی تەڕ لەژێر تیشکی خۆردان،
کە لەناو باخچەکەیدا چڵی تازە دەردەکات. - 17
- بەسەر کۆمەڵە بەرددا ڕەگ دادەکوتێت و
بە تاشەبەردەکانەوە خۆیان توند دەگرن. - 18
- بەڵام کە لە شوێنی خۆی هەڵکەنرا،
شوێنەکەی نکۆڵی لێ دەکات و دەڵێ: ”من جێگای تۆ نیم.“ - 19
- ببینە، خۆشی ژیانەکەی تەنها ئەوەیە،
کە لە جێگاکەیەوە یەکێکی دیکە چەکەرە دەکات. - 20
- «بێگومان خودا ئەو کەسە ڕەت ناکاتەوە کە بێ کەموکوڕی بێت،
کە هانی خراپەکاران نادات. - 21
- کاتێک دەمت پڕ لە پێکەنین دەکات و
لێوەکانت پڕ لە هوتاف، - 22
- ناحەزانت شەرمەزاری لەبەر دەکەن و ڕەشماڵی
خراپەکارانیش تەفروتوونا دەبن.»